دەربارە
ماڵپه‌رى چاوى خه‌ڵك بۆ پرسه‌كانى ژن، ماڵپه‌رێكى ئه‌لیكترونى سه‌ربه‌خۆى تایبه‌ته به‌پرسه‌كانى ژنان، له‌لایه‌ن رێكخراوى خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدانPDO سه‌رپه‌شتى ده‌كرێت به‌ئامانجى رۆماڵكردن وتیشك خستنه‌سه‌ر دۆسییه‌كانى ژنان له‌بوواره جیاوازه‌كان وله‌ڕوانگه‌ى كارى میدیاییه‌وه، هاوكات رێره‌و سیاسه‌تێكى میانره‌وانه‌ش په‌یره‌و ده‌كات به‌ئاراسته‌ى به‌رهه‌مهێنانى كۆمه‌ڵگایه‌كى یه‌كسانیخواز وكراوه به‌رامبه‌ر به‌پرسه‌كانى ژنان .
ڕێکخراوى خەڵک بۆ گەشەپێدان (PDO) ، ڕێکخراوێکى ناوخۆیى ناحکومى قازانج نەویستە ، لەساڵى 2004 لەئەنجامى خۆماڵیکردنى چالاکییە مەدەنییەکانى بەرنامەى گەشەپێدانى کۆمەڵ لە ڕێکخراوى فریاگوزارى گەلى نەرویجى NPA لە کوردستاندا دامەزراوە . تا ئێستا چەندین پڕۆژەى گرنگ و ستراتیژى لەبوارەکانى (مافى مرۆڤ، ژنان ، گەشەپێدانى کلتور،گەنجان،ئازادى ڕادەربڕین، پاراستنى ئاوارەکان)دا بەئەنجام گەیاندووە ،لە 11/4/2013 لەلایەن فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومیەکانەوە مۆڵەتى فەرمى وەرگرتووە وەک کەسایەتیەکى مەعنەوى سەربەخۆ کارەکانى لە هەموو ناوچەکانى کوردستاندا ڕادەپەڕێنێت