یەکەم پرۆژەی هەنگەوانی لەسەر ئاستی پارێزگای  هەڵەبجە
دێرسم.. پشتیوانیکردنی حکوومەت لە هەنگەوانان بووەتە هۆی فراوانبوونی کارەکانیان

 یەکەم پرۆژەی هەنگەوانی لەسەر ئاستی پارێزگای  هەڵەبجە

ڕۆژین خەسەرەو ٢٩ ساڵان، دانیشتووی گوندی هاواری سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە، دوای تەواوکردنی زانکۆ بڕیاردەدات پشت بە دامەزراندن لە کەرتی حکومی نەبەستێت و ببێتە خاوەن پرۆژەی تایبەت بە خۆی. کە ئەویش پرۆژەی بەخێوکردنی هەنگە لە گوندەکەیان.

سەرەتای کارکردن رۆژین لەم پرۆژەیەدا بەلای خێزانەکەیەوە کارێکی سەخت بووە و چونکە ئەوان پێیان وابووە کە ئەمە تەنها کارێکە بۆ پیاوان، ڕۆژین دەڵێت” هەرچەندە  خۆم بڕیارمدابوو کار لەم پرۆژەیەدا بکەم، بەڵام هەرلەساتی یەکەم کارکردنم لەگەڵ چوارچێوەی پوورە (سندوقە)کان دووچاری گەستن هاتم لە لەیەلان  نزیکەی 40 هەنگەوە  ، ئەمەش وایکرد کە دایکم زۆر جەخت بکاتەوە لەسەرئەوەی واز لەم کاربهێنم ، چونکە ئەوان ئەم کارەیان بە کاری پیاوان بینیوە و دەترسان کاریگەری هەبێت لەسەر تەندروستیم.”

نەبونی ئەزموونی کار وای رۆژین کرد کە چەندجارێک توشی گرفتی تەندروستی ببێتەوە، هەربۆیە بیر لەوە دەکاتەوە کە پێویستی بە فێربوونی ئەکادیمیی و وەرگرتنی ئەزمونە لە بواری بەخێوکردنی هەنگ. بۆ ئەمەش لە ڕێگەی رێکخراوی ڕوانگەوە  سەرکەوتووانە بەشداری لە خولێک دەکات فرێری کارەکەی دەبێت.

سەبارەت بە گرفتەکانی پرۆژەی هەنگەوانی، رۆژین ووتی ” ئاستەنگەکانی کە دێتە بەردەم پرۆژەکانی هەنگەوانی دەکرێت هەندێکیان تەکنیکی بێت وەک دانانی   تاوەرە ئەلکترۆنیەکانی پەیوەندیکردن کە کاریگەری دەبێت لەسەرئەوەی هەنگەکان بتوانن بە زیندووی بێمننەوە، ئەویش بەهۆی کاریگەری شەپۆلە موگناتیسیەکانی ئەو  تاوەرانە، وەیان  گۆڕانی کەشوهەواو وشکەساڵی کە ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر بەرهەمی هەنگوین لە پرۆژەکەدا، سەرەڕای ئەوەی کە هەندێجار  گواستنەوەی سندوقەکانی هەنگ  لە ناوچەیکەوە بۆ ناوچەیکی دیکەی کوردستان کە پێویستی هەنگەکانە بۆ گۆڕانکاری لە ژینگەکەیاندا زۆرجار گرفتی رۆتین و پێدانی مۆڵەت لەلایەن  لایەنە پەیوەندیدارەکان گرفتمان بۆ دروست دەکات.”

“ژووری بازرگانی لە هەرێمی کوردستان ڕەچاوی بارودۆخی گەنجانیان نەکردووە، چونکە لە ژووری بازرگانی ئەو کەسەی مۆڵەت وەردەگرێت بۆ ئەم جۆرە پرۆژانە پێویستە خاوەن کێڵگەی تایبەت بە خۆی بێت، کە ئەمەش بۆ ئێمەی گەنج گرفتە و  سەرمایەکەمان زۆر گکەمە و ناتوانین کێڵگەی تایبەتمان هەبێت و بە نەبوونی کێڵگەش ناتوانین مۆڵەت وەربگرین و ئەمەش گرفتێکە کە بۆمان دروست بووە.” رۆژین وای وت.

لەسەر ئەم گرفتە ڕۆژین داوا لە وەزراەتی کشتوکاڵ  و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە پێداویستیەکانی بە خێوکردنی هەنگ و کێڵگەی تایبەت بۆ ئەوبوارە  دابین بکەن و  ڕەچاوی یاسا تایبەتەکان بکەن  بۆ دانانی تاوەرکانی پەپوەندیدکردن لەناوچە شاخاویەکان بۆ ئەوەی زیانی پرۆژە هەنگەوانییەکان کەمتر ببێتەوە. وە هەروەها  ڕەچاوی پێدانی مۆڵەت بکەن بەتایبەت بۆ ئەو گەنجانەی کە خاوەن سەرمایەگوزارییەکی دیاریکراون.

لەئێستادا پرۆژر هەنگەوانییەکەی ڕۆژین خاوەنی  ٢٧  سندوقە، وە لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بەرهەمەکانی ساغ دەکاتەوەو بەمەش بژێوی بۆ خۆی و خێزانەکەی دابین دەکات.

رۆژین ئەو زانیارییە زانستیانەی کە فریبووە لە ڕێگەی خولێکەوە پێشکەشی سەد گەنجی ناوچەکەی دەکات تاوەکو ئەو گەنجانەش لە ئایندەدا بتوانن لە پرۆژەی هاوشێوەدا کاربکەن .

شایەنی باسە پرۆژەی هەنگەوانی بەیەکێک لە پرۆژە بچوکە کشتوکاڵییەکان دادەنرێت و پێویستی بە داهاتێکی کەم هەیە و قازانجی زۆری لێوە دەست دەکەوێت. وە بە پێی ئامارێک کە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان کە لەم ساڵدا بڵاوی کردەوە ڕێژەی بەرهەمهێنانی هەنگوین لە ئێستادا بەشی  بازاڕی ناوخۆ ناکات  و بە ڕێژەی ٦٠% بەهۆی ووشکەساڵیەوە  ئەو بەرهەمە کەمی کردووە.

Leave a comment