چۆن کچە کورد زەهرا دوغان بەناوبانگ بوو

چۆن کچە کورد زەهرا دوغان بەناوبانگ بوو
1558819504989-zehra-dogan

چۆن کچە کورد زەهرا دوغان بەناوبانگ بوو

زەهرا لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان لەدایک بووە و هەرلەوێش لە ساڵی ٢٠١٥ لە زانکۆ بەشی هونەر تەواو دەکات .

لە ساڵی ٢٠١٦ لە ڕوبەڕووبونەوە لەگەڵ هێزە کوردیەکان ڕژێمی فاشستی تورکی هێرشێکی زەوی و ئاسمانی وێرانکەر لە ناوچەکانی (نسەیبین ) بەرپادەکات کە بە هەزاران ماڵ دەڕوخێنێت و خەڵکەکەی ئاوارە دەکات، وە بەسەدان کەس کۆمەڵکوژ دەکات و ناوچەکە بەتەواوەتی وێران دەکات .

لەوکاتەدا زەهرا لەناو جەنگەکەدا کاری فۆتۆدیکۆمێنت، رۆژنامەوانی دەکات و هەواڵەکان دەگوازێتەوە . لە هەمان کاتدا فۆتۆیەک لەسۆشیال میدیا بڵاو دەبێتەوە کە لەشوێنە وێرانکراوەکاندا ئاڵای تورکیا هەڵکراوە. زەهرا بەشێوەی دیجیتاڵی وێنەی فۆتۆکە دەکێشێتەوە و لە ئەکاونتی تۆێتەری خۆی وێنەکە بڵاو دەکاتەوە . ئەمە دەبێتە هۆی زیندانیکردنی زەهرا بۆ ماوەی دووساڵ و نیو .

لێرەوە چیرۆکی هونەرکردنی زەهرا دەستپێدەکات

کاتێک زەهرا لەناو زیندان دەبێت و بۆ ئەوەی کاتە دووبارە و نەبڕاوەکانی ناو زیندانی واتادار بێت دەست بە وێنە کێشان دەکات و ئەمەش ڕێگەیەک دەبێت بۆ گواستنەوەی چیرۆکەکانی ناو زیندان بۆ دەرەوەی زیندان.

ئاشکرایە لە زیندان کەرەستەی وێنە کێشانی لەبەردەست نیە بەو هۆکارە پەنادەبات بۆ وێنەکردن لەسەر کەرەستە بەردەستەکانی زیندان وەک (جل بەتایبەتی ژێر کراس، سەرچەف ) وەک تابلۆ و لە جیاتی قەڵەم ڕەنگ پەنادەباتە بەر کەرەستەبەردەستەکان وەک قاوە ، هەنار ، چا ،بەهارات ،سەوزەوات ،  دەزووی رەنگاو رەنگ تەنانەت خوێنی سوڕی مانگانەی خۆی.  بەم شێوەیە وێنەکانی لەسەر پارچە جلە بەکارهاتوەکانی دەنەخشێنێت لەسەردانی کردنەکانی دایکیدا بە ناوی جلی پیسەوە بۆ شوشتن  دەنێرێتە دەرەوە لەسەردانی داهاتو دایکی چوار پارچەی نوێ لە قوماشی بۆدە‌هێنێت کە لە شێوەی ژێرکراس دوراوە تا بزانرێت بۆ مەبەستی پۆشینە نەک وێنە لەسەرکردن .

لە ماوەی زیندانیکردن چەندین ڕێکخراوی بیانی سەردانی زیندانکراوان دەکەن یەکێک لەو رێکخراوانە ( رێکخراوی پان ئینتەرناشناڵ ) دەبێت کە ئۆفیسیان لەتەوای جیهانداهەیە تەواوی چیرۆکی لە زینداننانی زەهرا و وێنەکێشانەکانی دەگوازیتەوە لە ڕۆژناکاندا دواتر هونەرمەندی ناوداری بواری ستریت ئارت ( باکنس میورال ) لە شاری نیویۆرک دیوار بەندێک دروست دەکات کە بەشی سەرەوەی وێنە دیجتاڵیەکەیە کە زەهرای لەسەر زیندانی کراوە و بەشی خوارەوەشی کارێکی خۆیەتی کا ئاماژەیە بۆ بەندینخانەو وێنەیەکی  رەش وسپی زەهرایە، کارەکەو چیرۆکەکەی زەهرا دەبێتە جێگەی سەرنجی دامو دەزگا هونەریەکان .

لەوکاتە بەدواوە لەدوای هاتنە دەرەوەی زەهرا لەزیندان بوارو دەرفەتی زۆری لەتەواوی لە ڕۆژئاوا بۆدەرەخسێت تا نمایشی کارەهونەریەکانی بکات وەک

Drawing Center –New York

Tate Modern –Britanya

Museo di Santa Givlia –Italia

Milano Modern Art Musem

Berlin Binala

 

 

 

 

 

 

 

 

Leave a comment