هونەرمەند ساکار فاروق وێڵاشی دایک لە کارێکی هونەریدا بەکار دەهێنێت

268481083_1111177386088929_39201004771503690_n
وێڵاشی دایکێک لە پێشانگەیەکی هونەریدا
هونەرمەند ساکار فاروق لە پێشانگەیەکی هونەریدا وێڵاشی دایکێک لە شەش پاڵویەکی شوشەیدا وەک کارێکی ئینستالەیشن نمایش کرد.
 
ئەم کارە هونەرییەی ساکار یەکێک بوو لە کارەکانی پێشانگەی(خۆبوون) لەژێر ناونیشانی (بوون) کە ناوەندی ژنلۆنژی بۆ حەوت هونەرمەندی ژن لە سلێمانی ڕێکیخستبوو.
 
کارەکەی ساکار لە پارچەیەکی ئۆرگانی سروشتی پێکهاتە بوو کە لە لەشی هەموو رەگەزی مێیەک وە بەشێکی نادیارو نەبینراوە تەنها کەسانێک کە لە بواری پزیشکی یان مامانیدا کار دەکەن دەرفەتی بینینی ئەو پارچە ئۆرگانەیان هەیە بۆ ماوەیەکی کورت.
 
شایانی باسە ئەو بەشە لەکارە هونەریەکەدا وەک ئۆپجێکتێک مامەڵەکراوە کە شوینی یەکەم چرکە ساتی بوونە.و تا ئەم ساتەش جگە لە پزیشک و مامان کە دەرفەتی بینینی ئەو پارچەیەیان هەیە، کەسانی ئاسایی ئاشنانین بە بینینی.
 
جگەلەوەش هەموو بونێک وێڵاشێکی سەربەخۆی هەیە کە گەشەو دڵنیای بوونی نەهاتوە بۆ ناو دونیا تا کاتێکی دیاریکراو دەپارێزێت و هەر لەگەڵ هاتنە بوونی کۆرپەلە ئەویش لەناو دەچێت، بەشێکی گرنگ لە پاراستن و گەشەی بویەک خۆی فڕێدەدرێت و دەپوکێتەوە .
 
لەکاری هونەریدا هەندێکجار فۆرمی بەهێز خۆی هەڵگری تایبەتمەند و واتای خۆیەتی تەنها خستنەڕووی لە کۆنتێکستی هونەردا بەسە تا ببێتە کارێکی هونەری.

Leave a comment