Media-and-Dead-2018

سەلامەتی ڕۆژنامەنووســان

ئا.ئیراد  منوچر

برەودان بە سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان و دیاردەی دەربازبوون  لە  سزا لە تاوانەکان  بەرامیەر بە ڕۆژنامەنووسان  لە پرسە سەرکی و گرنگەکانی یونسکۆ   UNESCO یە کە پشتگیری  دەکات  بۆ بەدیهێنانی ئازادی ڕۆژنامەوانی لەسەرجەم پلات فۆرمە میدیایەکان.

لە  تێکڕای گشتی هەر پێنج رۆژ جارێک لە جیهاندا ڕۆژنامەنووسێک دەکوژرێت بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری بۆجەماوەر ، وە زۆر جار  ئەو هێرشانەی  کە ڕووبەڕووی  کارمەندانی بواری میدیاکان دەبنەوە لەو ناوچانەدایە  کە ململانێی  تێدا نیە  و لە سەر دەستی  گروپە  تاوانکاریەکان  ومیلیشیا  وکەسانی ئاسایش و هەتا پۆلیسی خۆجێی ڕوودەدات ، کە سەردەکێشێ بۆ ئەوەی رۆژنامەنووسان  لەنێو ئەو گروپانەدانبن کە زۆرترین مەترسی و هیرشکردنی وەک کوشتن و ڕفاندن وگێچەڵ پێکردن و تۆقاندن وگرتنی نایاسایی وزیندانی کردنی زۆرە ملێیان لەسەر بێت.

ئەوە ڕوونە کە  دیاردەی دەربازبوون  لە  سزا بۆ  تاوانەکان   بەرامبەر بە هۆیەکانی  ڕاگەیاندن  پشکی گەورەی  هەیە لە  بەردەوامی بوونی   توندوتیژیەکان،  و دەرئەنجام   کاریگەری دەبێت لەسەر   ڕۆژنامەنووسان  بۆ گرتنەبەری  نەهجی خود چاودێری  کە دواتر سەرهەڵدەدات  بۆ   بێبەشبوونی کۆمەڵگا لە زانیاری  و  بەرتەسک بوونەوەی  ئازادی ڕۆژنامەگەری ، کە  بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کار  کاریگەری دەبێت  لەسەر بنەماکانی مافی مرۆڤی نەتەوەبەکگرتوەکان  بۆ پشتیوانی و بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایش و گەشەی بەردەوام لە چوارچێوەی  پلانی کاری نەتەوەیەکگرتووەکان  تایبەت  بە سەلامەتی ڕۆناژنامەنووسان وپرسی دەربازبوون  لە  سزا لە تاوانەکان   بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان  .

ئەگەر پێدا چوونەوەیەک  بەیاسای  سزادانی عێراقی بکەین  کە  مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1969  سەرەڕای  بوونی چاکسازیەکی بەشی کە لەماوەی ئەوساڵانەکاندا تێیدا کراوە  بەتایبەتی لەساڵی 2008  ،هێشتا زۆریک لە تاوانەکانی ناوزڕاندن ناڕوونە و  ڕێگری دەکات  لە ئازادی  ڕا دەربڕین.

بۆ ئەم مەبەستەش دەسەڵاتداران  لەناوچەکانی عیراقی فێدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان  دادگا کان بەکار دەهێنن لەژێر ئەم  یاسایەدا لە هەندێ باردا  بۆ ترساندن و  بۆ بێدەنگکردنی ڕۆژنامەنووسان و  چالاکوان  و دەنگە ناڕەزاییەکانی دیکە.

ڕێکخروای چاودێری مافەکانی مرۆڤ  بۆ ئەم مەبەستە ،داوا دەکات  لە ئەنجومونی نوێنەرانی عێراق   بە پووچەڵکردنەوە و هەڵوشاندنەوەی  تاوانی ناوەزڕاندن  لە یاسای سزدانی عێراقی وگۆڕینی بۆ سزای  ناوزڕاندنی مەدەنی و ڕاستکردنەوە  یاسا  وبەندەکانی یاسای سزادان  بە پێویست دەزانێت  بەهۆی ڕێگریکرنی لە ئازادی ڕادەریڕین بەرێگەیەک کە ناگونجێت لەگەڵ یاسا  نێدەوڵەتیەکان هەروها داوای بەدواداچوونیش دەکات بۆ سەرجەم  سکاڵا دروستەکان  لەلایەن  ئەوکەسانەی کە هەڕەشە یان هێرشیان کراوتەسەر لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت  یان  لایەنێکی کارای  ناحکومی  و  گرتنەبەری هەنگاوی کار  بۆ پاراستنیان .

لەپرۆژەی یاسایی  تاوانی زانیاری تەکنەلۆژیا  کە  لەلایەن دوولیژنەی پەرلەمان عێراق  لە   12 کانوونی دووەمی ساڵی  2019  پێشکەشکرا  ، ئەم پرۆژە یاسایە لە توانایدایە مافی ئازادی دەربڕین لەعێراق بەرتەسک بکاتەوە ،وە ژمارەیەک لە بڕگەکانی ئەم یاسایە  بەکارهێنانی کۆمپیوتەر   بۆپەیوەندیکردن  لە کۆمەڵیک   ە چالاکی دیاریکراو لە مەودایەکی فراواندا  تاوانبار دەکات. هەروەک لە بڕگەی 3 ئەم  یاسایەدا  باس لە سزای زیندانی هەتا هەتایی دەکات و لەگەڵ پێدانی بڕێکی گەورە لە   غەڕامە  بۆهەر  کەسێک  کە ئامێری کۆمپیوتەر و تۆڕەی زانیاری بەکاربهێنيت بە ئەنقەست بۆ  مەبەستی “: تێکدانی سەربەخۆی ، و یەکێتی، و ئاسایشی وڵات   وە یان تێکدانی   ئابووری و  بەرژەوندی سیاسی  و سەربازی وئاسایش ”   وەیان بەشداریکردن و دانوستان و برەوەدان و پەیمان بەستن  لەگەڵ کیانێکی نەیار یان مامەڵکردن لەگەڵیدا  بەهەرشێوەیک لە شێوەکان   بەئامانجی  تێکدانی ئارامی  و سیستەمی گشتی وەیان ڕووبەڕوو بوونەوەی وڵات    بە مەترسی “.

وە لە هەمان یاسا دا ولە بڕگەی  2  رێگرتن لەخراپ بەکارهێنانی ئامیرەکانی پەیوەندیکردن هاتووەکە  رێگە داروە  بە زیندانی کردن  و پێدانی غەڕامە  لە نێویشیدا  خراپ بەکارهێنانی موبایل و نامەی ئەلیکترونی (بەشێوەیکی فراوان ئەنتەر ینت) بۆ هەڕەشکردن و بێِرێزی بە پیرۆزیەکان و بڵاوکردنەوە هەواڵی چەواشەکاری وخستنەڕووی گفتوگۆ تایبەتەکان و بڵاوکردنەوەی  وێنەیەکی  نەشیاو  و گونجاو نەبێت لەگەڵ بەهای کۆمەڵگادا  وەیان ئەنجامدانی هەر کردەیەک  کە زیان  بگەیەنێت  بە شکۆمەندی یان نامووسی کەسێک ، و یان هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوان یان کردەیەکی نا ئەخلاقی یان  بڵاوکردنەوەی زانیاری کەسی هەتا ئەگەر ڕاستیشی  تێدا بێت، وە لە یاساکەدا  هیچ کام لەدەستەواژەکانی  ناو بەندەکاندا پێناسەی بۆ نەکردووە  لەگەڵ نەبوونی ڕاڤەیەکی ڕوون وئاشکرا   لەسەر چۆنیتی  پرۆسەی  وەرگرتنی  مۆڵەت یاخود  ڕووخسەت ،   بە هەمان شێوە  بۆ هەردوو  یاسای سزادان  بەندی    156  هاتووە  بە تاوانبارکرن لە سەرپێچیکردن  لە   ”  سەریەخۆی و یەکێتی  دەوڵەت”   وەیان   ئاسایشی نیشتمانی،  لە  بەندی 229  هاتووە تایبەت بە  هەڕەشەکردن لە “بەرپرسیک “.

لەبەر ئەوە   لە زۆر باردا   دەسەڵاتدارن لەسەرجەم عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەردوامن لە بەکارهێنانی  یاسا  دارێژراوە ناڕوونەکان  کەپێچ و پەنای تێدایە  و ڕێگە دەدات بە دادوەرەکان  بە ئاڕاستەکردنی  تۆمەتی تاوان  لەسەر ئەو  ڕاو پێشنیارانەی کە ئەوان  لێی  ناڕەزاین ،هەرچەند یاسای  نیودەوڵەتی بۆ چاوێرکردنی مافەکانی مرۆڤ  رێگەی داوە بە ڕێگرتن لە لە ئازادی ڕا دەربڕین  بۆ پاراساتنی ناوبانگی ئەوانی دیکە بەڵام ڕێگریەکان دەبێت  پێویستی بێت و بە ووردی و بەدیقەتەوە دیاری کرا بێت.

 

 

 

Leave a comment