کەلێنی جێندەری لە  بازرگانیکردنی  کڕین و فرۆشتنی  موڵک  لە پارێزگای هەڵەبجە
halabja_0

کەلێنی جێندەری لە  بازرگانیکردنی  کڕین و فرۆشتنی  موڵک  لە پارێزگای هەڵەبجە

 

لە ژێر سایەی گەشەکردنی بەردەوامی  دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە  کەرتی بازرگانیکردنی کڕین وفرۆشتنی موڵک لە ئێستادا  بە  یەکێکە  لە  کەرتە گرنگەکانی بواری  وەبەرهێنان دادەنرێت، بەجۆرێک  زۆرێک لە چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا  دەرفەتیان هەیە بۆ کارکردن لەم بازرگانیەدا. ئەوەی لێرەدا دەمانەوێت  جەختی لەسەر بکەینەوە  نەبوونی باڵانسی جێندەریە لەم کەرتەدا لەڕوانگەی ئاماری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کە خاوەندارێتیکردن لە نوسینگەی کڕین و فرۆشتنی موڵک  و زەوی وزار    لەم پارێزگایە لە  100 % لەدەستی  پیاودایە و بەپیشەیەکی پیاوانە لەلایەن خەڵکەوە ناسراوە و مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

لەکاتێکدا ژن  لە جیهانی ئابووری ئەمڕۆدا رۆڵی  گەورە دەگێڕێت و  لە زۆرکەرتی بازرگانی و پیشەسازیدا  وەبەرهێنان دەکات  کە پێشتر ئەو کەرتانە  لەلایەن  پیاوەوە  قۆرخکرابوون .

بۆ ئەم  گفتوگۆ لەسەر ئەم دۆزە  (نەخشین نامیق)کە تەمەنی نزیک لە پەنجا ساڵە و  خوێندەوارە، وە  یەکێکە لە  ژنە خاوەنکارەکانی پارێزگای  هەڵەبجە  و یەکەم ژنە کە خاوەنداریتی لەپرۆژەی نانەوایەکی تایبەت بەژنان دەکات و نزیکەی بیست و یەک ژن وەک کرێکارلە پرۆژەکەیدا کاردەکەن،وە لە مێژە  خولیای کردنەوەی نوسینگەی بازرگانی کڕین وفرۆشتنی موڵکی هەیە ودەرکی بە  کەلێنی جێندەری لەم بازرگانیەدا کردووە  دەڵێت   “من ئێستا  کە  ژنێکی  خاوەنکارم  سەرەتای کارکردنم  بەدوور نەبووە لە  ئاڵەنگاری و بەرەبەست   کەزۆر جار لەلایەن خێزانەکەمەوە  بۆم دروست بووە، ئەوەیش لە ڕوانگەی   ئەو گومانەی کە   توانای بەرێوەبردنی  ئەم  پرۆژە یەم نیە کە ئێستا کاری تێدا دەکەم ،بەڵام دواتر بەهۆی سووربوونی خۆم بۆ   کارەکەم   توانیم سەرکەوتوو بم و بەردەوامبم  لەکارکردن،لەبەرئەوە  گرنگە  بۆ  ژن بۆ ئەوەی هەنگاوی کارای هەبێت لە هەر ویستگەیەک کە خۆی  تێدا بەسەرکەتوو دەبینێت دەبێت خۆی  بڕیار بدات  و متمانەی بەخۆی  هەبێت.”

نەخشین نامیق

لە درێژەی ووتەکانێکدا ( نەخشین )   ئاماژە دەکات بەوەی کاتێک  کە  بۆ یەکەم جار   وەک   ژنێک    لەنێوبازاڕی کاردا دەستی بەکارکردن کردووە ،وە  بۆ ئەوەی ئەو  دەرفەتەی کە بۆی هاتۆتە پێش لەدەستی نەدات  لە پرۆژەی نانەواییدا و  سەرمایەکەشی زۆر  کەمبوو  پەنای بۆ هێنانی  دەزگاو کەلوپەلی   پرۆژەکەی لەرێگەی  قەرزکردن  بووە  لەو لەوشوینانەی کە پێداویستەکانی  پرۆژەکەی  تێدا دەستکەوتووە   بەڵام  ئەوەى مایەی سەرنج بوو بۆ نەخشین  دەڵێت ”   تێبینیم  دەکرد کە سەرەتا بۆ هێنانی کەلوپەل و دەزگاکان بۆ ئەم پرۆژیە،دەبوایە بنەماڵەو هاوسەرەکەم بناسێنم بۆ ئەوەی بتوانم  قەرز لە خاوەن فرۆشگاکان وەربگرم  چونکە ئەوان  هیچ متمانەیەکیان  بەمن نەبوو، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی بەردەوام بوون لە کارەکردن وفراوان بوونی مەودای پرۆژەکەم     خاوەن  متمانە و پێگەی کۆمەڵایتی خۆمم لە نێو بازاڕی کاری ئەم پارێزگایەدا،  وە  بۆ ئەوەی ژنێکی وەک من   بتوانێت   خاوەنکار بێت  سەرتا پێویستی  بە پشتیوانی   بنەماڵەکەیەتی، دەکرێت  ئەگەر  لایەنێکی فەرمی هەبێت کە دەستی هاوکاری  و دەرفەت بۆ  ژنان بڕەخسێنێت و    رێنمایکەرو ڕێبەریان  بکات  لە بازرگانیکردندا پێویستی بە خۆناساندنی بنەماڵە نابێت  ئەوکاتو  بۆ دەستکەوتنی کار،وەیان  لەهەندێ بارد بەهۆی نەبوونی ئەزموونەوە  لە مامەڵەکردن لە بازاڕی کاردا و نەبوونی  سەنتەرێکی راوێژ لەگەڵ کەسانی پسپۆر لە بواری  ئابووری و کوالیتی خۆراک  ڕووبەرووی کڕینی  ئاردی بەسەرچوو بۆمەتەوە  و  پرۆژەکەم  دووچاری  زیانی ئابووری هاتووە.”

لەلایەکی دیکەوە   نەخشین پێی وایە بە  پێی ئەو ئەزموونەی  کە چەند ساڵە  لە بازاڕی کاردا  دەستی کەوتووە ،  فەزای  کارکردنی ژن  لەپرۆژەی بازرگانی بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان  پارێزراو نیە لە گێچەڵی سێکسی   و دەڵێت”     بەش بەحاڵی خۆم کە دەڕۆم بۆسەرکار هەمیشە لە ڵەراوکێی ئەوەدام کە  ڕووبەڕووبوو نەبمەوە  لەگەڵ  گێچەڵ و هەراسانکردندا ، بۆنمونە هەندێجار بۆ ڕێگرتن لە دروست بوونی ئەم دۆخە  هەمیشە  دەبێت ئەلقەی هاسەرگیری لەدەست بکەم ، چونکە  کاتێک   کڕیارێک لەرەِگەزی بەرامبەر    مامەڵەکردن لەسەر کارەکەم  دەکات پرسیار دەکەن   لەسەر  دۆسیەی  کەسی تایبەت بە هاوسەرگیری، من وەک ژنێک  خۆم دەزانم کە لەرێگەی ئەم پرسیارانەوە  کڕیارەکە  بەنیازە  بابەتی دیکەی لاوەکی باس بکات و  دەستیوەردان بکات  لە ژیانی تایبەتیمدا، بەڵام  ئەوەی مایەی نیگەرانیە بۆ من  زۆرجار ئەو ژنانەی کەڕووبەڕوو دەبنەوە لەگەڵ گێچەڵی سێکسی   بەهۆکاری ترسان لە لەدەستدانی هەلی کارو   لەکەداربوونی  پێگەی کۆمەڵایەتی   بێدەنگی هەڵدەبژێرن،بەڵام من یەکێکم لەوژنانەی کە لە شوێنی کارەکەم   دووچاری هەراسانکردن هاتووم  وە بۆئەوەی کار لەسەر دەروونم نەکات  و ئاسوودەبم  لە بەڕێوەبردنی پرۆژەکەم داوای ڕاوێژو پشتیوانیم لە هاوسەرکەم کردووە  بێدەنگ نەبووم،  زۆر جار  بەهۆی سرووشتی ئەم پیشەیەوە  کە دەبێت  پێش خۆرهەڵاتن  بڕۆم بۆ سەرکارەکەم کە  هێشتا بەتەواوەتی رۆژ نەبووتەوە، وە   بۆ  ئەوەی پارێزراوبم ،  لە شوێنی کارەکەمدا  سیستەمی کامێرای چاودێری بەستراو بە سیسەتەمی موبایلی هاوسەرکەم  لە شوێنی نانەواخانەکەم دانراوە  و  هەمیشە   شوێنی کارەکەم  لەژێر چاودێریدایە و لەوبڕوایەدام  کە بۆ ئێستای من  ڕێگەیەکی پارێزراوە و ئاسوودەم لە بەرێوەبردنی کارەکەم.”

لە میانەی گقتوگۆکەیدا  نەخشین  سووربوونی خۆی  بۆ خولیاکەی دەخاتە ڕوو وە لە هەوڵی ئەوەدایە  کە  پیشەکەی بگۆڕێت  و کاربکات لە بواری  بازرگانیکردن لە کڕین وفرۆشتنی موڵک و  زەوی وزار   خاوەن نوسینگەی تایبەت بەخۆی بێت ، بەڵام   ئەوەدەخاتە ڕوو کە ئەم بازرگانیە لە پارێزگای هەڵەبجە  بەتەواوی  لە ژێر دەسەڵاتی پیاودایە و  تائێستا  لە مێژووی ئەم شارەدا ژنێک  نەبووە لەم جۆرە بازرگانیەدا کاری  کردبێت دەڵێت” سەڕەڕای   بوونی ئەزموونی  کەم لەم بازرگانیەدا بەڵام لەکاتی  مامەڵە کردنی  خانوو و زەویدا  زۆرجار  نوسینگەکانی تایبەت بەم بازرگانیە  لەکاتی دانوستان لەسەر نرخی موڵکەکان بەهۆی جێندەرەکەمەوە  کە ژنم  نرخێکی گران  دادەنێن   و لەو بڕوایەدام بۆ ئەوەی ژنێک وەک من لەم  کەرتی بازرگانیەدا کاربکات   زۆرترین ئاڵەنگاری  کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە   بە پلەی یەکەم  گرفتی  نەبوونی  سەرمایەدایە  چونکە لە کلتووری کوردیدا  خاوەندارێتی کردنی موڵک  و زەوی وزار لە باوکەوە بۆ کوڕ دەڕوات ، و دواتریش ئەم بازرگانیە  ڕووبەڕووی   فیڵ و بێ متمانەی بووەتەوە  لەسەردانانی نرخەکانی کڕین و فرۆشتن  لە نێو خاوەن نوسینگەکانی تایبەت  بەم کەرتە ، هاوتەریب لە  گەڵ بوونی  سەرمایە بۆ ئەوەی  بتوانم سەرکەووتووبم لەکاری کڕین و فرۆشتنی  موڵک  پێویستمان بە  فەراهەم کردنی   ژینگەیەکی  سەلامت و  پارێزراو ی دوور لەگێچەڵ  هەیە ، چونکە زۆرجار پێویستی   ئەم بازرگانیەو بۆ  بەردەوام بوون  لە کار و   پاراستنی نهێنی  و لەدەستنەدانی سەرمایە پێویستە  لەگەڵ کڕیار یان فرۆشیار    بەتەنها  مامەڵە  بکەیت ،وە  ئەگەر متمانە نەبێت لەم حاڵەتەدا بەتایبەتی لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر ڕووبەڕووی  مەترسی هەراسانکردن   دەبینەوە   وەیان زۆر جار پێویستی کارەکە بۆ دەرچوون   لەگەڵ کۆمەڵێک پیاو کە دەکرێت   هەندێکیان لەنەتەوە جیاوازەکانیش بن و کلتووریان لە ئێمە زۆر جیاوازتر بێت بەرامبەر بە ژن،وە لەبەر ئەوەی یاسای پاراستنی ژن لە گێچەڵ لە بازاڕی کاردا لە ئاستێکی زۆر  لاوازدایە و بۆ پڕکردنەوەی  کەلینی سەروەر نەبوونی یاسا  لەم بازرگانیەدا، و بۆ ئەوەی کە  بتوانم    ئەم هەلە لەدەست نەدەم   پێویستە لەگەڵ  هاوسەر یان برا یان کەسانی نزیکی دیکەی خۆم  و  بۆ ماوەیەکی  زۆر پێکەوە کاربکەم   بۆ ئەوەی متمانەی کڕیار لە مامەڵەی فرۆشتن و کڕین بەدەست بهێنم ، چونکە  ئاشکرایە کەئەم پیشەیە  ناسراوەو  تایبەتەبە پیاو   وە ئەوانیش  ئەزموونی  زۆریان هەیە لەم بازرگانیەدا، وەیان  لە لایەکی دیکەوە  دەکرێت کاتێک ژنێک  وەک خاوەن بزنس کە دەردەکەوێت ئەگەری هەیە بەهۆی جێندەرەکەیەوە  ڕووبەڕووی کێبڕکی و بیانوگرتن بێتەوە لە لایەن کڕیارەکانەوە کەزۆرجار دەکرێت هەڕەشەکردنی تێدا بێت  بەتایبەتی  لە ڕێگەی  ئامێرەکانی پەیوەندیکردن  و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە.”

هەروەها (نەخشین) تیشک دەخاتە سەر ئەوەی    بەهۆی دۆخی  پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا  و   لێکەوتە ئابووریەکانی لەسەر جیهان و هەرێمی کوردستان ،  ئەمیش وەک ژنێکی خاوەنکار پشکی گەورەی  بەرکەتووە لە  زیان  لە بازاڕی ئەمڕۆی کاردا وپێویستیان بەخولی ئەکادیمی پیشەیی و پراکتیکی هەیە بۆ   پاراستنی سەرمایەی ئابووری   لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا ئاماژە دەکات و دەڵێت ”  ئەرکی  وەزارەتی بازرگانی  و پیشەسازی و  ژوورەکانی  بازرگانی  پیشەسازی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی ڕاهێنان و قەرەبووکردنەوەمان   بۆ ئەوەی   ژنانی خاوەنکاری وەک من  دەست لەکارکردن هەڵنەگرین و پێویستمان بە تواناسازی ئابووری هەیەو  پێشنیازەکانی ئێمە بەهەند وەربگرن چونکە ڕاهێنانەکان بۆ بازرگانەکان بەتایبەتی ژنانی خاوەنکار وەک پێویست نیە    ”

بۆ ئەم مەبەستەش  بەرێوەبەری نوسینگەی  سەرۆکی  ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە ( ئامانج عین الدین)  بە چاوی خەڵکی ڕاگەیاند”تا ئێستا  هیچ داواکاریمان  بۆ نەهاتووە لەلایەن  ژنان بۆ دەرکردنی مۆڵەتی کردنەوەی نوسینگەی  کڕین و فرۆشتنی موڵک  و سەرجەم خاوەن نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی موڵک لەدەستی پیاواندایە    ، لەگەڵ ئەوەشدا    ئێَمە وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە  هیچ جیاکاریمان نەکردووە بۆ پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی نوسینگەی کڕین فرۆشتنی موڵک لە نیوان ژن و پیاودا هەمان   مەرج وپێوەرمان هەیە بۆ  هەردووڕەگەز” .

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ( ئامانج عین الدین)    ئەوە دەخاتە ڕوو  هۆکاری  سەرکی بۆ نەبوونی ژن لەم پیشەیدا   دەگەڕێنێتەوە  بۆ ئەوەی  ژنان خۆیان کە  دەست پێشەخەری   بۆ دەرهێنانی مۆڵەت  ،  سەرەڕای بوونی  کلتووری   زاڵی ناوچەکە بەسەر ئەم  پیشەیەدا و تا ئێستا  بە پیشەیەکی پیاوانە ناسراوە ، ڕای وایە کە   بابەتی پاراستنی ژنیش لە گێچەڵ  لە شوێنی کاردا  دۆزێکی دیکەیە وکاریگەری هەبوو لەسەر ئەوەی  و ژن لەم  پیشەیە  سڵ بکاتەوە.

هەرەوەها  ( سۆران  محمود  ) خاوەنی نوسینگەی کڕین  و فرۆشتنی موڵکە پێی وایە   کە   کارکردن بۆ ژن  لە پیشەیەدا  کارێکی  گرانە  ،  کۆمەڵیک بەربەست  و هۆکار دەخاتەڕوو لەوانە مامەڵەکردنی ژنە لەگەڵ  بڕێکی  زۆر  لە پارە  ،وە   پێی وایە کە ئەم  پیشەیە ڕۆژانە بەلایەنی کەم هەشت بۆ دە جار دەرچوونت  دەوێت   و پێویستی  بە  مامەڵەکردن  هەیە   لەگەڵ هەموو جۆرە کەسایەتیەکاندا   و لەم گۆمەڵگایەدا مەحاڵە  بۆ ئەوە ژن    بتوانێت خۆی لە گێچەڵ ببارێزێت لە گەڵ کڕیارەکانی  ، سەرەڕای ئەوەی پێی وایە کە ئەم پیشەیە  پێویستی بە  شارەزایی و ئەزموونە  بەتایبەتی لەبوونی زانیاری تەواو لە سەر نەخشەی ناوچەکە .

هەر بۆ ئەم مەبستە(زریان محمد ) لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی  سلێمانی بە چاوی خەڵکی  ڕایگەیاند”  لە لائێمە ژماریەک ژن   مۆڵەتی کردنەوەی  نوسینگەیان   وەرگرتووە  بەڵام  دوای بەدواداچوون  بۆ ئەم نوسینگانە دەرکەوتووە کە   لەلایەن ژنانەوە  بەرێوەنابرێت بەڵکو  تەنها هەڵگری ناوی  مۆڵەتەکەن و دواتر  لە لایەن هاوسەر یان باو کو براکانیان سەرپەرشتی دەکرێت   ، لە کاتێکدا ئەم جۆرە بازرگانیە  کارێکی گران نیەو دەکرێت ژنان خۆیان دەستپێشخەری بکەن بۆ ئەم پیشەیە و پێویستی بەسەرمایەکی ئەو تۆ نیە ، وە ئێمە وەک ژووی بازرگانی سلێمانی  هیچ جیاکاریمان نەکردوە   لەسەر بنەمای جێندەر لە کاتی پێدانی موڵەت بۆ کردنەوەی  نوسینگەی کڕین و فرۆشتنی موڵک”

لەم ڕوانگەیەوە    دەبێت هەوڵبدرێت  بۆ ئەوەی   گۆڕنگاری ڕیشیە بێتەدی  لە پێدانی رۆل َ بۆ ژن  لە پیشەسازی بازرگانی کڕین و فرۆشتنی موڵک ، ئەویش لە   ڕیگەی  هاندانی ژنان و  دانانی ڕێبەری تایبەت لە لایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی   بۆ  ئەوەی جۆرایەتی لەنێو ئەم کەرتەدا   ڕەنگبداتەوە و  دواتریش  کاریگەری  هەبێت لەسەر بەرتەسک کردنەوە کەلێنی جێندەری لەم بازرگانیەدا.

 

 

 

 

سەرچاوەکان

 

1-       )نەخشین نامق شریف ) خاوەنکار  لە پارێزگای هەڵەبجە.

 

 

2-

http://halabjachamber.com/%d8%af%db%95%d8%b1%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95/

 

Leave a comment