سەرکەوتنی خانمان لەبوارو پیشەی خۆیاندا
1714102018_hjgtr

“سەرکەوتنی خانمان لەبوارو پیشەی خۆیاندا”

 

لەقەزای سەیدسادقدا  ژمارەیەکی زۆر کچ وژن  خاوەن کار وخولیای خۆیانن ولەبواری خۆیاندا جێدەستیان دیارە ،

لە ساڵی “2021 ” دا زیاتر هەوڵیان بۆگەشتن بەسەرکەوتنی زیاتر داوە وبەهەبوونی کارو سەرکەوتنیان دڵخۆشن.

دەریا عومەر  تەمەنی حەڤدە ساڵە، ماوەی شەش ساڵە وەک یاریزانی کاراتی ڕاهێنان دەکات وبەشداری زۆر پاڵەوانێتی دۆستانە وجیهانی کردووە، دەستپێکی ڕاهێنان بۆی قورسبووە بەڵام بەتێپەڕبوونی کات زیاتر وزیاتر ئارەزووی کاراتی کردووە وساڵی ڕابردوو لەپاڵەوانێتی جیهانی کەلەشاری سلێمانی ئەنجامدرا پلەی سێهەمی بەدەست هێناولەشاری هەڵەبجەش ئەنجامدرا توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

لەم ساڵدا ڕاهێنانی چڕترکردەوە تالەپاڵەوانێتی جیهانیدا کەلەشاری هەولێر ئەنجام ئەدرا بێ دەستکەوت نەگەڕێتەوە،  لەکۆتایی پاڵەوانێتیەکەدا توانی پلەی سێهەم بەدەستبهێنێت وساڵی ” 2021″ ببێت بەساڵی سەرکەوتنی .

ڕاستە دەریا تەمەنێکی کەمی هەیە بەڵام خەونی زۆرگەورەی هەیە وئارەزووی ئەوەی هەیە ببێتە یاریزانێکی جیهانی ولەیاریەکانی دەرەوەی کوردستانیش بەشداربێ وپلەی بەرز بەدەستبهێنێت.

 

پەرژینی تەمەن 24 ساڵ

لەقۆناغی ئامادەییەوە ئارەزووی زمانی ئینگلیزی بووە وهەمیشە هەوڵی فێربوونی داوە تالەکۆتاییدا بەخەونەکەی گەشت وببووە خوێندکاری کۆلێژی پەروەردەی ئینگلیزی ،

هەرلەوکاتەی خوێندکاربووە وەک مامۆستا لەچەند ڕێکخراوێکی قەزای سەیدسادق وانەی زمانی ئینگلیزی وتوەتەوە ئەمەش بووەتە دەستپێکی سەرکەوتنەکانی ودوایی تەواوبوونی زانکۆ بەردەوامبوو لەوانەوتنەوە

لەکاتی کەرەنتینە پەرژین وەک مامۆستایەک لەڕێگەی ئۆنلاینەوە وانەی دەوتەوە ببوە پردی زانیاری لەنێوان خۆی وخوێندکارەکانیدا ،پەرژین ساڵی “2021” بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوامبوو کەبەردەوام زیاتر وزیاتر ئەبووە جێگەی متمانەو خوێندکاری زیاتر دەبوو،

لەکۆتایی ساڵەکەدا فۆڕمی وانەبێژیەکەی قبوڵکراو لەئێستادا بووەتە مامۆستایەکی وانەبێژی قەزاکە وبەدڵسۆزی وخۆشەویستیەوە لەکارەکەی بەردەوامە.

چاوان سەعدی تەمەن “22”ساڵ  ئارەزووی هەبوونی کاری خۆی وئابووری سەربەخۆی خۆی بوو هەروەها دەیویست کارێکی هەبێ  وڕۆژانە پێوەی سەرقاڵبێت، لەمانگی دووی ساڵی ” 2021″ دا چاوان

لەدوکانێکی جل وبەرگ وکەمالیات  وەک شاگرد دەستبەکاربوو .

بەم جۆرە چاوان لەساڵی ” 2021″ دا بووە خاوەنی کاری خۆی وڕۆژانە زیاتر وزیاتر پیشەکەی خۆی خۆشەویست وبەدڵسۆزیەوە کاری دەکرد.

ماوەی دە مانگە لەهەمان دووکان  بەردەوامە لەکارکردن وبەهەبوونی کارەکەی زۆردڵخۆشە.

 

 

 

 

Leave a comment