ژنێک دوای لەدەستدانی خێزانەکەی لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە دۆخێکی سەختدا دەژی و پێویستی بە هاوکاریییە
245325736_342282850984463_3071679581497512613_n (1)

ژنێک دوای لەدەستدانی خێزانەکەی لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە دۆخێکی سەختدا دەژی و پێویستی بە هاوکاریییە

رۆزە حەجی هندۆ ژنێکی تەمەن ٢٩ ساڵی ئاوارەی شنگالە و خەڵکی کۆمەڵگای سیبا شێخ خدرە لە باشووری چیایی شنگال، لە مانگی شوباتی ئەمساڵ لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە کەمپی بێرسڤێ ٢ لە سنووری ئیدارەی زاخۆ هەموو ئەندامانی خێزانەکەی گیانیان لەدەستدا کە پێکهاتبوون لە هاوسەرەکەی و سێ منداڵ و هەروەها زۆربەی جەستەی ئەو خانمە سووتا لەئێستادا لە دۆخێکی سەختدا دەژی و پێویستی بە چارەسەری هەیە.

سەلوا حەجی خوشکی ئەم قوربانییە بە چاوی خەڵک دەڵێت، لە کاتی ئەو ڕووداوە و تا ئێستا خوشکم لە ناخۆشترین و سەختترین ئازاری ژیان دەناڵێنێت و ڕۆژانە ئازاری دەبینێت بە شێوەیەک کە هەموو خێزانەکەی لەدەستدا و هەروەها زۆر ناخۆشە و تا ئێستا بە شێوەیەکی زۆر کاریگەری سوتان لە جەستەی خوشکم دا دیارە.

هەر چی پێویست بوو ئێمە تەخسیرمان نەکرد و لەو کاتەوە ڕۆژانە حەب و دەرمانی گران بەها بۆی دابین دەکەن و دەیبەنە لای پزیشکانی هەرە باش بەڵام بەڕاستی لەئێستادا توانای ماددیمان ئەوەندە باش نییە و زۆر زۆر لێی سەرفمان کرد بۆیە ئێستا پێویستی بە هاوکاری هەموو لایەکە چونکە چارەسەریەکە نشتەرگەری یە و بەپێی وتنی نۆژداران پێویستی بە زیاتر لە ٤٠٠٠ دۆلار هەیە و ئەوە بۆمان زۆر قورسە، خوشکی ڕۆزا وای وت.

ئاماژە بەوە دەکات، هەر ڕێگایەک هەبێت ئێمە داوای هاوکاری کردووە و پەیوەندی بە خۆر ڕێکخراو و سەرمایەداران و لایەنەکانی حکومیش کردووە بەڵام بەداخەوه تا ئێستا هیچ لەوانە هاوکاریمان نەکردووە بۆ ئەم نشتەرگەری یە.

لەئێستادا رۆزە بەتەنیا لە کەمپی باعەدرێ سەر بە لە ناحیەی باعەدرێ لە سنووری پارێزگای دهۆک لەگەڵ خێزانی باوکی دەژیت و دوور لە خۆشی و شادی خێزانەکەی ڕۆژانە دەناڵێنێت.

Leave a comment