هێلان چیا، یەکەم ژنە کە بە فەرمی نوێنەرایەتى زەردەشتیانى پارێزگاى دهۆک بکات

244334192_268846371887732_4432947462887019484_n

هێلان چیا، یەکەم ژنە کە بە فەرمی نوێنەرایەتى زەردەشتیانى پارێزگاى دهۆک بکات.

هەڕەشەى کوشتنی لێکراوە و رووبەڕووى دەیان هێرشى جۆرا و جۆر بووەتەوە بەڵام کۆڵى نەداوە و بەردەوامە لەسەر ئیشەکەى خۆى. روژ بە ڕوژ کارەکانى بەرفرەوانتر کراوە و چالاکتر ئیش ئەکات.

هێلان چیا ئەو ژنەیە کە زیاتر لە ساڵێکە سەرپەرشتى هەموو زەردەشتیەکانى پارێزگاى دهۆک دەکات،و بەرنامەی باشتری هەیە  بۆ بەهێزکردن و فراوانترکردنی پێگەى زەردەشتییەکان لەسنورەکەى خۆى.

هێلان چیا، لە حوزەیرانى ٢٠٢٠ وەک یەکەم ژنە بە پاڵپشتى کومەڵێک هاورێ و بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی زەردەشتیانى کوردستان نوێنەرایەتی زەردەشتیانى پاریزگای دهوک بکات، ئەو ووتى ” لەتەمەنى ١٦ساڵییەوە وازم لە خوێندن هێنا ، ئەوەش لەبەر چەند هوکارێکی خێزانی و ئابوری. لەو کاتە دەمویست وەکو ژن ئیشێک بکەم تاوەکو ببم بە خاوەن ئابورییەکى سەربەخۆ. نەمویست پارە لە ماڵ وەربگرم، بۆ ماوەى دوو ساڵ لەگەڵ پزیشکان ئیشم کرد، دواتر هەوڵمدا لەشوێنێک دابمەزرێم، سەرەدانى بەغداد و هەولێر و چەند شوێنێکم کرد تا دابمەزرێم دواجار بوومە فەرمانبەری حکومەت.”

“دواى ئەوەى لە دەوام دەهاتمەوە لەماڵ بەردەوام سەڕقاڵى خوێندنى کتێب و نوسینى ووتار بووم، سەدان ووتارى من لە دەزگایەکانى ڕاگەیاندن لە هەرچوار پارچەى کوردستان بڵاوبوونەتەوە، بەشێک لە ووتارەکانم لە رۆژنامەى وڵاتانى سوێد و نەرویج و ئەفغانستان بڵاوبوونەتەوە، ووتارەکانم زیاتر لەسەر ئەو کێشانەبوون کە رووبەرووى ژن دەبنەوە، هەرلەو ماوەیەدا دەستم بە نوسینى کتیبێکم کرد، نووسینى کتێبەکە هەمووى لە رێگاى موبایل بوو کە لە ٢٠ ٠لاپەرە پێکهاتبوو ، لە کۆتایى ٢٠١٩و لەسەر ئەرکی هاورێیەک کەلە جێگای باوکمە و بە هاوکاری چەند هاورێیەک لەوڵاتى میسر کتێبەکەم چاپ کرد بە ناونیشانى ( ئامارگى ) کەئەمەش ووشەیەکى سومەرى یە بە واتاى( ڤەگەرا ئازادیا دایکێ).

هێلان لەبڕیاردانى هاوسەرگیرى لەگەڵ کەسێکى شیوعى (کۆمیونیست) تۆشى دەیان گرفت و ناخۆشى خیزانی دەبێتەوە

بڕیاردانى پێکهێنانى هاوسەرگیرى بڕیارى من بوو، بڕیارمدا هاوسەرگیرى لەگەڵ کەسێکى شیوعى ( کۆمیونیست ) بکەم. هەموو ئەندامانى خێزانەکەم لە دژى من وەستانەوە بە منیان ووت نابێت هاوسەرگیرى لەگەڵ ئەوکەسەیە بکەى. بەڵام هەر لەسەر بڕیارەکەى خۆم سوربوم. لە ٨ی شوباتى ٢٠٢٠ هاوسەگیرم لەگەڵ ئەو کەسە کرد ، ٩مانگ باوکم قسەى لەگەڵ نەکردم، بەڵام ئێستا پەیوەندى من و باوکم و خێزانەکەم زۆر ئاساییە .

هێلان یەکەم ژنە لە پارێزگاى دهۆک بە ئاشکەرا ئایینەکەى لە ئیسلامەوە بۆ زەردەشتی دەگۆرێت.

“لە حوزەیرانى ٢٠٢٠بە ئاشکرا ئایینەکەى خۆم لە ئیسلامەوە بۆ زەردەشتى گۆڕی، ئەوکات دووبارە پەیوەندى من و باوکم تێک چوو ، نزیکەى ٥ مانگ باوکم قسەى لەگەڵ نەکردمەوە. دواى پێنج مانگ بە دایکم دەڵێت بۆچى هێلان تەلەفۆن بۆمن ناکەت ، ئەو داواى ئاشتەوایى لەمن کرد ، دواى ئەوە پەیوەندیمان ئاسایى بوەوە، بەڵام لەلایەن هەندێک کەسى توندڕەو ەوە هەڕەشەى کۆشتنم لێکرا.  جگە لەمەش لەسەرەتاى ئەمساڵ لەو شوێنەى کە دامەزرابووم فەرمانى گواستنەوەى من دەرکرا بەبێ ئەوەى بزانم هۆکار چیە؟! دواى ماویەک زانیم لەبەر گۆڕینى ئایینەکەم بووە.” هیلان وای وت.

 

لەبەر کۆمەڵێک هۆکارى ئەمنى ناتوانم ژمارەییان ئاشکرا بکەم ، بەڵام ئەوانەی فەرمى لەلای ئێمە سەرووى 200 کەس دەبن ،تەنیا ئێمە شەش بو حەوت کەس بە ئاشکرا زەردەشتى بوونى خۆمان ڕاگەیاندوە و بە ئاشکرا هاتۆچوو ئەکەین بۆ هەر شوێنێک، ئەوانەى تر لەبەر کۆمەڵێک کەسى توندرەو و هەڕەشەکانى کۆمەڵگا ناتوانن خۆیان ئاشکرا بکەن ،بارەگاى ئێستامان لە شوێنێکى تاڕادەیەک شاراوەدایە ،خەڵکێکى زۆر نازانن لەکوێیە ،چونکە هیچ ناونیشان و تابلۆیەکیشمان دانەناوە ، ئەوەش لە پێناو سەلامەتى ئێمە و ئەو کەسانەى سەردانمان دەکەن.

هێلان چیا باسى لەوەش کرد” بارەگاى فەرمى ئایینى زەردەرشتى لە ئەیلولى ٢٠٢٠ بەفەرمى کردمانەوە ئەوەش دواى هەوڵ وماندوبوونێکى زۆر ، جگە لەمەش بەشێکى لە خەڵکى ناوچەکە ناڕازى بوون لەبەرامبەر کردنەوەى بارەگایەکە بەڵام ئێمە هەر سووربووین لەسەرئەوەى کە دەبێت لەدهۆک بارەگامان هەبێت، چونکە ئێمە هیچ کەمتر نین لە ناوچەکانى تری کوردستان، لەبەر ئەوە بادینان شوێنی هەرە سەرەکی زەردەشتییەکانە و ئێستاش بە دەیان شوێنەوارى ئایینى زەردەشتى هەن لەوانە ئەشکەوتی چارستین و کێلیا شەدا و ئەشکەوتی ئینشکێ و بیر باسفرا و چار دەرا و سێجێ “.

پێش کردنەوەى بارەگا و دواى کردنەوەش زەردەشتیەکانى دهۆک، رووبەڕووى دەیان هێرش و دژایەتیکردن دەبنەوە، تا ئێستا بەشێک لە خەڵکى پارێزگاى دهۆک لە ترسى قسەکانى کۆمەڵگا و پیاوی ئاینی رووبەڕووى هێرشکردن بوینە و ناتوانن خۆیان ئاشکرا بکەن بەلام بەردەوام خەریکی ئیشکردنن لە گەلمان، ئەمە لەکاتێکدایە بەپێى یاسا هاوشێوەى ئایینەکانى تر، زەردەشتیش ئازادن لە پەیرەوکردنى ئایینەکەیان لە هەرێمى کوردستانى عیراق.
سەڕەراى دەیان هێرش و قسەى ناخۆش بەردەوامن لەکارەکەى خۆیان

ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر بەرنامە و ئایینەکەى خۆمان ، ڕاستە تا ئێستا هیچ شوێنێکى پەرستن و ئاتاشاگەى زەردەشتیمان نیە کەبتوانین پەرستنى تێدا بکەین بەڵام ئەمانە نەبوونەتە رێگر کە ئێمە ساردببینەوە یان واز بێنین ، ئەم ساڵ خۆمان ئامادەکرد بۆ رێورەسمەکانى جەژنى میهرەگان کە جەژنێکى تایبەتی زەردەشتیانە لە تەنیشت ئەشکەوتى چارستین ئەنجام بدرێت کەیەکێکە لە شوێنەوارى ئایینى زەردەشتى لە دهۆک ، هەموو ئامادەکارییەک مان کردبۆ داواجار بەفەرمى داوامان لەبەرێوەبرایەتى شوێنەوارى دهۆک مان کرد کە رێورەسمەکە لەتەنیشت ئەشکەوتەکە بگێرین بەڵام رێگەیان نەدا لە بەر ئەوە جێگایەکی زور کونى زەردەشتیانە.

 

 

چاوی خەڵک / تایبەت

 

Leave a comment