ناوم هەیفا خودێدا قاسم-ە، ٢٣ ساڵم، خەڵکی گوندی ڕەمبوسی باشوری قەزای شنگالم، ماوەی ٧ ساڵە لە کۆمەڵگەی کەمپی خانکێ لە دهۆک دەژیم. لە ئێستادا کاپتنی تۆپی پێی تیمی شنگالی خانمانم.
دەرچوی ئامادەییم، هەر لە منداڵییەوە خولیاو ئارەزووی تۆپی پێم هەبووە، لەکاتی وانەی وەزش هەر زوو دەچومە مەیدانی خوێندنگە و دەستم بە یاری دەکرد، ئێستاش درێژە بەو خولیایەم دەدەم.
ماوەی ٤ ساڵە وەک ئەستێرەی تۆپی پێ لەنێو کۆمەڵگەی خانکێ ناسراوم. چەندین جار خەڵاتی باشترین یاریزانی خول و پاڵەوانێتی کە تێیدا بەشداربوە بەدەستهێناوە.
لە ٢٠١٧ یەکەم دەرکەوتنم لەگەڵ یانەی فوتساڵی شێخان بوو، دواتر چومە یانەی بیلادی تۆی پێ و تا ئێستاش بەردەوامم لەگەڵیان. بەڵام بێگومان یاریکردن بۆ یانەی دایک کە شنگالە لەهەموو شوێنێک بۆمن خۆشترە و شانازی پێوە دەکەم.
کۆتا پاڵەوانیەتی کە تێیدا بەشداریم کردووە جامی تۆپی پێی عێراقی خانمان بوو کە تێیدا خەڵاتی باشترین یاریزانی جامەکەم بەدەست هێنا و توانیمان تیمەکە بگەیەنینە قۆناغی پێش کۆتایی.
پاش گەیاندنی تیمەکەمان بۆقۆناغی پێش کۆتایی لە جامی تۆپی پێی عێراقی خانماندا، لەلایەن یانەکانی قوە ئەلجەویە و گارا داواکاری چونە نێو یانەکانیانم لێ دەکەن.
چاوی خەڵک/ تایبەت