کچانی هەرزەکار؛ پاڵەوانانی تێپەڕاندنی بەربەستەکان

03-28-2017-SG-Jordan-2-625x415

هەمو ساڵێک ئەو کچانەی خوێندنی ناوەندیان تەواو کردووە، توانای ئەوەیان هەبووە ڕێژەی ٢٥% داهات بەرزبکەنەوە، ئەگەر هەموو کچان و کوڕانیش بڕوانامەی ناوەندی بەدەست بهێنن دەکرێت ٤٢٠ ملیۆن کەس لە هەژاری ڕزگار بکرێت، ئەوەش سوودی بۆ نەوەکانی داهاتوو دەبێت.

بە وتەی ئەنتۆنیۆ گۆتیریش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئێستادا زیاتر لە ملیارێک کچی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە جیهاندا هەیە، کە ئامادەن هەموو ڕۆژێک ڕووبەڕووی جیهان و بەرنگاری بەربەستەکان ببنەوە، چونکە ئەوان توانای دروستکردنی جوڵانەوە و ڕابەریکردنیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نایەکسانی لە پەروەدە و توندوتیژیدا.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرش وتیشی” بەنزیکەیی ٢٠٠ ملیۆن لە کچان و ژنان لەژێر ئەشکەنجەدان، کە دەکاتە ئەوەی لە هەر چورا قوربانی لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، سیانیان لە ڕەگەزی مێ بێت”.

هاوکات بەڕێوبەری جێبەجێکاری (UNFPA) دکتۆرە ناتالیا کانیم وتی”لەگەڵ داخستنی خوێندنگاکان بۆهۆی پەتای جیهانی کۆڤید_١٩، ئەو کچانەی نەیانتوانی دەستیان بگات بە ئینتەرنێت زیانی زۆریان لەڕووی خوێندنەوە بەرکەوتووە، لەکاتێکدا کچانی بێبەش لە خوێندن ڕوبەڕوی  مەترسی لە هاوسەرگیری دژ بە ویستی خۆیان دەبنەوە”.

د. ناتالیا کانیم جەختی لەوەش کردەوە کە بەدیهێنانی زۆر ماف بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە دابینکردنی ئینتەرنێت دەبەستێت، کە دەتوانێت یارمەتی کچان بدات زانیاری بدۆزنەوە و پەیوەندی لەگەڵ هاوتەمەنەکانیاندا دروست بکەن و جوڵانەوەی کۆمەڵایەتی پێکبهێنن.

لە کاتێکدا دیاریکردنی ڕۆژی١١ی تشرینی یەکەم کە بە ڕۆژی جیهانی کچانی منداڵ دیاریکراوە، نوسینگەی (UNFPA) بۆ دەوڵەتانی عەرەبی کۆمەڵێک چالاکی لە چوارچێوەی (چیرۆک، ڕۆمان و شێوەکاری) دەستپێکرد کە لەلایەن کچانی هەرزەکاری ناوچە عەرەبییەکانەوە ئامادەکرابوو.

هەر لە ڕێگەی ئەم دەستپێشخەریەشەوە سەنتەری مرۆیی (UNFPA)لە وڵاتانی عەرەبی بانگهێشتی ژمارەیەک کچی هەرزەکاری وڵاتانی (لوبنان، ئوردن، عێراق، فەلەستین و سوریا)یان کرد بەمەبەستی ئەزمونکردنی شێوەی جیاواز بۆ دەربڕینی بەهرەو تواناکانی خۆیان

Leave a comment