کوێت؛ وردەکاری وەرگرتنی ژنان بۆ ڕیزەکانی سوپا ئاشکرا دەکات

Capture

ڕۆژنامەی (القبس) بڵاویکردەوە، حمەد جابر ئەلعەلی جێگری سەرۆک وەزیران و هەروەها وەزیری بەرگری، هەنگاویانناوە بۆ قبوڵکردنی بەشدارپێکردنی ژنان لە خزمەتی سەربازی سوپای کوێت و ئەندامی هێزە ئەمنییەکاندا.

حەمەد جابر وتی”یەکەم هەنگاومان کە بڕیومانە پەسەندکردنی ژنانی کوێتییە بۆ خزمەتگوزاری پزیشکی و پشتگیریکردنیان وەک ئەفسەر لە ڕەگەزی مێ. بەڵام قۆناغی داهاتووی بڕیارەکە بریتی دەبێت بۆ پێکهاتنی لیژنەکان بۆ دانانی بنەماو مەرج بەمەبەستی ڕاهێنان پیکردنیان.

جێگری سەرۆک وەزیران ئاشکرایکرد”بڕیاری جێبەجێکردنیش لەسەر ڕێکخستن و هاتنەناوەوەی ژنانی کوێتی بۆ ناو سوپا، پشت بە ماوەی خولی ڕاهێنان و وادەی گرێبەستەکە دەبەستێت تا ئەو کاتەی ئەندامە ژنەکان تەواو ئامادە دەبن و بتوانن وەک هێزێکی چەکداری کاربکەن، پێشبینی دەکرێت یەکەم دەستەش لە ١٠٠ بۆ ١٥٠ ژنی کوێتی قبوڵ بکرێت.

هاوکات یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەی وای کرد ئەو بڕیارە بدرێت ئەوەبوو کاتێک حەمەد جابر  سەردانی وۆرکشۆپێکی کرد لە سوپای کوێت و بینی ژنان لە بواری مەدەنیدا کاردەکەن، پێی وابوو کاتی ئەوە هاتووە ژنانیش لە سوپادا بتوانن خزمەت بکەن.

مانگی ئەیلولی ڕابردوو ڕۆژنامەی(الأنباء) لەزاری جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزی مرۆیی (لیوا روکن؛ دکتۆر خالید ئەلکندری) دەڵێت” لە پەاروێزی کەمپەینی (كن منهم) دا هاتووە کە ئامانج لێی ڕاکێشانی هاوڵاتیانی کوێتییە تا خۆبەخشانە لە خزمەتی سەربازیدا بۆ بەرگری نیشتیمان کاربکەن.

لەکاتێکدا ئەمە یەکەمجار نییە بەرپرسێکی کوێتی باسی هاتنە ناوەوەی ژنان بکات بۆ ناو ڕیزەکانی سوپا، لەساڵی ٢٠١٨شدا وەزیری بەرگری ئەوکاتە (شێخ ناسر ئەلسەباح ) پشتگیری لە بەشداری ژنان لە سوپای کوێتدا کرد.

هاوکات سەرەتای ئەمساڵ سعودییە ڕێگەی دا بەوەی ژنانی لە وەزارەتی بەرگریدا دابمەزرێن و هەروەها ئیماراتیش پێشتر ڕێگەی بەژنان دا بوو لەبواری سەربازیدا کار بکەن.

Leave a comment