لێکجیاکردنەوەی دادگای واتە جیابونەوەی هاوسەران لە ڕێگای دادگاوە

122169213_1270177346654663_2847619371589517028_n

لێکجیاکردنەوەی دادگای واتە جیا بونەوەی هاوسەران لە ڕێگای دادگاوە

پارێزەری ڕاوێژکار /ساکار عطا محمد

مادەی ٤۰ لە یاسایی باری کەسێتی ژمارە ۱٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ی هەمووار کراو ئاماژە دەدات بەو حاڵەتانەی کە تیایدا هەریەک لە هاوسەران بۆیان هەیە پەنا بەرنە بەر دادگاو داوای لێکجیابونەوە بکەن لە ڕێگەی دادگاوە ئەگەر هاتو هەریەک لەم حاڵەتانەی خوارەوە هاتە ئاراوە :

١- ئەگەر یەکێک لە هاوسەرەکان زیانی بەویتر گەیاند یان بە منداڵەکانی زەرەرێک کە بەردەوامبونی ژیان تیایدا مەحال بێت ،خو پێوە گرتن بە سەرخوش کەروو هۆشبەرەکان بە زیان گەیاندن دەژمێردرێت بەمەرجێک خو پێوە گرتنەکە بە ڕاپۆرتی پزیشکی پسپۆڕ بسەلمێندرێت هەروەها قومار کردن لە ماڵی هاوسەرێتی دا لە خانەی زیان گەیاندن دادەنرێت.

۲- ئەگەر هاوسەرەکەی ناپاکی هاوسەرێتی ئەنجام دا جوتبونی پیاوەکەش لە دوواوە لەگەڵ ژنەکەیدا (لواط) بە هەر شێوەیەک بێ بە ناپاکی هاوسەرێتی ئەنجام دەدرێت.

۳- ئەگەر گریبەستەکە کاتیک ئەنجامدرابوو ئە یەکیک لە هاوسەرەکان تەمەنیان لەخوار 18 سالەوە بوو بەبی رەزامەندی دادوەریش بوو.

٤- ئەگەر گریبەستەکە لەدەرەوەی دادگا کرابوو هەروەها بەزۆر ببو وە دخولیش کرا بوو.

٥- ئەگەر پیاوەکە ژنیکی تری هینا ژنی یەکەمی مافی داواکردنی لێک جودا بونەوەی دەبێ .

لەم مادەیەدا تێبینی ئەوە دەکرێت کە یاسا دانەر کۆمەڵێک حاڵەتی باس کردووە کە هەریەک لە ژن و مێرد بۆیان هەیە داوای جیابونەوە بکەن لەسەر بنەمای زیان گەیاندن، سەرەڕای ئەوەی طڵاق بەدەستی پیاوە بەڵام لێرەدا ئەم مافەی وەک ئافرەت پی بەخشراوە تا لە ڕێگەی دادگاوە داوای جیابونەوە بکات لەبەر ئەوەی زۆر کات لە طڵاقی دەرەکیدا پیاو ناچار دەکرێت کە تەواوی مافەکانی ژنەکە بدات لەبەر ئەوەی نەیتووانیوە بیسەلمێنێ کە هۆکاری طڵاق دانەکە ئافرەتەکە بووە نەک خودی پیاوەکە خۆی. بۆیە یاسادانەر ئەو دەرگایەی لە ڕووی پیاواندا کردۆتەوە لە کاتی بونی زیان پێ گەیاندنیان لە لایەن هاوسەرەکانیان بۆیان هەبێ داوای جیا بونەوە بکەن لە ڕێگەی دادگاوە تا ئافرەتەکە زۆرترین مافەکانی لەدەست بدات لە کاتێکدا ئەگەر بە تەواوی پیاوەکە خاوەن ماف و زیان لێ کەوتو بێ ،کە ئەمەش بەهەمان شێوەیە بۆ ئافرەت و هەردوو لا وەک یەک مافی داوا کردنی جیابونەوەیان هەیە لە ڕێگای دادگاوە .

 

 

Leave a comment