پڕۆژەیەک بۆ ناساندنی کاری خانمان

photoshop new

ئەمڕۆ ١٨/٢/٢٠٢١ لە گەلەری ئەمنەسورەکە بازاڕێکی تایبەت بە ژنان کرایەوە بازاڕەکە یەکەمین هەنگاوی “پڕۆژەی LS بۆ ناساندنی کار” بوو. لە یەکەمین چالاکیشیدا بازاڕێکی تایبەت بە خانمان کردەوە لە کاتژمێر ١١ ی سەرلەبەیانی تا ٤ی پاشنیوەڕۆ”

تیمی چاوی خەڵک لە سەردانیدا بۆ بازاڕەکە، فرۆشیارەکانی دوان و لەوبارەیەوە میدیا عومەر وتی “ئێمە ماوەی شەش مانگە دەستمان بەم کاری دەستی کردووە بە ناوی ‘ئانا دیزاین’ هەرچەندە پێشترین من هەر کاری درومانم دەکرد، ئێستاش لەگەڵ ‘دەرون’ پێکەوە ئەم کارە دەکەین”

هەروەها وتی “کردنەوەی ئەم جۆرە بازاڕانە بۆ ئێمە گرنگییەکی تایبەتی هەیە چونکە لێرەدا کارەکانمان بە خەڵک دەناسێنین و موشتەری تایبەت پەیدا دەکەین و ئەمە دەبێتە هۆی بەردەوامیمان.

لە وەڵامی پرسیاری جیاوازی نێوان دیزاین و دروماندا میدیا وتی “لە دیزایندا زیاتر هەست بە ئازادی دەکەین لە کارکردندا و دەتوانین و بە هزری خۆمان کاربکەین بەڵام لە دروماندا بەوشێوەیە نییە بەڵک و بە تەواوی پابەندین بە خواستی کڕیارەوە”

چالاکییەکە لە کارەکانی ١٨ خانم پێکهاتبوون. لە دیزانی جلی کوردیی و ئێسسوارات و بەرهەمی خۆماڵیی و شیرینی گوڵ و زۆر بابەتی دیکەی جۆراوجۆر.

کەژاڵیش یەکێکی دیکەبوو لە فرۆشیارانی بازاڕەکە ئەو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووە و ماوەیەکە لێرە کاردەکات. بۆ چاوی خەڵک وتی: “ئێمە دوکانی بالەمان هەیە و کەرەستەکانمان لە ئەڵمانیا و بەریتانیاوە بۆ دێت و هەموو بابەتێکمان هەیە”

هەروەها وتی “کاتێک بۆ ئەم بازاڕە پەیوەندییمان پێوەکرا خۆشحاڵبووین چوونکە ئەمە دەرگایەکی گرنگە بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکانمان. متومورو و پاککەرەوە و کەرەستەی ناوماڵ و جوانکاریییمان هەیە و ئەم نمایشکردنەش دەبێتە هۆی دروستکردنی پەیوەندیمان لەگەڵ کڕیارەکاندا”

پڕۆژەی LS بۆ ناساندنی کار پڕۆژەیەکی تایبەت نییە بە یەک جۆر کار، بەڵکو بە شێوەیەکی گشتیی مەبەست لە ڕێکخستنی چالاکییەکە ناساندی کار و پڕۆژەی خانمانە بۆ ئەوەی ببێت بازاڕێکی گرنگ بۆیان.

لارە- ڕێکخەری پڕۆژەکە

Leave a comment