
کچێکی منداڵ لە بەردەم ڕاگەیاندنەکان پارێزگاری لە باوکی دەکات
باوکی ئەو کچە بچوکە بە ناوی (شڤان سەعید) کە ١٢ ساڵ پێش نوێژ و وتار خوێن بووە، ماوەی پێشوو لەگەڵ چەند کەسێکی تر تۆمەتبارکرابون بەوەی ھەستاون بە کۆکردنەوەی زانیاری قەدەغەکراو و گروپی چەکداری و پێدانی زانیاری بە لایەنی دەرەکی، بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی کوردستان. بەڵام هیچ بەڵگەیەک نەبووە ئەوە بسەلمێنێت کە ئەمان گروپی چەکداریان هەبێت.
ئەم کچە بچکۆلەیە کە ناوی بەناز شڤانە و دوای ئەوەی لەبەردەم دادگا دەوەستێت و چاوەڕێی ئازادکردنی باوکی دەکات، بەڵام نەک ئازاد ناکرێت هەواڵی ٦ ساڵ زیندانی باوکی دەبیستێت و ئاسایشیش ناهێڵین چاوی بەباوکی بکەوێت کە ئەمە زۆر نیگەرانی کردوە.
بوێری و لێهاتوویی بەناز بۆتە جێی سەرنجی تەواوی میدیاکان، زۆر بە بوێری لە بەردەم هاوڵاتیان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندندا پارێزگاری لە باوکی دەدات و هەوڵدەدات بێتاوانی باوکی بسەلمێنێت هەر بۆیە دەڵێت” باوکی من هیچی نەکردبوو تەنیا داوای مافی هاوڵاتیانی کردوو”