فاتیمە حەمامی کێێە؟

5eb90b8c57b5f_o_full

فاتیمە حەمامی کێێە؟

فاتیمە حەمامی، کچێکی خاوەن پێداویستییەکی تایبەتە و خەڵکی کاشانە لە ئێران. بەهرەیەکی تایبەتی هەیە لە وێنەکێشان، سەرەڕای ئەو کەمئەندامییە جەستەییەی لە منداڵیدا تووشی فاتیمە هاتووە بەڵام ڕێگر نەبووە لەوەی لە داهێنان بوەستێنێت بەڵکو، ئاڵەنگارییەکی زۆری کردوە بۆ پراکتیزەکردنی هونەرەکەی بەشێوەیەک هەمووان سەرسامی خۆی دەکات.

زمان و کلتورەکانی جیهان لە وڵاتێکەوە بۆ یەکێکیتر وەک ڕەنگ وئاین جیاوازیان هەیە، بەڵام هونەر وەک زمانێکی گشتگیر دەمێنێتەوە کە هەموو کەس تێی دەگات، بۆیە فاتیمە سەرەڕای ئەوەی کەم ئەندامە توانی ڕوبەڕوی ئەو بارودۆخە ببێتەوە.

ئەوەی فاتیمە جیادەکاتەوە لە وێنەکێشانی تر ئەوەیە دەست بەکار ناهێت بەڵکو وێنە لە ڕێگەی قاچەکانییەوە دەکێشێت و سەرنج ڕاکێشە لەوەی زۆر وردە لە کێشانی وێنەی پۆرترەیت کە لە ئەکاونتی خۆی لە ئینستگرام وێنەی چەندین کەسایەتی بەناوبانگی بڵاو کردۆتەوە کە خۆی کێشاوێتی وەک هونەرمەندی هندی شارۆخان، کرسیستیانۆ ڕۆناڵدۆ، میسی و چەندین کەسایەتی تر.

Leave a comment