کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ لە مسڕ منداڵان پەروەردە دەکات

2021-02-10T143548Z_134734047_RC2QPL91FDE7_RTRMADP_3_HEALTH-CORONAVIRUS-EGYPT-TEACHER

ڕیم ئەلخولی کچێکی مسڕییە لە گوندێکی سەر بە پارێزگای  دەقهلیەی باکوری رۆژهەڵاتی قاهیرە دەبێت بە مامۆستا و نزیکەی ٣٠ منداڵ پەروردە دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی کۆرۆناوە خوێندنگەکان داخران.

لە کاتێکدا ئەم کارەی ڕیم کردویەتی ئەوکسانە دەیکەن کە بڕوانامەی خوێندنی باڵایان هەیە. بەڵام ئەو بۆ ئەوەی هەندێک بابەتی زانستی فێری منداڵانی ناوچەکەی بکات بوە بە مامۆستا.

ڕیم ئەلخولی لە چاوپێکەوتنێکدا وتی” لەم کارەدا پێویستم بە بۆردێک و قەڵەمێک هەبووە بۆ وتنەوەی وانەکان خۆشم حەزم لە وانە وتنەوەهەبووە و خەمی داهاتووی منداڵە بچوکەکانیشم بوو کە داهتویان لەدەست نەچێت بەهۆی داخستنی خوێندنگەکان.

 

رۆیتەرس- محەمەد عبدالغانی

 

ڕیم دەڵێت” لە جیاتی ئەوەی لەگەڵ منداڵەکان یاریبکەین لە شەقام ئەم بیرۆکەیەم بۆهات، یەکێک لە دراوسێکانیش بۆردێکی بۆ هێنام دواتر منداڵەکانیش خۆیان کتێبەکانی خۆیان کۆکردەوە و هێنایان بۆیە من بووم بە مامۆستایان.”

لە بەشێکی تری بابەتەکەدا ڕیم  باس لەوە دەکات سەرەڕای سەرمای کەشوهەوا و بڵاوبوونەوەی پەتاکە، ڕۆژانە لە کاتژمێر١بۆ٣ پاش نیوەڕۆ وانەکان دەڵێتەوە.

 

رۆیتەرس- محەمەد عبدالغانی

 

باسیشی لە هەموو ئەو ناوبانگانە کرد و وتی:”هەموو کەسێک هانم دەدات، بەتایبەت دایک و باوکم و دراوسێکانم، منداڵەکان هەمیشە لە ڕوونکردنەوەکە تێدەگەن و بە بایەخەوە زانیاریەکان وەردەگرن، بەڵام هەرگیز بیرم لەوە نەکردبووەوە کە ئەو ڕوبدات و وێنەکانم بڵاودەبنەوە و ئەو هەموو ناوبانگە بەدەست دەهێنم، خەونیشم ئەوەیە کە خوێندنم تەواو کرد ببم بە مامۆستای بیرکاری.”

محمەد عەبدول منعم (٩ساڵ) کە ئامادەی وانەکانی ریم دەبێت وتی ” کاتێک قوتابخانەکان داخران، ریم دەستی کرد بەفێرکردنمان بۆ ئەوەی ئەوانەی خوێندومانە بیرمان نەچێتەوە، منیش مامۆستا ڕیم زۆر خۆش دەوێت لەبەر ئەوەی عەرەبی و  بیرکاری و ئینگلیزی لێوە فێردەبم.”

 

چاوەروانی دایکان بۆ ئامادەبونی منداڵەکانیان لە وانەکانی ریم

 

 

Leave a comment