ئەفغانستان ترسێکی گەورە لە سەرکوتکردنێکی دڕندانە بەرامبەر ئازادی ژنان هەیە

large_HVXiB41kTtBzHW1y

لەوەتەی تاڵیبان لە مانگی ڕابردوو دەسەڵاتیان گرتە دەست، پشتگیری هەندێک لەمافەکانی مرۆڤ کرد، بەڵام لە کردەوەکانی داوتریدا پێچەوانەی ئەوبەڵێنانە بوو کە دابووی، ئەوەش بەوتەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ “میشێل باچیلیت” کە لە بۆنەیەکدا لە پەراوێزی کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی ڕۆژی سێ شەممەدا وتی.

هاوکات کۆبونەوەکە لەلایەن ئیتاڵیاو چەندین وڵاتی تر، بە بەشداری ڕێکخراوەکان لەو بوارە ئەنجامدرا، بە ئامانجی هەڵسنەگاندنی بارودۆخی زەوی وهەروەها ئەو مەترسییە گەورەیەی لە ئێستادا ڕوبەڕووی ژنان و کچانی ئەفغانی بۆتەوە.

میشێل باچیلێت وتی” ژنان وردە وردە لەبواری گشتی دورخراونەتەوە و ڕیگریان لێکراوە لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە، مافی کارکردنیان لێ سەندراوەتەوە، لە کاتێکدا تاڵیبان لەسەرەتادا تەنیا قسەیان لەسەر مافەکانی ژنان کرد و چەند ڕێنماییەکیان لە بارەی پۆشاک و ڕەفتارەوە بڵاو کردەوە.

هەروەها نوێنەرانی تاڵیبان چەند فەرمانگەیەکی پێشووی حوکومەتی بۆ کاروباری ژنان هەڵوەشاندەوە و دەستیان بەسەر دۆسییە هەستیارەکاندا گرت، لە ستافی ئەو شوێنەشدا لە گروپە مەدەنییەکانی ژنان چەند ژنێکیان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی “دژە ئیسلام” تۆمەتبارکرد.

لەهەمانکاتدا کۆمیسیاری باڵا وتی” ترسێکی گەورە هەیە لەسەر ژنانی ئەفغانی لەوەی بارودۆخەکە بگرێتەوە سەر ئەو شێوازە سەرکوتکردنە دڕاندانەیەی تاڵیبان بەرامبەر ژنان و کچان کردیان  لەساڵانی نەوەدەکان.

ئەنجامە سەختەکان

لەماوەی ٢٠ساڵی ڕابردوودا ژنانی ئەفغانی بۆ زیاتر ڕێزگرتن و پاراستنی مافەکانیان بۆ پەروەردە و دامەزراندنی بەشداریکردنیان لە کایەی سیاسی و ئازادی ڕادەربڕیندا کاریان کردووە.

میشێل باچیلێت وتیشی” ئەم مافانە بەشێکن لە پێشکەوتنی کۆمەڵگەی ئەفغانی و بەشێکی دانەبڕاون لە گەشەسەندنی ئابوری ئەفغانستان. ئەمە جگە لەوەی ژنان کچان نیوەی دانیشتوانی ئەفغانستان پێکدەهێنن و ئەو وڵاتەش سودمەند دەبێت لە توانا و بەهرەی ژنانی ئەفغانی.

پشتیوانی بۆ مافەکانی مرۆڤ

“پێش هەموو شتێک ژنان و کچان دەبێت تەواو یەکسان بن لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، لەوانە چاودێری تەندروستی و پەروەدەیی، تا بتوانن لەهەموو سێکتەرە کاندا کاربکەن و چێژ لە ئازادییەکانیان وەربگرن.” میشێل باچیلێت وای وت.

لە مامەڵەکردن لەگەڵ تاڵیباندا، خاتوو باچیلێت جەختی لەوە کردەوە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەنەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو وڵاتانی ئەندامەوە پێویستە پابەندبن بە داکۆکییەکی بەهێز بەمەبەستی دابینکردنی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرانە.

خوێندنگاکانی کچان داخران

هێنریتا فاوری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونسێف هەندێک لە پێشڕەوییەکانی ئەو وڵاتەی دەستنیشانکرد، کە لەماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردودا ١٠ هێندە خوێندنگاکان زیادیان کردووە، کە نزیکەی ١٠ ملیۆن منداڵ ئێستا سوود لە خزمەت گوزاری پەروەردە وخوێندن دەبینێت و لەو ڕێژەیەش ٤ ملیۆن لەو منداڵانە  کچانن، کە ئەوەشی بە پێشکەوتنێکی گەورە وەسفی کرد.

بەڵام لەم دواییەدا کچانی سەروو ١٢ساڵ خوێندنیان لێ قەدەغە کرا، هەردوو ڕەگەزەکەش لەسەر ئاستی زانکۆ جیاکرانەوە، هەروەها لە وتنەوەی وانە لەلایەن  مامۆستایانی ڕەگەزی نێر لە خوێندنگەی کچان قەدەغەکرا، لە کاتێکدا ڕێژەیەکی زۆری مامۆستا لە ئەفغانستان پیاوانن.

ئەوەش وای کرد بەڕێوەبەری یونسێف جەخت لەوە بکاتەوە کە زۆر گرنگە منداڵانی ئەفغانی دەرفەتی یەکسانیان هەبێت بە مەبەستی فێر بوون و گەشەپێدان.

بە دەمامکی تاڵیبان تێ مەکەون

لە ماوەی مانگێکدا تاڵیبان ماددەی٣٠ ی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤی پێشێلکردووە و بەشی زیندانی بوکوژان و دەستدرێژیکارانی پڕ کردووە لە گۆرانیبێژ، شێوەکار، وەرگێڕ، ڕۆژنامەنوس ومامۆستایان.

Leave a comment