میشێل ئۆباما دەبێت به ئەستێرەی نمایشێکی چێشتلێنانی منداڵان

image

نێتفلیکس ئەم هەفتەیە ڕایگەیاند میشێل ئۆباما لە زنجیرەیێک بە ناوی ” وافلێس و مۆشی ”  لە گەڵ دوو بوکەڵە دەردەکەوێت، زنجیرەکە ١٠ ئەڵقەیەو یەکەم دەرکەوتنی لە ١٦ ی ئازاردا دەبێت.

ئەم زنجیرە درامایە نوێترین پرۆژەی میشێل ئۆباما و کۆمپانیای بەرهەمهێنانی باراک ئۆبامایە، ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠١٨ دا لەگەڵ نێتفلیکس ڕێکەوتنیان واژۆ کرد، تا ئێستا سێ فیلمی دۆکیومێنتارییان بەرهەمهێناوە.

هەفتەی ڕابردوو میشێل ئۆباما ڕایانگەیاند، کە چەندین پڕۆژەی (دەق)یان لە بواری پەرەپێدان بۆ نێتفلیکس هەیە، لەوانە  “دەرچوون لە ڕۆژئاوا” کە ڕۆمانێکی پڕ لە ڕەخنە و خۆشەویستییە دەربارەی پەنابەرانە کە لە ٢٠١٧ بووە، هەروەها زنجیرەیەکی ئەنیمەیشن لەسەر بنەمای کتێبێکی مایکڵ لویس.

لە نمایشی چێشتلێنانەکەیدا میشێل ئۆباما ڕۆڵی خاوەن سوپەرمارکێتێک دەبینێت کە یارمەتی دوو هاوڕێی بوکەڵەکەی دەدات بەناوەکانی (وافڵێس و مۆچی) کە خەونیانە ببن بە چێشتلێنەر  ئەویش یارمەتیان دەدات لە بەدیهێنانی ئەم خەونە.

خاتوو ئۆباما ماوەیەکی زۆرە گرنگی بە بواری تەندروستی و خۆراک دەدات، بۆیە کاتێک لەگەڵ نێتفلێکس ئیمزایان کرد و وتی ئەمە نمایشێکی منداڵانە کە دروستی دەکەین.

 

Leave a comment