ئەو ئاگرەی ساڵی ١٨٩٧ی بازاڕی خێرخوازی پاریس کەوتەوە و تێیدا ١٢٠ ژن بوون بە قوربانی، ئایا هۆکارەکەی جلەکانیان بوو

apres-l-incendie-du-bazar-de-la-charite-photo-jsl-catherine-zahra-1576487217

لە ساڵی ١٨٩٧ ئەندامی کۆمەڵگەی پاریس لە بازاڕی خێرخوازی(دی لا چارێت) پارەیان بۆ هەژاران و منداڵانی بێ دایک و باوک کۆکردبۆوە، لە مەراسیمێکدا زیاتر لە ١٢٠٠ژن و پیاو و منداڵ کاتژمێر(٤:٢٠) ئێوارە لەو بازارە خێرخوازییە ئامادەبوون، بەڵام هەر زوو ئەو  شوێنە گۆڕدرا بەیەک پارچە خەڵوز و ئاگرەکەش گۆڕا بە خۆڵەمێشی ١٢٦ قوربانی.

سەرەتای بازاڕی (د ی لاچارێت)ی خێرخوازی

لە ساڵی ١٨٨٥ەو ئاهەنگێکی ساڵانەی خێرخوازی ناسراو بە بازاڕی (دی لا چارێت)، لەلایەن ئەرستۆکراتی کاسۆلیکی فەڕەنسی لە پاریس ڕێکخرا، تێیدا شتومەکەکان بۆ هەژاران و منداڵانی بێ دایک وباوک دەفرۆشران، هەموو ساڵێکیش ئاهەنگەکە بە خۆشی کۆتایی دەهات.

‌هێنری بلوونت؛ کوڕی کەسایەتی بەناوبانگ (ئیدوارد بلونت) ی سەرمایەداری کۆمپانیای هێڵی شەمەندەفەر بوو لە فەڕەنسا و یەکەم ڕێکخەری خێرخوازی بوو.

لەساڵی ١٨٩٧ چالاکییەکە لەلایەن ئەرستۆکراتی فەڕنسی (بارۆن دوماکۆ) ڕێکخرابوو، هەروەها پێشبینی نەدەکرا چوار ڕۆژی یەک لەدوای یەک بخایەنێت.

ماکۆ زەویەکی چۆڵی لەشەقامی (ژان جۆگۆن) لە چامپس ئەلیسێس لە پاریس بەکرێ گرت و بازاڕێکی نوێی تێیدا دروستکرد بە دریژی ٦٠ مەتر و پانی ١٩ مەتر، کە تییدا ٢٢ دوکان دروستکرا ن کە ژنان کەل وپەلیان تێدا دەفرۆشت و پارەیان بۆ ئەو دوو چینە کۆدوکردەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ڕۆژنامەی (نیۆرک تایمز)دا هاتووە، ئەو بازاڕە لە٣ ی ئایاری ١٨٩٧دا کڕیەوە و توانی ٤٥٠٠ فرانک کۆ بکاتەوە کە لەو کاتەدا بڕێکی زۆر بوو.

لە ڕۆژی دووەمی چالاکییەکەدا ئامادەبوان ڕێژەیان زۆر بوو، کە لەنێوان ١٦٠٠ بۆ ١٧٠٠ سەردنەکەر خەمڵێندرابوو، لەگەڵ ئەوەی کامێرای سینەمایی لەوێ وێنەی دەگرت، بەهۆی نەبونی کارەباوە چرا داگیرسێندرابوون، بەڵام ئاگرێکی چاوەڕوان نەکراو دروستبوو.

دیمەنەکانی ناو بازاڕەکە تۆقێنەربوون، ئاگرەکە بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو تەشەنەی کردوو بەخێرایی بڵاو بۆوە. لەو کاتەدا وا دەردەکەوت هەموو بەشەکانی بازاڕەکە بەیەکەوە گڕی گرتبێت، بەوەش ترس بەسەر ئامادەبواندا زیاتر زاڵ بوو.

هەموو ئەو کەسانەی لەوێ ئامادەبوون بەپەلە هەوڵی خۆ ڕزگارکردنیان دەدا، بەڵام بەهۆی ئەو دوکەڵە زۆرەوە خەڵکەکان نەیان دەتوانی دەرگاکانی چونەدەرەوە بدۆزنەوە، تێێدا  هەندێکیان بەهۆی ئەوەی کەوتنە ژێر دەست و پێی و هەندێکیتریشیان بەهۆی دوکەڵەوە خنکان.

هەرچەندە لەماوەی چەند خولەکێکدا ئاگر کوژێنەوەکان ئامادەبوون، بەڵام بەهۆی دوکەڵەوە شوێنەکە سەرتاپای داپۆشرابوو لەگەڵ ئەوەی سەقفی شوێنەکەش ڕوخا، لەکاتێكدا هاوڵاتیان لەدەرەوەی بازاڕەکە کۆببونەوە تاهاوکاری قورباننیەکان بکەن.

بۆچی قوربانییەکان ڕێژەیەکی زۆریان ژنان بوون؟

دوای کوژندنەوەی ئاگرەکە، زیاتر لە ١٥٠ کەس بریندار بوون، و ١٢٦ کەس گیانیان لەدەستدا، لەو ڕێژەیەش (١٢٠)یان ژن بوون.

بەڵام دوای ڕوداوەکە چەند ڕونکردنەوەیەک هەبوو سەبارەت بەوەی بۆچی زۆرینەی قوربانییەکان ژن بوون، یەکێک لە ڕونکردنەوە پێشنیارکراوەکان ئەوەبوو بۆچی ئەمە ڕویدا؟ چونکە جل و بەرگی ژنان بەگشتی و جۆری قوماشەکەی وایە زۆر بەخێرایی ئاگر دەگرێت وبڵاویش دەبێتەوە.

بە پێی لێکدانەوەکانی فرانس میخیش ئەوەبوو کە زۆرینەی ژنان جلی زۆر گەورە و قورسیان لەبەر کردبوو،  لەو کاتەشدا نەیان توانییووە بەخێرایی بجوڵێن، تەنانەت هەندێکیان لەناو قەرەباڵغییەکەدا گیریان خواردووە و نەیان توانییووە دەر بچن.

Leave a comment