حکومەتی عەرەبی کاری جددی ناکەن بۆ کۆتایی هێنان به تاوانی “کوشتن بە بیانوی شەرەف”

20210213_map501

لە زۆربەری وڵاتاندا خەڵک کوشتنی شەرەف زیاتر پەسەند دەکەن تاکو هاوڕەگەزبازی.

ئەنجومەنی نیشتمانی کوێت زۆر بەکێشەیە کە لەسەر باس کردنی یەک مەسەلە موشتومڕەکان بەرەو شەڕ دەبەن.بۆ ئەمەش پەرلەمان تەنها شتێکی کەمی هەیە بۆ ووتن.

شێخە ئەلعەجمی، فەرمانبەری پەرلەمان لە مانگی 12 دا لەلایەن براکەیەوە کوژرا. هەندێک دەڵێن کە حەزی نەکردووە خوشکەکەی وەک پاسەوانی ئاسایش کار بکات، هەندێکی تر دەڵێن کە ئەو تووڕە بووە کە خوشکەکەی ویستویەتی لە دەرەوەی خێڵەکەیان هاوسەرگیری بکات. تەنانەت ئەنجومەن ھیچ پرسەنامەی نەنارد بۆ هۆزەکە کە ئەمەش لەوانەیە لە تووڕەیی هۆزەکە بترسن.

نور ئەلموخڵد، چالاکوانی کوێتی دەڵێت “ئەوان پێیان وایە ئەوەی لە ماڵەوە ڕوودەدات، تەنانەت کوشتنیش، بابەتێکی تایبەتە و دەبێتە لە ماڵەوە بمێنێتەوە.”.

هیچ وڵاتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا سەرژمێرییەکی فەرمی لەسەر “کوشتن بە بیانوی شەرەف ” دەرناکات، کە بە زۆری ئەو پیاوانە دەگرێتەوە کە ژنانی خزمەکانیان بەو هۆکاری نائەخلاقی لەبەرچاو دەگیرێن دەکوژرێن. چالاکوانان دەڵێن ئەم کوشتنانە هێشتا لەهەرێمەکەدا بڵاوە سەرەڕای چەندین ساڵ لە هەڵمەت کردن لە دژیان.

زۆربەی وڵاتان بە بێبەهاتر لە شێوازەکانی تری کوشتن مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.  بۆ نموونە لە کوێت ئەگەر هاتوو پیاوێک ژنەکەی بەتاوانی زینا دەستگیر بکات یان خزمێکی ژنی ڕووبەڕووی ببێتەوە و بیکوژێت لانی زۆر سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ دادەندرێت و پاشان ئازاد دەکرێت. ئەمەش ئاسان وەرگرتن و بچوک سەیرکردنی تاوانەکەیە.

Leave a comment