لە هەشت مانگدا ١١٦ حالەتى جیابوونەوە لەناحیەى سنون تۆمارکراون

شةقامى ناوةندى ناحيةى سنون فوتو ريكخراوى ناديا موراد

لەسەرەتاى ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا لەسنورى ناحیەى سنون ١١٦ حالەتى جیابوونەوەى ژن و پیاو تۆمارکراون، پێکهێنانى هاوسەرگیریش لەدادگاى سنون ٨٤٠ حالەتى هاوسەرگیرى بووە .

رۆژ بەرۆژ  لەسنورى قەزاى شەنگال بەتایبەت لە ناحیەى سنون رێژەى جیابوونەوە روولە زیاد بوونە، بەپێى ئامارى دادگاى سنون بەشى زۆرى حالەتى جیابوونەوەکان تەمەنیان کەمترە لە ١٨ ساڵى و لەتەمەنى بچووک هاوسەرگیرىیان ئەنجامداوە ، بەروارد بە ساڵی پار رێژى جیابوونەوە زیاد بووە .

موبارەک ئیسماعیل، پارێزەر لە دادگاى ناحیەى سنون، بە (چاوى خەڵک )ى وت ” هەموو هەفتەیەک دوو تا سێ حالەتى جیابوونەوەى ژن و پیاو لە دادگاى سنون تۆماردەکرێن، ئەمەش رێژەیەکى زۆر مەترسیدارە، ئەگەر خەڵک هۆشیارنەکرێتەوە لە رێگاى دانیشتن و سمینار و کۆنفرانس دڵنیام رێژەکە زیاتر دەبێت.”

لەبارەى هۆکارەکانى زیادبوونى حالەتەکانى لێک جیابوونەوە ناوبراو وتى ” ئەو ژن و پیاوانەى جیادەبنەوە ٨٠% تەمەنیان کەمترە لە ١٨ ساڵ، وە هاوسەرگیرىیان لەتەمەنێکى زۆر بچووکدا ئەنجامداوە ، دواى پێکهێنانى هاوسەرگیرى لەگەڵ یەکتر نەگونجاون، نەیانتوانیوە  بەرپرسیارێتى هاوسەرگیرى هەڵبگرن، پەلەیان کردوە لەبڕیاردانى پێکهێنانى هاوسەرگیرى، بیریان لەوە نەکردوە کە هاوسەرگیرى بۆ چەند رۆژێک نیە بەڵکۆ بۆ هەتا هەتایىیە، بۆیە هەر زوو رووبەروى دەیان کێشە بوونەتەوە، هۆکارى دارایى و نەبوونى پارە تاوەکو بتوانیت بژێوى رۆژانەى خۆى و هاوسەرەکەى دابین بکات یەکێکى ترە لە هۆکارەکان.”

” نامۆترین حالەتى جیابوونەوەى ئەم ساڵ لە سنورى ناحیەکە، ژنێک بوو لەدایک بووى ٢٠٠٥دوو جار تەلاقدراوە و منداڵیشى هەیە، پێویستە دایک و باوک منداڵەکانیان هۆشیاربکەنەوە لە هاوسەرگیرى پێش وەخت چونکە لێکەوتەى زۆر خراپ بەدواى خویدا دەهێنێت، دواینجار خەمەکە هەر بۆ ئەوان دەبێت “موبارەک ئیسماعیل وادەلێت .

لوقمان حسێن، چالاکوان و شارەزاى کۆمەڵە لە شنگال بە ( چاوى خەڵک )ى وت ” جیابوونەوەى ژن و پیاو لەسنورى ناحیەى سنون گەیشتووە ئاستێکى زۆر بەرز، ئەمەش لەبەر  کۆمەلێک هۆکار،بەشى زۆرى ئەو ژن و پیاوانەى لێک جیادەبنەوە یان لەتەمەنێکى بچووک هاوسەرگیرىیان ئەنجامداوە یانیش جیاوازییەکى زۆر لەنێوان تەمەنى هەردووکیان دا هەیە، هەندێکجاریش پیاو بروانامەیەکى بەرزى هەیە لەگەڵ کچێکى بێ بروانامە هاوسەرگیرى دەکات ، یانیش باوکى کچەکە زۆر دەوڵەمەندە هاوسەرگیرى لەگەڵ کورێکى هەژار دەکات ، ئەمانە و چەند هۆکارى تر .”

” بەداخەوە دەیان رێکخراوى جیهانى و ناوخۆیی لەگەڵ ژمارەیەک سەنتەرى رۆشنبیرى لە سنورى قەزایەکە دا هەن بەڵام هیچ ڕولێکى یان نیە لە هۆشیارکردنەوەى خەڵک لەسەر بابەتى هاوسەرگیرى پێش وەختە یان لێکەوتە خراپەکانى جیابوونەوەى ژن و پیاو ، ئەمە ئەرکى هەمووانە پێویستە هەڵمەتێکى فراوانى هۆشیارکردنەوە بۆ چەند حەفتەیەک ڕابگینرێت و بەوردى ئیش لسەر ئەم پرسەیە بکرێت تا ئامارەکانى جیابوونەوە کەمبکەین” لوقمان حەسەن وا دەڵێت

ئەحمەد ئەلیاس ، جێگرى دادوەرى دادگاى ناحیەى سنون بە ( چاوى خەڵک )ى وت :لە هەشت مانگى رابوردوو ١١٦ حالەتى جیابوونەوە لە دادگاى سنون تۆمارکراون ، هەوەرها ٨٤٠ حالەتى هاوسەرگیرى ، لە کۆى ئەم ١١٦ حالەتەى جیابوونەوە بەشى زۆرى بەهۆى هاوسەرگیرى پێش وەختە بوو، جگە لەم ١١٦ حالەتەى جیابوونەوە، هەندێکى تر مامەڵەى جیابوونەوەیان پێشکەشى دادگا کراون بەڵام هێشتا یەکلایى نەبوونەوە و بڕیارى کۆتایى دەرنەچووە ، ئەگەر  بڕیارى کۆتایى دەرچوو بێگۆمان ئەو ژمارەیە زۆر زیاتر دەبێت ”

ئەحمەد ئەلیاس  ووتیشى ” پار ساڵ  لە هەر ١٢ مانگدا تەنها ١٦٢ حالەتى جیابوونەوە مان هەبوو، هەزار و ٣٩٠ حالەتى پێکهێنانى هاوسەرگیرى تۆمارکراوە، رێژەى جیابوونەوە زۆر زیاد بووە، وا بڕوات تا کۆتایى ساڵ ئامارەکە زۆر بەرز دەبێتەوە کە ئەمەش مەترسیەکى گەورەیە بۆ سەر کۆمەڵگە، ئینجا ئەمە تەنها لە ناحیەکى قەزاى شنگالە، بێگۆمان ناحیە و شوێنەکانى تریش رێژەکە زیاد بووە ”

وونەوە مان هەبوو، هەزار و ٣٩٠ حالەتى پێکهێنانى هاوسەرگیرى تۆمارکراوە، رێژەى جیابوونەوە زۆر زیاد بووە، وا بڕوات تا کۆتایى ساڵ ئامارەکە زۆر بەرز دەبێتەوە کە ئەمەش مەترسیەکى گەورەیە بۆ سەر کۆمەڵگە، ئینجا ئەمە تەنها لە ناحیەکى قەزاى شنگالە، بێگۆمان ناحیە و شوێنەکانى تریش رێژەکە زیاد بووە ”

منیفا یوسف بەکر ، بەرێوەبەرى رێکخراوى سنون بۆ گەشەپێدانى کۆمەڵگە بە ( چاوى خەڵک )ى وت ” پارساڵ کۆمەڵێک چالاکى جۆراوجۆرمان ئەنجامداوە لەبارەى زیادبوونى رێژەى جیابوونەوە، دەیانجاریش دانیشتنى تایبەتمان هەبووە لەگەڵ کچان و کورانى خوار ١٨ ساڵ ، بە درێژى باسمان لە لێکەوتە خراپەکانى هاوسەرگیرى پێش وەخت  کردوە، جگە لەمەش بەردەوام وبەچەند رێگاى جیاواز دایک باوک و کۆمەڵگە بەگشتى هۆشیاردەکەینەوە لە هاوسەرگیرى پێش وەختە، بەڵام بە ئێمە تەنها دۆخەکە باش نابێت ، پێویستە هەموو رێکخراوەکان کارلەسەر ئەم پرسەیە بکەن. ”

منیفا یوسف وتیشى “ئەمە ئەرکى حکومەت و جڤاتى روحانى و میرى ئێزدییەکانیشە،بۆ نموونە چەند بڕیار و رێنمایى تایبەت دەربکەن کە لەمەودا هیچ کەسێک لە تەمەنى خوار ١٨ هەژدە ساڵ مارە نەکرێت، ورێگا بە پیاوانى ئایینیش نەدەن کچ و کور لەیەکتر مارەبکەن، بەدڵنیاییەوە رێژەى جیابوونەوە لەسنورى ناحیەکە گەیشتووە ئاستێکى مەترسیدار، ئەگەر پشتگیرى و هاوکاریمان بکەن دەتوانین کارى زۆر گەورە و فراوان بکەین ، ئەگەر نەتوانین رێژەکەش کەمبکەینەوە بەڵام لە رێگاى هۆشیارکردنەوە و هەڵى کار بۆ کچان و کوران و چاڵاکى جوار و جۆر ناهێلێن رێژەکە هێشتا زیاد ببێت ”

 

 

چاوی خەڵک/ تایبەت

 

 

 

Leave a comment