شازادە یوجینی و شوێنی نەشتەرگەرییەکەی!

sec_34765063-7d10

شازادە یوجینی و شوێنی نەشتەرگەرییەکەی!

شازادە یوجینی نەوەی شای بەریتانیە لە ئاهەنگی هاوسەرگیری جلی بوکێنیەکەی بە شێوەیەک بوو کە پشتی دانەپۆشیبوو، بەمەش شوێنی ئەو نەشتەرگەرییەی دەرکەوتبوو کە لە منداڵیدا بۆ پشتی ئەنجامدرابوو.

کاتێک لێی دەپرسن بۆچی جلێکت نەپۆشی کە پشتت دابپۆشێت و شوێنی نەشتەرگەرییەکەت دەرنەکەوێت، یاخود بۆچی نەشتەرگەری جوانکاریت نەکردووە؟

لە وەڵامدا یوجینی دەڵێت: “من دەرچووی زانکۆی ئۆکسفۆردم ، لە ٣ بواری جیاواز دکتۆرام هەیە و بە ٥ زمان دەتوانم قسەدەکەم، تۆ هاتووی لەسەر شوێنی نەشتەرگەریەکی کۆن قسەم لەگەڵ بکەیت؟

مرۆڤ دەبێ تەنها لەوەی لە ئەقڵیدایە هەست بە شەرمەزاری یاخود شانازی بکات، نەک شتی تر. من شوێنێ نەشتەرگەرییەکەم دانەپۆشی وەک ڕێزێک و سوپاسێک بۆ ئەو تیمی پزیشکانەی کە نەشتەرگەرییەکەیان بۆ ئەنجامدام.

هەروەها ئەم جلانەم پۆشی بۆ ئەوەی هانی کچان بدەم کە بە هیچ شێوەیەک هەست بەشەرمەزاری نەکەن لە هیچ عەیبێکی جەستەیاندا.

Leave a comment