هیلاری کلینتۆن درامایەك لەسەر کچانی کۆبانێ بەرهەمدێنێت

YPJClint (2)

هیلاری کلینتۆن درامایەك لەسەر کچانی کۆبانێ بەرهەمدێنێت

 

کۆمپانیای “هیدن لایت” بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی زنجیرەکی جیهانی لەسەر ژنان و کچانی شاری کۆبانێ بەرمدێنێت.

زنجیرەکە لە پڕفرۆشترین کتێبی نوسەر ” گایل تزیمات لیمەن ” وەرگیراوە و باس لە ئازایەتی و سەرکەوتنی ژنانی کۆبانێ بەسەر ڕێکخراوی تیرۆستی داعش و هەوڵدانیان بۆ بەدیهێنانی ئازادی و مافی یەکسانی دەکات. هیدن لایت، کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی سینەماییە و لەلایەن هیلاری کلینتن وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمریکا و خێزانەکەیەوە خاوەندارێتی دەکریت و گرنگی بە کێشەو ژیانی ژنان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان دەدات .

هیلاری کلینتۆن وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا و چێڵسی کچی درامایەک لەسەر ژنە شەڕڤانانی کۆبانێ یەکینەکانی پاراستنی ژنان “یەپەژە” بەرهەم دەهێنن، کە لە جەنگی دژی داعش لە سوریا بەشداریانکردووە.

ماڵپەڕی هۆڵیود ریپۆرتەر بڵاویکردەوە، درامای ‘کچانی کۆبانێ’ سەدان کاتژمێر لە چاوپێکەوتن و راپۆرتی مەیدانی لەبارەی ژنە شەڕڤانانی کۆبانێوە تۆمارکراوە.

ماڵپەڕی هۆڵیود ریپۆرتەر ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو ژنە شەڕڤانانە بە سەلماندنی خۆیان توانیان رێزگرتنیان لەلایەن سوپای ئەمریکی و پشتیوانی کردنیان بەدەستبهێنن.

لای خۆشییەوە، هیلاری کلینتۆن رایگەیاندووە “کچانی کۆبانێ چیرۆکێکی نا ئاساییان لەبارەی بوێری و روبەڕوبوونەوە و تێکۆشانیان لە پیناو دادگەری و یەکسانی تۆمارکردووە.”

هاوکات، ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکیش بڵاویکردەوە، کە رۆمانی ‘کچانی کۆبانێ’ی گایڵ تزیماچ لیمۆنیان لەناو ١٢ ناونیشاندا هەڵبژاردووە و داوا لە خوێنەران دەکەن لە ماوەی ئەم ساڵدا ئەو رۆمانە بخوێننەوە.

رۆمانەکە لەبارەی یەکەیەکە لە ژنە شەڕڤانانی کورد، کە بەشداری تێکشکاندنی چەکدارانی داعش لە رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا دەکەن.

هاوکات، بەگوێرەی راپۆرتەکان، بەرهەمهێنانی فیلمێکی هاوشێوە لەلایەن هۆڵیودەوە تەنها لەسەر کات وەستاوە.

 

Leave a comment