ژنە ئەندام پەرلەمانێکی ئەوروپا بە نمونەی بەرزی دایکایەی دادەنرێت

0eIdmhZWR4LeoxTes-z4wQ

لیسیا ڕۆنزۆلی ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا ماوەی دوو ساڵ لەسەر یەک کچەکەی دەبردە پەرلەمان، چونکە باوەڕی وایە دایک نابێت منداڵە ساواکەی لەم تەمەنەدا لە دایەنگا یاخود لای دایەنێک بەجێبهێڵێت.

لیسیا پێش ئەوەی ڕوو لە روسیا بکات وەک پەرستار لە بەنگلادیش کاری دەکرد و ماوەیەک بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەک بوو. بەڵام دواتر لە هەرێمی لۆمباردی باکووری ئیتاڵیا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٩ دا بە ٤٠ هەزار دەنگ کورسیی پارتەکەی بەدەستهێنا.

ئەم ژنە خاوەنی کچێکی بچوکە بەناوی ڤیکتۆریا، کاتێک منداڵەکەی لەدایک دەبێت لە تەمەنی شەش هەفتەییەوە لەگەڵ خۆی بەمەبەستی کارکردن دەیبات بۆ هۆڵی پەرلەمانی ئەوروپا.

لیسیا سودی لەو یاسایە وەرگرت ڕێگە بە ژنان بدات منداڵەکانیان بۆ کار ببەن، بۆیە لەکاتی دانیشتنی پەرلەماندا ڤیکتۆریای بە پەڕۆیەک دەکردە باوەشی ئەو کاتەی تەمەنی زۆر بچوک بوو هەرچەندە منداڵەکە بە درێژایی کۆبونەوەکە خەوتبوو. لەو کاتەوەی لیسیا ئەندامی دەستەی ژینگەو تەندروستی و سەلامەتی خۆراکە و منداڵەکەی لەگەڵ خۆی هێناوە بۆ چەندین کۆبونەوەی دەنگدان.

ڤیکتۆریا سیاسەتمەدارێکی بچوکی ئیتاڵییە، چونکە باوکی ڕێناتۆ سیرێۆلیە لەگەڵ لیسیای خێزانی هەرودوکیان ئەندامی پارتی گەلی ئازادین بەسەرۆکایەتی سیلڤیۆبێرلسکۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا.

ئەوەی جێی سەرنجە زۆر کچی بچوک خەون بەگەورەبوونەوە دەبیین تا ببن بە شازادە ، بەڵام ئەم کچە منداڵە لە وێنەکاندا زۆر بەوڕونی پێوەی دیارە کە سیاسەت دەکات.

ڤیکتۆریا ڕاهاتووە بۆ دەرکەوتنی لە دیمەنە سیاسییە سەرەکییەکاندا، بەڵام دوای ماوەیەک لە چونی بۆ هۆڵی پەرلەمان هەر بەخەبەربوو بۆئەوەی بەشداری دانگدانەکان بکات.

ڤیکتۆریای بچکۆلە بە پۆشێنی جلی کرێمی هاوشێوەی ڕەنگی جلی دایکی لە دانیشتنێکی پەرلەمان لە ستراسبۆرگ چووە پاڵ دایکی و دەستیی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی بچێتە پاڵ ژمارەی دەنگدانەکەوە.

 

 

 

Leave a comment