دەست لە جلەکانم مەدە

photo_2021-09-16_14-13-39

 ژنانی ئەفغانی دەستیان کردووە بە هەڵمەتێکی هاوبەشیکردنی وێنەی جلوبەرگی کەلەپووری ڕەنگاوڕەنگ و کلتوری خۆیان، دوای ئەوەی تاڵیبان دەسەڵاتیان لە ئەفغانستان گرتە دەست، سەرنجەکان ڕووی لە ژنانی ئەفغانی کردوە و مەترسی و توندوتیژییەکان بۆ سەریان ڕووی لەزیادبوونکردووە، لەو کاتەشەوە کۆمەڵێک ژنی ئەفغانی هەڵمەتێکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان دەستپێکردووە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە یاساکانی جلوبەرگی نوێی تاڵیبان.

کەمپەینەکە بە دروشمی “کلتوری ئەفغانی” # (AfghanistanCulture#)بەرزکردەوە و لە ژێر هەشتاگی “دەست لە جلەکانم مەدە ”  #(DoNotTouchMyClothes)، ژنان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی پەیوەندیەوە وێنەکانیان بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی کەلەپووری ئەفغانی بڵاو کردووە.

ئەوهەڵمەتەش لەلایەن بەهار جەلالی مامۆستای پێشووی مێژوو لە زانکۆی ئەمریکی ئەفغانستان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە سەپاندنی جلوبەرگی زۆرەملێی تاڵیبان لەسەر ژنان دەستیپێکردووە.

بەهار  وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە جل و بەرگێکی پۆشیوە تایبەتە بەکلتور و نەریتی ئەفغانستان و دەڵێت ئەمە کلتوری ئەفغانییە من جلی ئاسایی ئەفغانی لەبەر دەکەم”

“بەهار جەلالی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ (بی بی سی)دا ڕایگەیاند” ئەو هەڵمەتەی دەستمانپێکردووە  یەکێکە لە گەورەترین نیگەرانییەکانی ئێمە، چونکە (ناسنامە و سەروەری ئەفغانستان) لە ژێر هەڕەشەدایە. هەروەها داوا لە ژنانی دیکەی ئەفغانی دەکەم کە وێنەکانیان بڵاو بکەنەوە، بۆ ئەوەی ڕووی ڕاستەقینەی ئەفغانستان نیشان بدەین، لەو ڕێگەیەشەوە دەتوانین بە جیهان بڵێین ئەو جلانەی کە لە میدیاکاندا دەیبینن، کلتوری ئێمە نییە، بەڵکو  ئەوانەی لەبەری ئێمەدان ناسنامەی ئێمە.”

هەروەها ژنانی  دیکەی ئەفغانی بە جلی نەریتی ئەفغانییەوە  وێنەکانیان بڵاو کردەوە و کلتوری وڵاتەکەیان دەوڵەمەنتر کرد، ژنێکی گەنجی ئەفغانی وێنەیەکی دایک و خوشکەکانی بە جلی نەریتی خۆیانەوە بڵاو کردەوە و تیایدا وتی “ئەمە دایکی منە، لە کاتێکدا بە من دووگیان بووە و خوشکەکانیشم بە جلی ئەفغانییەوە لە وێنەکەدان.”

ئارورا ئەکانکشای کەنەدی و بەڕەچەڵەک هندی؛ ڕێکخەری یوئێنە و وێنەیەکی بڵاو کردەوە کە جلی کەلەپووری لەبەر کردووە و دەڵێت” کەلتوری ئەفغانی تەواو پێچەوانەی ئەو شتەیە کە لەو وێنانەدا بینیمان کە ئێستا تاڵیبان ئەو پۆشاکانەی بۆ ژنان داناوە.

هەروەها هەندێک لە بەشداربووانی کەمپینەکە جەختیان لەوە کردەوە کە ئامانجیان پاراستنی نەریتی ڕەسەنی ئەفغانی و پشتگیریکردنی ژنانی ئەفغانییە.

هەروەها مۆگوڵ تەهمینا عەزیزی کە میدیاکارێکی  ئەفغانییە شانازی خۆی بە لەبەرکردنی جلوبەرگی   ئەفغانی ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو وێنانەی لە بوڵتەنی هەواڵەکاندا بڵاو دەکرێنەوە گوزارشت لە ژنانی ئەفغانی ناکەن.

زەبیحوڵا موجاهید؛ وتەبێژی تاڵیبان لە یەکەم دەرکەوتنی لە میدیاکاندا لە ناوەڕاستی مانگی ئاب بەڵێنیدا کە بە پێی شەریعەت مافی تەواوی خۆیان بە ژنانی ئەفغانی بدەن.

وەزیری نوێی خوێندنی باڵای تاڵیبانیش بەم دواییانە ڕایگەیاند کە ڕێگە بە خوێندکارانی کچ دەدرێت بەشداری لە بەشە جیا جیاکانی زانکۆکاندا بکەن، بەڵام تەنها بە پۆشاکی ئیسلامی گونجاوەوە بیێت.

 

 

Leave a comment