پاش گەڕانەوەی بۆ دەڤەرەکەی، کچێک نووسینگەیەکی فێرکردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بۆ ژنان کردووە

241889319_593807761626184_1293747457663535173_n

پاش چەند ساڵێک لە ئاوارەبوون، زێرینی ٢٤ ساڵ لەگەڵ خێزانەکەی لە ساڵی ڕابردوو گەڕایەوە قەزای شنگال، پاش بینینی بارودۆخی دەڤەرەکەی و نەبوونی دەرفەتی کار،نووسینگەیەکی فێرکردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بۆ ژنان لە سەنتەری قەزاکە کردووە و لە ئێستاشدا  ژنان زیاتر ڕوویان لە فێربوونی ئۆتۆمبێل کردووە.

زێرێن کەریم کچێکی خەڵکی شنگالە، ماوەی چەند مانگێکە نووسینگەیەکی فێرکردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بۆ ژنانی دەڤەرەکەی کردۆتەوە، ئامانجی زێڕین لەم کارە ئەوەیە کە کچان و ژنان بتوانن ئۆتۆمبێل بەکار بهێنن، چونکە پێشتر لەبەر نەبوونی نووسینگەی تایبەت بەوان زۆر کەم ئۆتۆمبێلیان لێخوڕیووە.

“پاش ئەوەی گەڕامەوە بینیم دەرفەتی کار کەمە، بەڕاستی ژنانیش زۆر پێویستیان بە کارێکی وا هەبوو، بۆ ئەوەی ئاستی ئەوکەسانەی نازانن ئوتومبێل لێبخوڕن کەمتر بێتەوە بەتایبەتیش لەنێو کچان و ژنانی شنگال ئەو نوسینگەیەمان دانا.” زێڕین کەریم وای وت.

زێڕین ئەوەشی خستەڕوو، خێزانەکەم زۆر هاوکارمن، لەئێستادا من و باوکم پێکەوە ئیش دەکەین ئەو پیاوەکان فێردەکات و منیش ژنەکان.

سەبارەت بە کارەکەی زێڕین وتی” ژنان کارەکەیان بەباشی قبوڵکردووە و ئێستا لە ئاستێکی باشدایە بۆ ئیشکردن لەو بوارە لای ڕەگەزی مێ، هەروەها زۆر کەسیش دەستخۆشی لێکردوین بەرامبەر کارەکەمان چونکە ڕێگەی فێرکردنمان بۆ نزیک کردونەتەوە.”

 

چاوی خەڵک / تایبەت

 

Leave a comment