ڕاگەیاندنی فیلمی شاری ژیان

1

ئەمڕۆ ٣/٢/٢٠٢١ ڕاگەیاندی فیلمی شاری ژیان (مدینە الحیاە) لە سیناریۆ و دەرهێنانی ژنە دەرهنەری سوری (سەحەر خالید حیجازی).

ئەمڕۆ لەگەڵ ناساندنی فیلمەکە و نیشاندنی پڕۆمۆیەکی فیلمەکە هاوکات سەحەر دەربارەی بیرۆکەی فیلمەکە وتی “بیرۆکەی فیلمی شاری ژیانم لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە گەڵاڵە بووکاتێک بۆ یەکەمین جار سەردانی سلێمانیم کرد. موزیکژەنەکانی سەر شەقام و هەڵسوکەتی مرۆڤەکانی ئەم شارە هەستێکی جیاوازیان لا دروست کردم.

هەروەها وتی “فیلمەکە بە تەواوی خۆبەخشانە کاری تێدا کراوە و تەلەفزیۆنی BMC کارە هونەرییەکانیان لە ئەستۆ گرتووە ڕێکخراوی CDOش کارە لۆجستییەکان.”

لە ئێستادا فیلمەکە لە قۆنا‌غی کۆتاییدایەوە بەم زواتە تەواو دەبێت. سەحەر دەربارەی چۆنییەتی نمایشکردنی فیلمەکە وتی: “پێمباشە فیلمەکە لە سینەماکانی سلێمانی و فێستیڤاڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و پاشان لە تەلەفزیۆنەکانیشەوە نیشان بدرێت”

لە کۆتاییدا سەحەر وتی: ” پێم وایە ئەم شارە دەبێت زۆرتین خزمەت بکرێت و ئەم فیلمەیش دیارییەکی بچوکی منە بۆ باشی شارەکە و هیوادارم لێم قبوڵ بکەن”

 

 

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment