تۆمەتبارێک کچێک بێهۆش دەکات و دەیڕفێنێت

9222021_GRAFAYAK

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە، کە کچێکی بێهۆش کردووە و رفاندوویەتی.

لە راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، لەلایەن هاوڵاتییەکەوە ئاگادارکراونەتەوە کە کچەکەی لەماڵ چۆتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی رزگارییەوە توانراوە تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو تۆمەتبارە دانی ناوە بەوەی، بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا كامری كچەكەی هەڵگرتووەو دوای بێهۆشكردنی لە شوێنێك فڕێیداوە.

بەوتەی پۆلیس، تۆمەتبارەکە لەدایكبووی ساڵی (1991)ە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا.

هەروەها كچەكە پاش دۆزینەوەی لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەوەو لەئێستادا لە ژێر چاودێریدایەو چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت.

Leave a comment