سێ ژنەچالاکی کورد دەستگیر کران

photo_2021-02-02_11-57-02

سێ ژنەچالاکی کورد دەستگیر کران

سێ ژنەچالاکی کورد دەستگیر کران دەستبەسەرکراوی کورد گواسترانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپا لە ورمێ

بەگوێرەی کوردپا، سێ ژنەچالاکی کورد بەناوەکانی “دەریا تاڵەبانی”، “عەزیمە ناسری” و “ئەسرین محەمەدی” کە هەفتەی ڕابردوو بەجیا دەستبەسەرکرابوون، گواستراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی “ئەلمهدی” ورمێ کە سەربە ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانە.

دەریا تاڵەبانی لە مەهاباد و عەزیمە ناسریش لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرابوو.

هاوکات ئەسرین محەمەدی لە تاران دەستبەسەرکرابوو و لەم دواییانەدا پەیوەندییەکی کورتی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە و وتوویەتی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ورمێیە.

هەفتەی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان، تاران و کەرەج لەماوەی چەند ڕۆژدا زیاتر لە ٣٠ چالاکی کوردیان دەستبەسەرکرد.

“ڕێبین ڕەحمانی”، ئەندامی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەڵێت: “زۆربەی ئەو هاوڵاتیانە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکراون و لە ئێستادا لە دەستبەسەرگەی “هەفتی تیر”ی ورمێ ڕاگیراون.”

دەستبەسەرگەی هەفتی تیر هی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانە و کەوتووەتە ناو بارەگای ئەلمەهدی ورمێوە.

 

Leave a comment