کینیا کۆپی ڕاستەقینەی سیخوڕ جەیمسبۆندی هەیە

p094v086

 

کینیا کۆپی ڕاستەقینەی سیخوڕ جەیمسبۆندی هەیە

 

لێکۆلەرە تایبەتەکان بەوە ناسراون کە تاکی زۆر نهێنین و هیچ شتێک لەبارەی ژیانیانەوە نازانرێت. بەڵام ئەم تایبەتمەندییە لێکۆڵەری نایرۆبی جەین مۆگۆدا ناگرێتەوە کەبۆتە کتێبێکی کراوە. لەچاوپێکەوتنێکی تایبەت کە bbc ئەنجامدرا بەشێک لە ژیانی ئەو لێکۆڵەرەی ئاشکرا کرد کە بووە هۆی کردنەوەی دەرگا کانزاییە زەبەلاحەکانی بۆ کامێراکان.

پەیامنێر شارۆن ماچەریا کاتێکی تایبەت بۆ تێگەیشتن لە ژیانی جەین لەپشت دیمەنە بازرگانیەکی پر لە ئەدریناڵین و مەترسی، لەوانەش مردن. لەو گرتە ڤیدیۆییەدا جەین مۆگۆ بەراورد دەکرێت لەگەڵ جەیمس بۆند لەوانە: بەردەوام نیشاندانی توانا تایکواندۆییەکانی هەروەها نیشاندانی سەگەکەی بە ناوی هیتلەر، موگۆ بەهۆی سروشتی کارەکەیەوە چەندین کامێرای نهێنی لەناوماڵەکەیدا داناوە. کامێرایەکی نادیار لەسەر کاتژمێری دیوارەکە دانراوە لەگەڵ دانەیەکی تر لەسەر ورچی تێدی.

ھەروەھا چێشتلێنەرەکەی کاتێک خواردن دروست دەکات خۆیی تاقیی دەکاتەوە پاشان دەیداتە جەین، بۆ پاراستنی لە ژەهراویبوون. یەکێک لە کارە تایبەتەکانی جەین ئەوەیە مەشقی چڕ بە پاسەوانە تایبەتەکانی دەکات بۆ ئەوەی لە کاتی بەرەنگاربونەوە بەهێز بن. هەروەها باندێک یاوەری دەکات لە ئەرکەکەیدا بەڕابەرایەتی پیاوێک بە ناوی چارلی وەن و ئەو دەڵێت کە  ئاھەنگ دەگێڕێت بە ھۆی  ئەوەی سەدەھا تاوانی وەک کوشتن و ڕفاندنی چارەسەر کردووە. خۆیشی دەڵێت: “من لە ھەموو ئافرەتەکان دوژمنی زۆرترم هەیە و کراومەتە ئامانج و دەیانەوێت لەناوم بەرن بەڵام بە هۆی بەهێزیمەوە لە ئەفریقا و کینیا کەس ناتوانێت لێم بدات”

 

 

 

Leave a comment