دوو منداڵم هەیە و نامەوێت لەبەردەم پیاوانی دیکەدا ڕووت ببمەوە

Pride-Prejudice

کیرا نایتلی ئەکتەری ئەمریکی ٣٥ ساڵ، ئەو فیلمانە رەتدەکاتەوە کە دیمەنی سێکسی تێدایە و دەرهێنەرەکەی پیاوە.

کیرا نایتلی وتویەتی بەشداری دیمەنی ڕووت ناکەم لەگەڵ پیاودا کاتێک دەرهێنەرەکە پیاو بێت. بەگشتی دیمەنە سێکسییەکان لە فیلمەکاندا قەدەغە ناکەم، بەڵام ئەمە بیرکردنەوەی ئێستامە.

بابەتی کاردانەوەی ئەکتەرەکان لە دیمەنە سێکسییەکاندا سەرنجێکی زۆری لەسەرە و هەر ئەمەشە وایکردووە “منیش هەروەها”MeToo  چاوێکی زۆری لەسەری بێت و لەو بارەیەشەوە چەندین چالاکیی و بەرچاوڕونییان داوە هەر بۆیە لە ئێستادا زۆرێک لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی فیلم کەسانێکیان دامەزراندووە بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی ئەکتەرەکان لە دیمەنە سێکسییەکاندا بەتەواوی لە ئارامیدا بن و هەست بە هیچ فشار و گومان و نادڵنیاییەک نەکەن.

ئەستێرەی فیلمی Disney’s Pirates of the Caribbean بە درێژایی چەندین ساڵ کارکردن لە سینەمادا چەندین دیمەنی ڕۆمانسی و باوەشکردنی هەیە. بەڵام لە چاوپێکەوتنە نوێکەیدا وتی ئەمە یەکێکە لەو گۆڕانکارییانەی کە بەسەر بیرکردنەوەمدا هاتووە.

نایتلی لە پۆدکاستی چەناڵی (کانکشنز میتۆ) وتی: “ئەم بڕیارەم تا ڕادەیەک لەبەر غرورمە، هەروەها لەبەر نیگای پیاوانە لە شوێنی کار. بە شێوەیەکی بنەڕەتی ئەمە ڕەت ناکەمەوە لە فیلمێکدا کە ئەگەر بەڕاستی ئەوە پێویستیی بێت و گرنگ بێت، بەڵام ئەبێت دەرهێنەرەکە ژن بێت.”

هەروەها نایتلی وتی ئەگەر فیلمێک دەربارەی ژیانی ژنان بێت، من هەوڵدەدەم لەگەڵ دەرهێنەری ژندا کاربکەم: “ئەگەر پێشنیاری فیلمێکم بۆ بکرێت دەربارەی ژیانی دایک و قبوڵکردنی جەستەی خۆیی. هەستی من ئەوەیە کە ببورن من دەمەوێت ئەم فیلمە بکەم بەڵام لەگەڵ دەرهێنەرێکی ژندا”.

کیرا وتی هەست دەکەم هەندێک لە دیمەنە سێکسییەکان گرنگن بەڵام “بەڵام من دیمەنە پڕ سێکسییەکان کە بە تەواوی جەستەت چەور کراوە و ئەوانی دیکەش لە پشتی کامێراکەوە هەناسە بڕکێیانە، بەڕاستی ڕەت دەکەمەوە و لەو دیمەنانەدا ڕۆڵ ناگێڕم. دەمەوێت بڵێم هەندێک پێشهات ڕودەدەن کە دەڵێم بەڵێ ئەم پەیوەندییە سێکسییە لەم فیلمەدا گرنگە و زۆریش جوان دەبێت، بەڵام من کە ئێستا خاوەنی دوو منداڵم ناتوانم لە دیمەنێکی لەو شێوەیەدا ڕۆڵ بگێرم.

لە نوێترین کاری هونەرمەدە بەڕیتانییەکە فیلمی کۆمیدیە بە ناوی (شەوی خامۆش) لە دەرهێنانی کامیل گریڤن، نایتلی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت و بەم زوانە دەچێتە سەر شاشەکانی سینەما.

 

 

Leave a comment