جیل بایدن وەک مامۆستا لە پۆستەکەی خۆی دەمێنێتەوە

deede8950ef93034df25c25c25fee97e

جیل بایدن یەکەم خانمی یەکەمی ئەمریکایە لەدوای ئەوەی هاوسەرەکەی بەسەرۆکی ئەمریکا هەڵدەبژێرێت لە پۆستەکەی خۆیدا دەمێنێتەوە وەک مامۆستای زانکۆ لە کاتێکدا خاواەنی ٤ بڕوانامەی دکتۆرایە.

جیل بایدن، ناوی تەواوی (ئێنی جیل ترەیس جاکۆب)ە لە  ٣ی حوزەیرانی ١٩٥١ لە هامۆنتۆن، نیوجێرسی، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەدایک بووە، هاوسەری ٤٦ ەمین سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدنە.

جیل جاکۆب لە نیوجێرسی لە دایک بووە بەڵام زیاتر لە شاری ویلۆ گرۆڤ لە پەنسلڤانیا لە دەوروبەری فیلادلفیا گەورە بووە، باوکی جێگری سەرۆکی دەزگای پاشەکەوت و قەرز بووە، ئەو لە کاتی ئامادەیی دەستی بە کار کرد دوای دەرچوونی لە ١٩٦٩.

لە کۆلێژێکی کۆمەڵگەیی دەستی بەخوێندن کردن بۆ بەبازاڕکردنی مۆدە، بەڵام هەر زوو  بیروڕای گۆڕی و لە ١٩٧٠ هاوسەرگیری لەگەڵ بیل ستیڤنسۆن کرد، بەڵام ئەو دوو هاوسەرە لە ١٩٧٤ جیابوونەوە  ساڵێک دوای ئەوە لە زانکۆی دیلاوەر ناوی خۆی تۆمارکرد و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە.

ئەو ساڵە جیل چاوی کەوت بە جۆ بایدن لە بەروارێکی نادیاردا کە براکەی بۆی ڕێکخستبون لەو کاتەدا بایدن سیناتۆری ئەمریکا و باوکی تەنیا دوو کوڕی گەنج بوو، کە سێ ساڵ پێش ئەوکاتە لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلدا ژنی یەکەم و کچە ساواکەی لەدەست دابوو، ئەو دوو هاوسەرە لە ١٧ی حوزەیرانی ١٩٧٧ هاوسەرگیریان کرد و لە ١٩٨١ منداڵێکی خۆیان هەبوو.

لەم نێوەدا جیل وەک مامۆستایەکی ئینگلیزی لە قوتابخانەی ئامادەیی سانت مارک لە ویلمینگتۆن لە دیلاوەر کاری کردووە  و دواتر لە نەخۆشخانەی دەروونی لە کاتی خوێندنی لە کۆلێژی وێست چێستەر ستەیت کە ئێستا( زانکۆی وێست چێستەر ی پەنسلڤانیا)یە هەرزەکارانی بێ هیوا فێری ئومێد و ژیانکرد.

لە ١٩٨١ بڕوانامەی ماستەری لە پەروەردەدا بەدەستهێناوە، پاشان دوو ساڵی داهاتووی تەرخان کرد بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانی پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ پیشەی فێرکردن.

جیل لە کاتی پشتگیری کردنی جۆی لە یەکەم گەشتی سەرۆکایەتی لە ١٩٨٨بەردەوام بوو لە وانە وتنەوە ،لە ١٩٩١ بڕوانامەی دووەمی ماستەری بەدەستهێناوە، ئەم بڕوانامەیە لە زمانی ئینگلیزیدا بوولە زانکۆی ڤیلانۆڤا لە پەنسلڤانیا دوای ئەوەی لە خوێندنگا ئامادەیییە جۆراوجۆرەکان کاری دەکرد.

لە ١٩٩٣ بوو بە پرۆفیسۆر لە کۆلێژی تەکنەلۆژیای دیلاوەر لە ٢٠٠٧ دکتۆرای لەزانکۆی دیلاوەر بەدەست هێنا و تا ٢٠٠٨ لەوێ مایەوە ولە خوێندن بەردەوام بوو.

جۆ دووبارە لە ٢٠٠٨دا خۆی بۆ سەرۆک کۆمار کاندید کرد بەڵام لە کۆتاییدا وازیهێنا. دوای ئەوەی جۆ لە ٢٠٠٩ سوێندی خوارد وەک جێگری سەرۆک جیل بوو بە پرۆفیسۆری ئینگلیزی لە کۆلێژی کۆمەڵگەی باکووری ڤێرجینیا لە ئەلێکساندریا.

جگە لەوانە وتنەوە جیل لەگەڵ ئیدارەی ئۆباما دا کاری کردووە بۆ پاڵپشتی کردنی کۆلێژەکانی کۆمەڵگە و ئەرکەکەیان، هەروەها یارمەتی خێزانی ئەندامانی سوپای دا وکتێبێکی منداڵانی نووسی دەربارەی ئەزموونی منداڵێک بۆ باوکی.

جۆ لە ٢٠٢٠ دا  خۆی بۆ سەرۆکایەتی ڕاگەیاند و بۆ یەکەمجار جیل خۆی تەرخانکرد بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی دیاری لە هەڵمەتەکەی جۆ بگێڕێت، له مانگی نیسان جۆی بووه پاڵێوراوێکی دیموکراتی لە کۆنگرەی نەتەوەیی ئەو حزبەدا کە ڕووداوێکی گریمانەیی بوو بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩.

جیل وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا کەسایەتی و توانای هاوسەرەکەی بۆ یارمەتیدان و  پێشخستنی وڵاتێک پیشاندا کە هەم بە ڤایرۆس و هەم بە جەمسەرگیریی سیاسی توندڕەو تێدەکۆشێت، دوای ئەوەی لە ٣ی تشرینی دووەم، جۆ بایدن بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا.

 

 

Leave a comment