پێنج ئەندامی گروپی میوزیکی گلاریس بۆ چەند کاتژمێر دەستبەسەرکران

photo_2021-01-26_14-19-56

فشارەکان بۆسەر گروپی میوزیکی ژنانی “گلاریس” لە کرماشان زیادیکردووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرەڕای دەستبەسەربوونی پێنج ئەندامی ئەو گروپە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، بەڵێننامەیش بە ئەندامەکانی دیکە واژۆکراوە.

پێنج ئەندامی گروپی میوزیکی گلاریس بانگ کراون بۆ پۆلیسی ئاسایش و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا ئەنجامدراوە.

ئەو پێنج ئەندامەی گروپی میوزیکی ژنانی گلاریس بریتی بوون لە “نازەنین ئەتابەکی” و “نەسرین یەزدانی پوور” کە هەر ئەو ڕۆژە بە دانانی بارمتە ئازادکراون.

هاوکات پابەندنامە بە چەند ئەندامی دیکەی ئەو گروپە واژۆکراوە کە چیدی بەشداری لە ڤیدیۆی لەو شێوەیەدا نەکەن.

گروپی میوزیکی ژنانی گلاریس لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە لە کرماشان دامەزراوە و تاوەکو ئێستا چەندین کۆنسێرتیان لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی هەولێر و سلێمانیش لە باشوری کوردستان بەڕێوەبردووە.

 

 

 

 

independent Persian

 

Leave a comment