زیادبوونی فۆتۆگرافەرانی کچ و شێوازێکی نوێ لەدنیا بینینی وێنەدا

womancamera

زیادبوونی فۆتۆگرافەرانی کچ و شێوازێکی نوێ لەدنیا بینینی وێنەدا

ماوەی چەند ساڵیک دەبێت ژمارەی فۆتۆگرافەرانی کچ لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیاد بوونە، کە تەنیا لە بواری فۆتۆگرافیدا نەماونەتەوە بەڵکو لە کەناڵەکانیشدا وێنەگری ڕەگەزی مێ بونیان هەیە بۆ ڕوماڵ کردن.

ئەڤین

ئەڤین ناسڕ بەکر، کچێکی ٢٦ ساڵانی سلێمانییە، لە٢٠١٧کۆلێژی بازرگانی بەشی بانکی تەواو کردووە، نزیکەی ٧ ساڵ دەبێت کاری فۆتۆ و  دیزاین و ڤیدیۆ دەکات، ئەو لە کۆمەڵێک شوێن کاریکردوە هەندێک جار وەک خۆبەخش.

ئەڤین سەبارەت بەشێوازی دەستپێکردنی بەکاری فۆتۆگرافی دەڵێت” کاتێک لە زانکۆ بووم شتەکانم بە جیاواز تر دەبینی کە هاوڕێکانم دەیان وت فۆتۆیەکمان بگرە بە گۆشەیەکی جیاواز دەمگرت، ئەمە هۆکارێک بوو، هۆکارێکیتریش ئەوەبوو من پێێستر کاری نوسینم دەکرد، کاتێک تێکستم دەنوسی زۆر دەگەڕام بۆ وێنەیەک کە لەگەڵی بگونجێت، دواتر وتم بۆ خۆم فۆتۆکەی بۆ نەگرم ئنجا هی سروشت بێت یان هونەری بێت یان هەرشتێکیتر.

بەشێکی زۆری فۆتۆکانی ئەڤین ئاڕتە و پەیجێکی تایبەتی و  پێشنگای تایبەتیشی بۆ فۆتۆ ئاڕتەکانی هەیە لە سلێمانی لە ٢شوێن تایبەت بوو، لەهەولێر، دهۆک ، زاخۆ، هەڵەبجە،کەرکوک و موسڵ، بەغداد، ئێران ئسپانیا هاوبەش بوو، هەروەهابەشێکی زۆری فۆتۆکانی لەسەر ژن بوو ،یەکەم پێشناگای تایبەتی خۆی بە ناوی” وەرینی نەریتەکان بوو”،  بێجگە لەمانەش وێنەی هاوسەرگیری و مۆدێلینگ بۆنەکان دەگرێت.

هەروەها وتی” یەکەم کامێرا کڕینی من ئەوەبوو کامێرایەکم لە هاوڕێیەکەم وەرگرت کۆمەڵێک فۆتۆم پێگرت و کردمە پێشنگاو فۆتۆکانم فرۆشتەوە کامێرام پێکڕی،بەڵام لە ئێستادا کاری فۆتۆ بووە بە بزنسێک بۆم و لە٩٠% ی ژیانیمی فەراهم کردووە. من شێوازێکی تایبەت  بەخۆمم هەیە کاری لەسەر دەکەم ئەویش ژن و ئاڕتە.

ئەڤین تایبەت بۆ  چاوی خەڵک دوا”شتێک لەژیانی مندا بوونی هەیەو پێی خۆشحاڵم ئەوەیە لەم کارەداهەرلەسەرەتاوە پشتم بەخۆم بەست لە هەموو شتێکدا، لەخێزانەکەمدا خۆم پشتیوانی خۆمم کردوە تا بڕوام پێهێنان ئەم کارە بکەم، چونکە ٧ ساڵ پێش ئێستا زۆر قورس بوو بۆ ڕەگەزی مێ پێشتر لەبواری رۆژنامەنوسیشدا کارم کردوە، کە کچێکیاان دەبینی بە کامێرایەکەوە زۆر باوەڕیان پێی نەبوو کارەکەی پێبدەن، کاتێک دەچومە دەرەوە کاری فۆتۆ بکەم خەڵک چاوی لەسەرم بوو، ئەوانەم هەمووی تێپەڕاند، تەنانەت بۆ فێربوونی وێنە گرتنیش پشتم بەکەس نەبەست و بە ئەزمونی خۆم سەیرکردنی  یوتوب توانیم فێر ببم بە ئێستاشەوە خۆم بەردەوام گەڕان دەکەم بۆ زانیاری نوێ .

ئەوەی ئێستا دەیبینم و زۆرم پێناخۆشە ئەوەیە فۆتۆگرافەری کچ زۆر بووە، ئەمە لە ئیرەیی نییە بەداخەوە هەندێک لە کچەکان کە کاری فۆتۆگرافی دەکەن بەهەوڵی خۆیان نایکەن بەڵکو کەسانێک یارمەتیان دەدەن و فۆتۆکانیان بۆ چاک دەکەن و بۆ ئەوەی سوود لەناوی ژن وەربگرن لەو کارەدا، من خەڵک دەناسم فۆتۆگرافەری کوڕ  کاری نییە کامێراکە دەداتە دەست کچەکە و دەڵێت بڕۆ پەیجێکت بۆ دروست دەکەم بەناوی خۆتەوە دواتر خۆم کارەکانی تر جێبەجێ دەکەم. ئەڤین وتی”

فۆتۆ بۆ ئەڤین منداڵی دووەمە، چونکە لە ئێستادا دوگیانە بە منداڵی یەکمی، فۆتۆ بۆلای ئەو خەونێکە دەتوانێت ژیانی پێوە ببەستێتەوە، لەو کاتەوە ساڵە ڕێگەی خۆی دۆزیوەتەوە کە سەرنجی لەسەر فۆتۆو کامێرایە.

لەڕاگەیاندندا تاڕادەیەک کارەکانی کچ و کوڕ جیاکراوەتەوە، وەک کامێرامانی یاخود مۆنتێری یان هەرکارێکی تەکنیکی دیکە کە زیاتربەکاری پیاوان دیاریکراوە، بەڵام مەرج نییە، تەنها پیاوان بتوانن ئەوکارانە بکەن وەک چۆن ڕەگەزی نێر دەتوانن کامێرامان یان مۆنتێر بن بەهەمان شێوە ژنانیش توانای ئەوەیان هەیە وەک کامێرا ومانێک ڕوماڵی ڕوداوەکان یاخود هەرکارێکی دیکەی ڕاگەاندن بکەن.

ژوان

ژوان قادر مەجید، دەرچووی بەشی ڕاگەیاندن، لە ئێستادا لە تەلەفیززۆنی ژن تیڤی کاردەکات، دوای تەواو بونی خوێندن  ڕاستەوخۆ دەستی بە کارکردن کردوە، ماوەی چەند مانگێکە لەو تیڤیە کاردەکات، ئەودڵخۆشە بەکارەکەی لەبەرئەوەی خولیای خۆیبۆ کارکردن لەبواری ڕاگەیاندندا بووە،هەر بۆیە هیچکاتی بەفیڕۆنەداوە بۆ کارکردنی.

ژوان دەڵێت” ڕوماڵکردنی ڕوداوەکان بۆ تیڤی کارێکی قورسە، بەڵام تائێستا ئاستەنگی وانەهاتۆتە پێشم کەنەتوانم کارەکەمبکەم، ڕەنگە کاتێک کچێک ڕوماڵی ڕوداوەکان دەکات وەک کامێرا ومان کەمێک سەیر بێت لای کەسانی دەروەبەر، بەڵام لەئەنجامدا هیچ شتێک سەخت نییەبۆ ژنانیش، سەرەتا کەدەستم دایە کامێرا بۆ فێر بوون لام قورس بوو، دەمگوت ڕەنگە کاتێکی زۆری بوێت  بۆئەوەی بتوانم بەتەنها بچم بۆڕوماڵی ڕوداوەکان یان بۆ وێنەی پڕۆگرامێکی تەلەفیزۆنی بکەم ، بەڵام توانیم لەماوەیەکی کەمدا  ئەوە بکەم و لەئێستادا دەتوانم بڵێم کامێراومانم.

جیاوزییەکی زۆریش هەیە لەڕوانگەی ژن و پیاو لە کامێراو لەدیمەنەکاندا، هەریەک لەڕوانگەی خۆیەوە لایەنەکانی کارەکەی نیشاندەدات ، بەڵام کچان هەمیشە هەست ناسکترو جوانتر شتەکان دەبینن، بۆیە هەمیشە بیبینی کچان جیاوازە.ژوان وتی”

فۆتۆیەکی سانا

ساناش کچیکی فۆتۆگرافەرە و لەهەمان کاتدا بەشی زمانی ئینگلیزی تەواو کردووە مامۆستایە،  وێنەکانی تایبەتە بە منداڵی ساواو ژنی دوگیان و بۆنەکان.

سانا دەڵێت” ٧ مانگە کاری فۆتۆگرافی دەکەم بەڕاساتی زۆر ئاسودەم کە دەتوانم بڵێم لە پیشەی مامۆستاییەکەم ئاسودەترم، هەرچەندە هەردوکیانم زۆر خۆشدەوێت بەس کاری فۆتۆ هونەرە چەنێکە لەگەڵی بڕۆی ورەدە وردە بیرۆکەی تازو جوانتر دەدۆزیتەوەتێیدا.

جاران بەدەگمەن کچێک هەبوو کاری ک فۆتۆگرافی بکات، ئێستا ڕولەزیادبونە بەڵام هیوادارم لە بێ کاریدا ئەم کارە نەکات چونکە ئەم کارە تواناو خولیایەکی زۆر دەوێت، ئەگەر حەزت لێی نەبێت و  لەبەر پارە بیکەیت سەرکەوتو نابیت.

من زیاتر فۆکەسم کردۆتە کاری ژنان و منداڵ، پێمخۆشە کار لەسەر ئەوان بکەم جا هەر بۆنەیەک بێت، چونکە دەبینم زۆر فۆتۆگرافمان هەیە کار بۆ گشتی دەکات من ئەوەم پێ باش بوو تەنها تایبەت بێت بە ڕەگەزی مێ و لە کچ و دایک و منداڵ و بەتایبەت ئەو دایکانەی وێنەی مناگانەی دوگیانیان دەگرن چونکە لەوکاتەدا ناتوانێت بە ئاسودەیی لای وێنەگرێکی پیاو وێنە بگرێت بۆیە من ویستم ئەو بۆشاییە پڕ بکەمەوە.سانا وتی”

سانا ئەوەشی وت”  موشتەرییەکانم زۆر ئاسودەن لەوەی  لەگەڵ کچێکدان چونکە زوتر تێدەگەین لەیەک، هەندێک لەقتەوە شێوازی وێنەگرتن هەیە هەست بە ئاسودەیی دەکەن لەگەڵ من بێ هێچ بەربەستێک ڕێک دەڵێن ئەوەمان دەمەوێت هەست بەشەرم ناکەن، بێگومان جیاوازی چرکاندنی وێنەیەک کە ژن بێت یان پیاو جیاوازی زۆرە .ئەمە بەو مانایە نا کە بڵێن پیاوەکان وێنەگرتینیان جوان نییە نەخێر بە پێچەوانەوە سەدان فۆتۆگرافی کوڕمان هەیەکەزۆر سەرکەوتون کەسەیری کارەکانیان دەکەم وهاندەرێکە بۆ من، بەڵام بەو مانایەی ئیش لەگەڵ ژنان و کچان دەکەم  زوتر لێیان تێ دەگەم کە چییان دەوێت و هەروەها پشویەکی زیاترمان هەیە لە ڕەگەزی نێر.

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment