د. پەروین ناجی نوری عارف؛ ( دایکم وەکوو باوکم پیرۆزە. ( ناقصة العقل والدين ) نییە.

240213860_4649858538411064_74076475070255469_n
( أدبني ربي فأحسن تأديبي)
( اإنما بعثت لأتمم مكارم الأخلاق )
(خاتوو منیرە علی عبدالعزیز )
من ، تەنها لەرێگای قسەکانییەوە دەیناسم . کاتی سەمای ، دووگەنجی سەهۆڵەکە ،و ئەم لێدوانانەی لەسەر کامپەینی( ناوی من ، ناوی دایکمە ) .
کە خاتوو ( منیرە علی عبدالعزیز ) دەمی دەکاتەوە ، دەبێت بڵێین : ( یا ساتر ) !! ، ئەمجارەکێ دەداتە بەر ، دەستڕێژ!!!!
ئەو بەخۆیو ئاڵاکەی تاڵیبانەوە ، لەپشتسەری !! بۆچوونی هەیە ، لەسەر ئەو پرسانەی کە پەیوەندی بە ژنەوە هەیە و بەو بێت کچان و ژنانی کوردستان ببن بە کۆیلەو رەشماڵ لەبەربکەن و چوار ، چوار ، داعشئاسا، ، ژنی مجاهیدێکبن!!!
دوا وتەی ئەم خاتوونە، زۆر رووشێنەرە ، لەسەر پرسی ( ناوی من ، ناوی دایکمە ) ،کە لە بنەڕەتدا ، بۆ چارەسەرکردنی پرسی ، ( 4000) منداڵی دەستی داعشەکانن ، کە دەستدرێژییان کردەسەر کچان و ژنانی یەزدی لە ساڵی 2014 ەوە ، کاتێک تێرۆریستانی داعش، کردیانن بە ( سەبایا) ی ، شەڕی چەپەڵيان ، دژی مرۆڤایەتی.
ئێستا کە هەندێک کەسی جوان و بەئەمەک ، دەیانەوێت ناسنامەیەکی شەرەفمەندانە بۆ ئەو منداڵانە دروستبکرێت ، خاتوون ، وشەی قێزەونی ، ( لقیط ، زۆڵ ) (بەشبەحاڵی خۆم ، زۆرم لا گرانە ، ئەو وشەیە بنووسم ، لێ ، چارە نييە ، دەبێت بنووسرێت ) بەکاردەهێنێت . نەک هەر ئەوە، بەوپەڕی، بێموبالاتییەوە، دەڵێت : ( ئەوانە ئێستا شەش ، حەوت ساڵن) !!
نابێت باسی سەبایای داعش بکرێت، زۆری بەسەردا تێپەڕیوە !!با کارە قێزەونەکانی داعش ، لە بیربکەین و کلکەلەقێمانبێتت بە سەرکەوتنی تاڵيبانی ئامۆزامان!!!!
لێرەدا، ئەم پرۆژەيە، هەوڵدەدات منداڵانی بێناسنامە، رزگار بکات، و کە گەورە بوون ببن بە ئەندامی سوودبەخشی کۆمەڵگە ، نەوەک ، ناو و ناتۆرەیان دوابخرێت ، بۆ تاوانێک کە بەهیچ شێوەیەک دەستیان تێدا نەبووە. تاوانێک ، کۆمەڵێک دڕندە دژی مرۆڤایەتی ، ئەنجامياندا . ئەمجارەیان ئەوەی باشە ، هەموو تاوانەکانیان، ( تکنۆلۆجیا ) ،بۆ هەتا هەتایە ، دۆکیومێنتی کردووە ، کەس ناتوانێت نکۆڵی لێبکات، وەکوو پێشوو !!
لەژێر ئاڵاکەتا دانیشتويت ، رازی نيت منداڵان ، کەرامەتيان بۆ بگەڕێتەوە . تۆ ناوی باوکت ناگۆڕیت ، یان ناوی دایکت دانانێیت ، ئەوە ، بڕیاری خۆتە ، نەبوون بە ( وصي ) بەسەر خەڵکەوە ، چی دەکەن وە چیناکەن . ئێوە تەنها لە چوارچێوەیەکی تەسکی داخراودا دەخولێنەوە. مرۆڤایەتی دەمێکە بەجێیهێشتوون !!! تەنانەت مافی ئاژەڵان ، پارێزراوە بە یاسا . رازیبوون بە کۆیلایەتی بە حسنو رەزای خۆتان ، ئەوە ناگەێنێت کە هەمووا ن رازیبن.
لە لێدوانێکدا ، بۆ روونکردنەوەی لیدوانی پێشووی ، ئەومنداڵانە بە ( علوج) ناودەبات!!بۆچوونێکی داماڵدراو لە بەهای مرۆڤایەتی . عوزر لە قەباعەت خراپتر!!!
ئەوپەڕی بێڕێزی بە مافی مرۆڤ بە گشتیو مافی منداڵان بە تایبەتی.
ژنێکی میسری ، کە مامۆستای ( ئەزهەر ) ە ، به ناوی ( د . سعاد الصباح) ، دەیوت:( یجوز للمسلم إغتصاب غير المسلمات و إذلالهن )، موسڵمان بۆی هەيە دەستدرێژی سێکسیی بکاتە سەر ئەو ، [ کچ و ژنانەی ] ، موسڵماننین و زەلیلیان بکەن ) . ئەمە لەو کاتەدا بوو کە تێرۆريستانی داعش کچان و ژنانی ئێمەيان لە بازاڕی کويلایەتیدا، دەفرۆشت، هەندێک بە 10 دۆلار .
چۆن رووتاندێت باسی ئەو بابەتە پڕ شەرمەزارییە ، بەو شێوەیە بکەن؟
ئە مجارە ،کەدەمتکردەوە ، ئاگات لێبێت چی دەڵێيت ، مرۆڤ لەوە بە نرخترە بە ( علوج ) وەسفی بکەيت ،ئەم وشانەی تۆ دوای مردنیشت دەوترێتەوە ، دەچێتە دووتوێی مێژووەوە.

Leave a comment