نۆلا ئۆکس، شانازی بە پیربونیەوە دەکات

Nola Ochs

نۆلا ئۆکس, شانازی بە پیربونیەوە دەکات

نولا ئۆکس لە ساڵی٢٠٠٧دا بووە بە تەمەنترین دەرچوو لە جیهاندا کاتێک لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا زانکۆی فۆرت هایس ستەیت (FHSU) تەواو کرد.

ئۆکس لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩١١ لە شاری جێتمۆر لە کانساس لە دایکبووە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٣٠ خوێندنگەی بەجێهێشت بۆ ئەوەی لەگەڵ ڤێرنۆن خێزانێک دروست بکات، ئۆکس بۆی دەرکەوت کە شتێک لە ژیانی دا دیار نییە، ئەویش بەدەست هێنانی بڕوانامەی زانکۆبوو، دوای ئەوەی هاوسەرەکەی لە ١٩٧٢ کۆچی دوایی کرد، ئۆکس خۆی ناونووس کرد بۆ کۆلێژێکی کۆمەڵگە، ئەو چەند ساڵێکی بەسەر برد لە وەرگرتنی چەندین خولی جۆراوجۆر لێرە و لەوێ ،لە پاییزی ٢٠٠٦ دا ئۆکس تەنیا ٣٠ کاتژمێر کرێدیت بە شەرمەوە وەرگرت بۆ بەدەستهێنانی پلەیەک .

ئۆکس بە بوێرییەوە بڕیاریدا ١٠٠ میل لە خێزانەکەیەوە دوور بێت، خۆی ناونووس کرد بۆ زانکۆی فۆرت هایس ستەیت و شوقەیەکی بچووکی کۆلێجی بەکرێ گرت، کە لە نێو خوێندکارە لاوەکانی زانکۆ دا دەژیا، سەرەڕای تەمەنی، ئۆکس هەستیکرد کارێکی دروستی کردووە، لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز لە ٢٠٠٧دا وتی” هەموو کەسێک منی قبووڵ کردووە و منیش هەر وەک خوێندکارێکی دیکە هەست دەکەم بۆ دروستکردنی دۆستایەتی نوێ ، ئۆکس لەڕێگادا بوو بۆ ئەوەی بە جەختکردنەوە لەسەر مێژوو بڕوانامەی خوێندنی گشتی بەدەست بهێنێت.

هەر لەو چاوپێکەوتنەیدا ئۆکس ڕایگەیاند ” من بیر لەتەمەنم ناکەمەوە ،لەوانەیە ئەوە سنووردارم بکات کە من دەتوانم بیکەم تا ئەو کاتەی من مێشک و تەندروستیم باشبێت، چونکە تەمەن تەنها ژمارەیەکە، ئەم بیرکردنەوەیەشی وایکرد لە بەهاری ٢٠٠٧دا کۆلێژ تەواو بکات.

بەو سەرکەوتنانەی بەدەستی هێنا وایکرد ئۆکس کەمێک بایەخی بە خۆی بدات، چونکە بانگهێشت کرابوو بۆ ئەوەی لە بەرنامەی (زوو، ئێم ئێس ئێن بی سی، سی بی ئێس نیوز) دەربکەوێت بۆ ئەوەی باس لە سەرکەوتنی خۆی بکات لە بواری خوێندندا.

بۆ ئۆکس بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دوا شت نەبوو لە لیستەکەیدا، ئەو ڕەتیکردەوە مێشکی بێکار بێت، لە ئابی ساڵی ٢٠٠٧ دا لەگەڵ ماستەرەکەی لە خوێندنی لیبراڵی گەڕایەوە بۆ (ئێف ئێچ ئێس یو) بێگومان لە تەمەنی٩٨ ساڵدا ئۆکس ئامانجی خۆی بە دەست هێنا، دوای سەرکەوتنی وەک یاریدەدەری دەرچووی فێرکردنل ە ئێف ئیچ ئێس یو پۆستی وەرگرت، لە ٢٠١١ لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا دەستیکرد بەنوسینی یەکەمین کتێبی خۆی بەناوی( بێیهوابوون خیانەتە)، لە ١٠٥ ساڵیدا ئۆکس کۆچی دوایی کرد.

تۆم نیلسۆن ، بەرپرسی کارپێکردنی کۆمەڵەی خانەنشینانی ئەمریکی لەبارەی ئۆکس وتی ” دەبێت هەموومان ئەوەندە بەختەوەر بین بۆ ئەنجامدانی کارێکی لەم شێوە سەرسوڕهێنەرە. دەستکەوت و سەرکەوتنی ئۆکس  تەحەدای هەموومان دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانج و خەونەکانی خۆمان” نۆلا ئۆکس بەڵگەی زیندووە کە هەرگیز درەنگ نییە بۆ بەدەستهێنانی خەون یان ئامانجێکی درێژ خایەن کە ڕەنگە تۆ بیکەیت. بەم کارەی ئۆکس ئەوە ڕوون دەبێتەوە  هیچ سەرەتاو کۆتایییەک بۆ فێربوون نییە . خۆراکدان بە مێشکمان بە زانین شتێکە کە دەبێت هەمیشە بەردەوام بین لەسەری ، گرنگ نییە تەمەنمان چەند بێت .

Leave a comment