شیما جەبار، کچێک لەسەر پێیەکانی خۆی وەستاوە

photo_2021-01-20_20-13-12

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردودا کارکردنی ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کرد، بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوە بوو  ژنان چیتر پێویستیان بە شوێنێک یان سەرمایەیەکی زۆر نەبوو بۆ ئەوەی ببن بە خاوەنی کارێک یاخود چاوەڕێی کەسانێک بکەن کارێکیان پێبدات، بەڵکو لە ڕێگەی کارێکەوە توانیویانە کار بۆ کۆمەڵە کەسانی تریش دابین بکەن لە هەردوو ڕەگەز.

شیما جەبار، کچێکی لاوی سلێمانییە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، لە ئێستادا خاوەنی کارێکی تایبەت بە خۆیەتی کە کاری کاستینگ دەکات بۆ فیلم و ڕیکلام و کلیپ.

شیما لەتەمەنی منداڵییەوە بەکاری هونەرییەوە سەرقاڵ بووە و لەخانەکانی ڕۆشنبیری منداڵان کاری هونەری کردووە لەبەشی موزیک و گۆرانی کە زۆربەی گوندو شارۆچکەکانی بەسەردەکردوەو تەنانەت چەندجارێکیش بەهۆی پێشکەشکردنی هونەرەوە سەردانی گرتوخانی نەوجەوانانی کردووە.

شیما دەڵێت” بەهۆی خوێندن ماوەیەک لەم کارە دوور کەوتمەوە، بەڵام لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا  وەک کۆمبارس لەچەند دراماو ڕیکلامێک بەشداریم کردوە، هەروەها بەهۆی ئەوکارانەی کە پێشتر کردومە توانیم پەیوەندی بە کۆمپانیاکانەوە بکەم بۆ  کاری کاستینگ.

لەسەرەتاوە یاریدەدەری چەند کەسێک بووە،  دواتر بەهۆی بەردەوامی کارەکەوە لەسلێمانی و هەولێر کاریکردوە، چەندجار زیاتر لە ٢٠ کەسی  بردووە بۆ هەولێر و مەسئولیەتیان لەسەر شیما دەبێت تا ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی لەوێ دەمێننەوە، کارێکی قورس بووە بەڵام شیما توانییەتی بەسەر قورسایی کارەکەدا زاڵ بێت.

هەروەها وتی” ئەو  کاستیگنەی من ئامادەی دەکەم زیاتر بۆ ڕیکلام ببوە بەڵام لە هەندێک کەناڵیش بۆ پڕۆمۆکانیان کارم بۆ کردوون بە جل و بەرگ و کاستینگەوە ،جگە لەمانەش چەند خوێندکارێکی بەشی سینەما بۆ کاری فیلم و سپۆتەکانیان پەیوەندیان پێوەکردم، وە هەندێک لە ڕێکخراوەکانی ژنانیش کارم لەگەڵ کردون بۆ کاری کورتە فیلم و چەند شتێکی دیکە.

شیما تایبەت بۆ چاوی خەڵک دەڵێت” لەبارەی هەڵسوکەوتم لەگەڵ هەموو ئەوکەسانەی لەڕێگەی منەوە هاتونەتە ئیشەکەوە زۆر ئاسودەین لەگەڵ یەک هیچ کات توشی کێشە نەبووین.

جیا لەم ئیشە لە تیپی هونەری میللی کاردەکەم ، وە لە کاری کاستینگدا کاتی کارکردنمان بەزۆری ٣ی بەیانی دەست پێدەکات و شەو درەنگ تەواو دەبین، ئەمەش هیلاکیییەکەی زۆرەو هەندێک کات ٤  ڕۆژ بەم شێوازە بەردوام دەبین،  زۆر جار کەسی زۆر بەتەمنم لەگەڵ بووە، کە دەبو زۆر ئاگام لێێ بێت و لەهەمان کاتدا دەبوو ئاگام لەستا ف و داواکاری دەرهێنەر بێت، کە زۆربەی کات لە گەرماو سەرمای زۆردا ئێمە ئیشمان کردووە و دەبێت داوای شوێنی گەرم یانفێنک بکەم بۆ ئەکتەرەکان دابین بکەم، یاخود زۆربەی کات مناڵی زۆرم لەگەڵ بووە بێ دایک و باوکیان ئەمەش چاودێریەکی زۆر دەوێت، وە لە کارەکانیشمدا هەموو کات کەمترین پارەم وەرگرتووە، چونکە کارەکە بۆ من لەپێشترێکە. شیما وتی”

سەبارەت بە هاوکاری خێزانەکەی شیما دەڵێت” بەهیچ جۆرێک ماڵەوە ڕێگر نەبوون بەڵکو چەندین جار دایکم و خوشکەکەم  بێبەرامبەر بەشدار بوون لەگەڵم.

 

 

 

 

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment