لە ساڵێکدا ١١٧٧١ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبونی سلێمانی لە دایک بوون

2286207e9701ce91d5b240fee0e58c13

به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا ١١٧٧١ منداڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی فریاكه‌وتنی فێركاری سلێمانی له‌دایك بوون و ٥٩٢٩ یان كوڕ بوون ٥٨٤٢ یان كچ بوون.

ئه‌و منداڵانه‌ی له‌دایك بوون ٧٢١١ منداڵ به‌شێوه‌ی سروشتی و ٤٤٢٤ منداڵ له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایك بوون و ١٣٦ منداڵ به‌مردوویی له‌دایك بوون هه‌روه‌ها ٢١٦ حاڵه‌تی له‌دایك بوونی دووانه‌ و 16 حاڵه‌تی له‌دایك بوونی سیانه‌ و دوو حاڵه‌تی له‌دایكبوونی چوارینه‌ تۆماركراوه‌.

هه‌ر له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو ١٦١٩٦ نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونیان كردووه‌ و ٢٨٧٨٤ نه‌خۆش سه‌ردانی به‌شی ڕاوێژكاری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌ و ١٤٧ هه‌زار و ٦٤٩ پشكنینی جۆراوجۆر ئه‌نجام دراوه‌ و ٩٦٤٥ سۆنه‌ر و ٣٨٥ نه‌شته‌گه‌ری به‌نازوور كراوه‌.

هاوكات له‌ساڵی ڕابردوودا له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی فریاكه‌وتنی فێركاری ٥٩٩٤ نه‌شته‌گه‌ری جۆراوجۆر ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ ٣٢٩٧ نه‌شته‌گه‌ری سه‌رووگه‌وره‌ و ١٧٣٤ نه‌شته‌گه‌ری گه‌وره‌ و ٩٦٣ نه‌شته‌رگه‌ری مام ناوه‌ند و بچووك بووه‌ و هه‌روه‌ها ١٠٥٤ منداڵ له‌به‌شی خوده‌ج داخڵ بوون و ١٠٤٠ حاڵه‌تی له‌بارچوونی منداڵ تۆماركراوه‌.

سەرچاوە/ وەزارەتی تەندروستی

Leave a comment