توندوتیژى خێزانى و هۆکارەکانی

6ad2cfd8bf674ec1a7b621e57ca31763

ئامادەکردنی/ د.لاڤە دارا على پسپۆرى نەخۆشی دەرونى

بەپێى ئامارەكانى رِێكخراوى تەندروستى جیهانى ١ لە هەر٣ ئافرەتێک لەسەرتاسەرى جیهاندا رِووبەرِوى توندوتیژى دەبێتەوە، زۆربەى زۆرى توندوتیژیىیەكان لەلایەن هاوژینەكانیانەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەم داتایانە واى لێدەكات كە زۆرترین و بەربڵاوترین كێشە بێت و لەهەمانكاتدا كەمترین ڕِیپۆرتیشى بۆ دەكرێت ،بەربڵاوە لە هەمووكاتەكاندا و بەتایبەتى رِێژەكە بەرزدەبێتەوە لەكاتى قەیرانەكان وجەنگدا.

توندوتیژى دەكرێت بە پێنج جۆرى سەرەكى:

١- توندوتیژى جەستەیى.

٢- توندوتیژى سێكسی.

٣- توندوتیژى سۆزدارى مەبەست لێى جنێودان وبێرِێزى پێكردن یان ئیهمالكردنى ئافرەتەكە.

٤- ڕەفتارى كۆنترِۆڵكردن وەك بەدوورگرتنى ئافرەتەكە لە هاورِێیانى یان سنورداركردنى پەیوەندییەكانى بە خانەوادەكەیەوە.

٥- توندوتیژى ئابوورى وەك رِەزیلى یان سەندنى پارە لە ئافرەتەكە بەزۆرە ملێ.

توندوتیژى خێزانى دەبێتە هۆى بریندارى، نەخۆشییە سێكسییە گوازراوەكان، نەخۆشییە دەروونییەكان بەتایبەتى خەمۆكى، زەبرى دەرونى، بەكارهێنانى ماددەى هۆشبەر.

لەهەمان كاتدا كاردەكاتە سەر منداڵەكان و ئەگەرى رِوودانى چەندین نەخۆشى دەرونى جۆراوجۆریان تیایدا زیاد دەكات یان لەوانەیە ئەو منداڵانە خۆیان ببنە كەسێكى توندوتیژ لەگەورەییداو هەمان رِەفتارى باوكەکە توندوتیژەكەیان دووبارە بكەنەوە بەمەش تاكێكى نەخۆش بەرهەم دێت كەدەبێتە هۆى دارِمانى كۆمەڵگا.

كەواتە باهەمووان دژى توندوتیژى بوەستینەوە و پشتیوانى پێشكەش ئەو ئافرەتانە بكەین كە توندوتیژیان بەرامبەر كراوە. هەوڵبدرێت لە رِێگەى كەمپینەوە وشیارى پێویست سەبارەت بەم بابەتە بڵاوبكرێتەوە.

لەهەمان كاتدا خێزانەكان پەروەردەیەكى دروستى رِۆڵەكانیان بكەن و رِێزگرتنى ئافرەت لەناخیاندا بچەسپێنن تاكو بتوانرێت توندوتیژى كەم بكرێتەوە و لەداهاتودا و كۆمەڵگایەكى تەندروست دوور لە توندوتیژى بنیاد بنرێت.

چاوی خەڵک/تایبەت

Leave a comment