
ئه‌ڤین ئه‌حمه‌د
كام شه‌قام هه‌یه له‌م شاره‌دا چیرۆكى ژنێكى بێلانه له‌خۆنه‌گرێت؟.. نه‌خۆشخانه‌كان، خهڵوهتگهكان، شێڵته‌ر و خانه‌كانى داڵده‌دان، ترافیك و شوێنه گشتییه‌كان و هتد.. هه‌موو پڕن له چیرۆكى سه‌دان ژنى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه كهههریهكهو به‌دنیایه‌ك نه‌هامه‌تى و ده‌رده‌سه‌رییه‌وه دوایین ویستگه‌كانى ژیان به‌ڕى ده‌كه‌ن.تاكه‌ى ژنانى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه باجى بێباكى و نه‌بوونى سیسته‌مێكى دادپه‌روه‌رى یاسایى، كۆمه‌ڵایه‌تى بده‌نه‌وه؟.
چیرۆكى ژنێكى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له‌یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانى شارى سلێمانى، له‌ناخه‌وه ناڕه‌حه‌ت ودڵگرانى كردین.. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه‌ش بهچیرۆكى ئه‌و ژنه ئازاریان چه‌شت خه‌ڵكه به‌وێژدان و سادهكهبوون چونكه ئه‌و ژنه ماوه‌یه‌كى زۆره به‌و شێوه‌یه له‌شه‌قامه‌كان ژیان به‌ڕى ده‌كات وكه‌س ئاوڕێكى جدى له‌دۆخى بار‌و گوزه‌رانى ناداته‌وه به‌و شێوه‌یه‌ى كه قابیل بێت به‌مرۆڤبوونى بۆچى؟.. چونكه ئێره نیشتیمانى ژنكوژهكانه.
له‌هه‌ر سوچێكى ئه‌م جیهانه سته‌م و نادادپه‌روه‌رى هه‌بێت بێگومان دیارده مه‌ترسیداره‌كانیش ده‌گه‌نه لوتكه.. هه‌ژاری، سه‌رگه‌ردانى و بێرێزیكردن، له‌شفرۆشى، توندوتیژى، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونییه‌كان، جیابوونه‌وه‌ى خێزانى، كوشتن، بێلانه بوونى تاكه‌كان و… هتد ده‌گه‌نه ئاستێكى مه‌ترسیدا به‌ڵام، ئه‌گه‌ر تێبینى بكه‌ین باجى گه‌وره‌كه‌ى هه‌موو ئه‌و دیاردانه ده‌كه‌ونه سه‌رشانى ژنان وهه‌ر ژنانیش قوربانى یه‌كه‌مى هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه ده‌بن… كه‌واته كێ هۆكارى نه‌هامه‌تى ژنه‌كانه؟.
هیچ جێگایه‌ك به‌قه‌د ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته عه‌جیبه رێكخراوى به‌ناو پارێزه‌ر له‌مافه‌كانى مرۆڤى تێدانییه.. ژماره‌ى مزگه‌وت و ماڵه‌كانى خودا له‌م هه‌رێمه خه‌رێكه هاوتا ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژماره‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى.. ساڵانه سه‌دان سیمینار و كۆڕ و كوبونه‌وه‌ى جۆراوجۆر له‌ژێر ناوى مافى مرۆڤ و مافى ژن به‌رێوه ده‌چن، سیاسییه‌كانیش لێمان ده‌بن بهیهكسانیخوازو ته‌نها لهبۆنهكاندا بهنجێكى دۆسییه‌ى ژنان ده‌كه‌ن و بۆچه‌ند ساتێك ده‌مانبه‌نه دنیاى خه‌یاڵه‌وه به‌وه‌ى ئێره ئه‌و نیشتیمانه‌یه كهشكۆى ژنى تێدا پارێزراوه ! ده‌ى چی‌یان گۆرى له‌واقیعى ژیانى ژن له‌كۆمه‌ڵگادا جگه له‌نه‌هامه‌تى زیاتر بۆ ژنه‌كان؟.
سیسته‌مى ئیداريمان پڕاوپڕه له‌ده‌یان دامه‌زراوه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى كه ئه‌ركیانه كار له‌سه‌ر باشتربوونى دۆخى مرۆڤه‌كان بكه‌ن به‌گشتى له‌كوێن و چی‌یان كردووه كه ئه‌نجامى هه‌بێت.. په‌رله‌مانه‌كه‌ى پایته‌ختى خۆشگوزه‌رانى له‌كوێى دۆسییه‌كانى ژن بووه.. وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى چی كردووه بۆ ژنانى سه‌رجاده ؟.
كێشه‌ى ژن له‌م كۆمه‌ڵگایه ته‌نها نه‌بوونى یاسایه‌كى حه‌قیقییه بۆ چۆنییه‌تى پاراستنيان.. ئه‌و سیسته‌مه گشتییه جێگیره‌یه كهگهشه بهكلتوورى ژنكوژى مه‌عنه‌وى ده‌دات، و هه‌رجاره و به‌شێوازێك شهقامهكانى شار ده‌كاته دواین ویستگه‌ى حه‌وانه‌وه بۆ ژنه بێلانه‌كان !.
چاوی خەڵک / تایبەت