بەپێی لیستی فۆربس، خەڵاتی ئاڵتونی بەو ٥٠ ژنە بەخشرا  کەدەستکەوتەکانیان لەدوای تەمەنی ٥٠ ساڵییەوە بەدەستهێناوە.

Lebanese members of Parliament attend a legislative session in a theatre hall in UNESCO Palace building in Beirut

دە ساڵ پێش ئێستا ملیاردێرێکی هندی ئەمریکی بەناوی(ڤینۆد خۆسلا) کە تەمەنی ٦٦ساڵ بوو، لە وتارێکیدا لە بەنگالۆر وتی” کەسانی خوار تەمەن ٣٥ ساڵ گۆڕانکاری دروست دەکەن، بەڵام ئەوانەی تەمەنیان لە سەرو ٤٥ ساڵیدایە زۆر جار واز لەپێشکەشکردنی بیرۆکەی نوێ دەهێنن.

دوای شەش ساڵ لە وتارەکەی خوسڵا، مەها عاشووری ٥٤ ساڵ کۆمپانیایەک دادەمزرێنێت. مەها پێی وایە ئەزمون پێوانەیە و تەمەنییش هۆکاربووە بۆ ئەوەی پسپۆڕی پێببەخشن کە یارمەتی دامەزراندنی کۆمپانیاکانیاکانی داوە، پێی وایە ئەو ژنانەی کە چالاکن و بۆ ئەوەی بە ئەنجامێکی باشتر بگەن پیربوون هۆکارێکە تا ژیرتر و بوێرتر بیت.

ئەو بیرکردنەوەیەی مەها عاشور وایکرد لەناو زیاتر لە ١٠ هەزار کانیددا لە لیستی ئەو ٥٠ ژنانەدا بێت کە فۆربس دەستنیشانی کردووە و تەمەنیان لە سەرو ٥٠ ساڵیدایە،ئەوان گەورەترین دەستکەوتی خۆیان لەبوارە جیاجیاکاندا بەدەستیان هێناوە،دوای زاڵبوونیان بەسەر سەختی و ئاستەنگیی زۆردا.

هەڵبژاردنی ئەو ژنانەش لەسەر چەند بنەمایەک بووە، لەوانە تێڕوانینی زانستی، هونەری و ئەو کاریگەریانەی لەسەر ژیان دایانناوە و وایکرد لەبەردەم پێنج جۆر کەسایەتی هەمە جۆردا بووەستین.

کامالا هاریس؛ ٥٦ساڵ

کامالا هاریس؛ لەدایکبووی کالیفۆڕنیایە، لە دایکێکی هندی و باوکێکی جامایکی هاتۆتە دنیاوە، ئەو هەمیشە یەکەم بووە، لەساڵی ٢٠٢٠دا بە یەکێک لە ١٠٠ کەسە کاریگەرەکانی جیهان دەستنیشان کراوە.

ساڵی ٢٠١٠ وەک یەکەم ئەمریکی ئەفریقی و وەک یەکەم ژنە پارێزەری کالیفۆرنیا دیاریکرا، لە ساڵی ٢٠١٦دا بوو بە یەکەم ژنی هندی ئەمریکی کە بۆ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هەڵبژێردرا.

لەڕووی مێژووییەوە یەکەم کەسی ڕەشت پێست و یەکەم ژنە ئەمەریکی باشوری ئاسیایە کە بووە بە جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کانونی دووەمی ٢٠٢١دا.

مەها عاشور ؛ ٥٨ ساڵ

مەها عاشور، زانا لە بوار فیزیاو سەرۆکی کۆمپانیای(میتاویف)ە، لەساڵی ٢٠٠٧دا بەبەکارهێنانی تەکنیکی زیرەکی دەستکرد توانی پەرە بە ڕادارەکان و ڕێنمایی لێخوڕینی ئوتومبێل بدات، جگە لە دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ٣ کۆمپانیای تەکنەلۆجیای تر، هەروەها خاوەنی زیاتر لە ٤٥٠ داهێنان و زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەزمونی هەیە لەپیشەسازی وایەرلێس و تۆڕدا.

لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ (ئی ئی تایتس) ماها عاشور وتی” دەمەوێت درێژە بەپیشەی زانستی خۆم بدەم. ئەو بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاری کارەبای زانکۆی کالیفۆڕنیادا هەیە، هەروەها بڕوانامەی دکتۆرای لەبواری فیزیادا لە پەیمانگای تەکنەلۆجیای (ماساچوست) بەدەستهێناوە.

کاتێک پرسیار دەکرێت سەبارەت بەو، دەبینین هاندەرە بۆ هەڵبژاردنی پیشەیی، ئەو پێیوایە هەرگیز مۆدێلێک نەبووە بۆ شوێنکەوتن، بەڵکو خواستی ئەو تەنیا بۆ چارەسەرکردنی کێشە سەختەکان بووە، لە تەمەنێکی زووەوە سەسام بووە بەوەی مێشکی مرۆڤ دەتوانێت چەند مامەڵە بکات لەگەڵ کێشەکاندابەبێ بەکارهێنانی ژمێرەر یان کۆمپیوتەر.

می شو؛ ٥٣ ساڵ

می شو ،کاتێک لەساڵی ١٩٩١ لە چینەوە کۆچیکرد بۆ ئەمریکا، لەساڵی ١٩٩٤ هەستا بەدامەزراندنی کۆمپانیایەکی بۆن، کە بیرۆکەی لە جوانی کەنداوی( چیساپیکی باکووری ئەتڵەسی) وەرگرت و ئەو ناوەشی لێنراو پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٧دا پەیوەندی بە براندی (نیویل)ەوە بکات، بە بڕی ٧٥ ملیۆن دۆلار.

لەمانگی ئازاری ٢٠٢١دا شو یەکەمین کتێبی خۆی بەناوی(دەربارەی پیشەی خۆی)لەئەمریکا بڵاوکردەوە تا ئەوکاتەی بوو بە بەڕێوەبەری کۆمەڵێک کۆمپانیای تایبەت بە ژنان لەسەر تاسەری جیهان.

ئایشە ئیڤانس؛ ٥٢ ساڵ

ئایشە ئیڤانس، ژنێکی سنگالییە، تەمەنی منداڵی لە پاریس بەسەر بردووە، ئەو خەونی بەتەکنیکێک دەبینی کەکاریگەری لەسەر جیهان هەبێت، پاشان کۆچیکرد بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەساڵی ١٩٩٦دا لە واشنتۆن بڕوانامەی ئەندازیاری کۆمپیوتەری وەرگرت.

گوین شوتویل؛ ٥٧ ساڵ

شوتویل، لەدایکێکی هونەرمەند لەدایک بووە کاتێک لەقۆناغی ئامادەیی بوو سەردانی پەیمانگای تەکنەلۆجیای ئیلینۆی کۆمەڵگەی ئەندازیارانی ئەمریکای کرد، ئەو لەوکاتەوە بیرۆکەی ئەوەی لە لا دروستبوو ببێتە ئەندازیار، پاشان بڕوانمەی ماستەری لەبیرکاریدا بەدەست هێنا.

لەساڵی ٢٠٠٢دا پەیوەندیکرد بە کۆمپانیایەکی گواستنەوەی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا کرد، بۆ ئەوەی ببێت بە سەرۆک وبەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا، لەساڵی ٢٠١٩ەوە توانی زیاتر لە ١٧٠٠ سەتەلایت بۆ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و خێرایی دەستکرد بە ٧٤ ملیار دۆلار بەرهەم بهێنێت. هەروەها کە کۆمپانیاکە زیاتر لە ١٠هەزار کارمەند لەخۆدەگرێت.

پێش ئەوەی لەمساڵدا لە لیستی فۆربسادا لە ٥٠ ژنە سەرکەوتووەکان لەپلەی ٤٩دا بێت، ئەو لە ٢٠٢٠دا لە لیستی گۆڤاری تایم لە ١٠٠ کەسی کاریگەری جیهاندا بوو.

 

Leave a comment