کچێکی ٧ ساڵان زیاتر لە ٢٣ هەزار دۆلار بۆ نەخۆشخانەیەکی منداڵان دابین دەکات

1f6fcfef-f75d-475d-b50f-7259c8c8878f-AP_One_Good_Thing_Bracelet_Fundraiser_2

کچێکی ٧ ساڵانی ئەمریکی زیاتر لە ٢٣ هەزار دۆلار بۆ نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شیکاگۆ دابین دەکات کە پێشتر چارەسەریان بۆ کردووە.

نوێنەری نەخۆشخانەی (ئان ڕۆبێرت ئیچ لور)ی منداڵان لە شیکاگۆ سەبارەت بە هەوڵەکانی هایڵی ئورلینسکی دەڵێت”  هایڵی ئیلهام بەخش و ڕوناکییەکی گەش بوو بۆ ئێمە.”

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت”  کاتێک هایڵی منداڵ بووە، لە بەشی چاودێری وردی ساوای نەخۆشخانەی منداڵآنی ئان رۆبەرت ئێچ لوری لە شیکاکۆ نەخۆشبوو و چارەسەری وەرگرتووە.”

دوای ٧ساڵ هێڵی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نەخۆشخانەیە، بە دروستکردنی بازنی  لاستیک و فرۆشتنیان بە خەڵکی لە جیهان بەمەبەستی کۆکردنەوەی پارە تا بیداتە کرێکاری بەرەکانی پێشەوە(PPE) و خێزانە نەخۆشەکان.

تا ئێستا  هێڵی نزیکەی ٩  هەزار بازنی ڕەنگاوڕەنگی دروست کردووە و دەیفرۆشێت، بەپێی زانیارییەکانی (NYT) فرۆشتنەکانی یارمەتی کۆکردنەوەی زیاتر لە ٢٣،٠٠٠دۆلاریان داوە بۆ سندوقی یارمەتی کۆڤید ١٩لەنەخۆشخانەکە،وەک لەلاپەڕەی کۆکردنەوەی کۆمەکەکەدا ڕاپۆرتکراوە.

“هایڵی بە(NYT) ی وت” ئەمە وای لێکردم هەست بکەم کە شتێکی زۆر گرنگ دەکەم.”

تریسی مەککەر، یاریدەدەری بەڕێوەبەری  هاوبەشی کۆمەڵگە لە کۆمەڵەی منداڵانی لاوری وتی” هایڵی پارەی گرنگی بۆ منداڵانی لاوری کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدات بۆ وەڵامدانەوەی خێرای پێویستیەکانی پەتای کۆڤید – ١٩”

هەروەها ماککەر دەڵێت” ڕووناکییەکی گەش بووە بۆ ستافەکەمان و خێزانە نەخۆش وکۆمەڵگەکەمان،  ئێمە زۆر سوپاسگوزارین بۆ هەموو ئەو کارە سەخت و پشتیوانیانەی کە کردی لەم کاتەدا.”

 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕایگەیاند، سەرەتا بیرۆکەی دروستکردنی بازنەکان لەلایەن هایڵی لە سەرەتای پەتاکەدا بوو کاتێک بۆی دەرکەوت کرێکارانی هێڵی پێشەوە ڕووبەڕووی کەمییەکی گەورە بونەتەوە لە کەلوپەلی پاراستنی کەسی بوونەوەتەوە.”

بە یارمەتی دایکی، هایلی بە گوێرەی لاپەڕەی کۆکردنەوەی کۆمەکەکان، کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری لەسەر هێڵ(ئۆنلاین) و بە ئامانجی سەرەتایی (٢٠٠) دۆلار دیاری کرد، بڕیاریدا هەر بازنێکی لاستیکی  بە ٣دۆلار بفرۆشێت، هەروەها  دوو بازنی لەم شێویە بە ٥ دۆلار پێشکەش بکات”

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، دوای ئەوەی دایکی ڤیدیۆیەکی هەوڵەکانی لە فەیسبووک بڵاو کردووەتەوە، کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک و یارمەتی هایلی بە هەزاران دۆلار لە بەخشینەکانی خێزان و دۆستان و خەڵکی شیکاگۆ کۆمەکیان پێشکەشکرد هەروەها کەسانی نەناسراو لە سەرتاسەری جیهانەوە بەشداریانکرد.

باپیرە و داپیرەی هایلی لە ناو ئەو کەسانەدا بوون کە بەخشینیان پێشکەشکردبوو، لەگەڵ هەردوو گروپەکە کە پێشنیاری هاوتاکردنی یەکەم هەزار و ٥٠٠ دۆلاریان کرد. و دواتر لۆری لایتفوتی سەرۆکی شارەوانی شیکاگۆ بەخۆشحاڵییەوە ئەم بازنانەی کڕی.

بەگوێڕەی زانیارییەکانی (NYT)، لەگەڵ لاپەڕەی کۆکردنەوەی کۆمەک و کۆکردنەوەی پارە کە تیمەکەی ئاماژەی بەوە کرد کە “هایلی بازنی زۆر و جوان بۆ هەمووان دروست دەکات و بە تێکڕا هەر بازنێک پێویستی بە دووخولەکە بۆ تەواو بوون،  لەو کاتەوەی کە خێراتر بووە لە دروستکردنیان بەهۆی یارمەتیەکانی خوشکە بچووکەکەی.

بەهۆی ئەوەی ژمارەی حاڵەتەکان لە ئەمریکا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە  تا کۆتایی ٢٠٢٠زیاتر لە ١٧ ملیۆن کەس مردن و بەلایەنی کەمەوە ٣٠٧،٦٤٢ حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبووە، بە گوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز – هایلی وتی کە پلانی هەیە بازنی دروست بکات تا ئەو کاتەی پەتاکە بەفەرمی نامێنێت.

 

Leave a comment