کەمپینی (٢٢+تۆ) لە ٣١/٣/٢٠٢١دا ڕاگەیەندرا، لە ٢٢ گەنجی پڕوزە لە شارەکانی (هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) پێکهاتوون، ئەوان وەک تیمێک بە پەیامەکانیان لە ڕێگەی کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆرکە بە ئۆنلاین و ئۆفلاین کە تایبەتە بە گەنجان کاردەکەن، ئامانجیشیان ئەوەیە ئەو توێژەی کۆمەڵگە وشیار بکەنەوە.
(٢٢+تۆ) لە چوار پەیامی سەرەکیدا کاردەکات، ئەوانیش وەک: وازهێنان لە بەکارهێنانی وتاری ڕقەبەرایەتی لە تۆڕه کۆمەڵایەتیەکان(speech hate)، گەورە نەکردنی کەسانی بێ بنەما (People Toxic)، هاندانی کچان بۆ بەشداری کردن لە ڕێکخراوه مەدەنیەکان(NGOs on participation women)، بەکارنەهێنانی توندوتیژی لە کاتی خۆپیشاندانەکان لەلایەن گەنجان (Participation Peaceful).
سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەو چوار بابەتەی ئەو کەمپینە کاری لەسەر دەکات، کانی عەلی/ ئەندام لە کەمپینی (٢٢+تۆ) بە (چاوی خەڵک)ی وت” ئەم کەمپینە هۆشیار کردنەوەی گەنجەکانە لەوەی چۆن بتوانن ئاگاداری خۆیان بن لەو بابەتانە کە کاریگەری لەسەریان نەبێت، نەک گۆڕێنی ڕەفتاری گەنجەکان، چونکە هەست دەکەین ئەگەر گەنجان ئاگایان لەخۆیان نەبێت لەو بابەتانەدا، ئاراستە دەکرێن بە لایەنێکی نەرێنیدا.بۆیە لە ڕێگەی ڤیدیۆکان، وۆرک شۆپ و سیمینارەکان گەنجانی وشیار دەکەینەوە.”
(٢٢+تۆ ) سەر بە پڕۆگرامی تۆڕی گۆڕانکاری ڕێکخراوی سپارکی هۆڵندییە، ئەو پڕۆگرامە ساڵانە کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ڕوبەڕووی گەنجان دەبێتەوه لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمەڵگە و سۆشیال میدیا. بۆ ئەو مەبەستەش ساڵانە کەمپینێک ڕادەگەیەنێت بۆ هۆشیارکردنەوەی گەنجان، لە ساڵانی ڕابردوودا لە ڕێگەی کەمپەینی (هەڵمەچۆ ٢٠١٩ – لۆنا ٢٠٢٠ ) کۆمەڵێک چالاکی، ئیڤێنت، سیمینار و ڤیدۆ، هەروەها سەیر کردنی فیلم و گەشتی شاخەوانی ئەنجامدراون، بۆ ئەمساڵیش کەمپینی (٢٢+تۆ) ڕاگەیەندرا.
سەنا محەمەد؛ ئەندام لە کەمپینی (٢٢+تۆ) وتی” ئێمەکاتێک لەڕێی کەمپینەکەوە بە گەنجان دەڵێن قسەی ناشرین بەکار مەهێنە یان کەسی بێبنەما گەورە مەکە، دەبێت بەدیلێکمان هەبێت لە بەرامبەریدا، بۆنمونە وۆرکشۆپێکمان هەبوو سەبارەت بەوەی چۆن گەنجان لەماڵەوە سوود لە کۆرسە ئۆنلاینەکان وەربگرن، بۆ ئەو مەبەستەش هەر جارێک لەگەڵ میوانێک کە کەسانی شارەزان لە وۆرک شۆپ یاخود ڕاهێنەری بەتوانا دەوترێنەوە، بەدەر لەوەش ئێمە وێبناری ئۆنلاینمان هەیە بۆ ئەوکەسانەی کە دەزانین زۆر باشن، بەڵام دەستمان پێیان ناگات، بۆ یە بە ئۆنلاین وێبناری بۆ سازدەکەین، یەکێک لەوانە (سیدۆمۆرکان) بوو کە پزیشکێکی درونییە.”
هەر لەو کەمپینەدا بابەتێکیتر هەیە وەکو بەلێننامەیەک وایە، تێدا کەسانی بەناوبانگ وەک یوتوبەرەکان یاخود ئەندام پەرلەمانەکان ئەو بەڵێنمایە واژۆ دەکەن و بەڵێن دەدن بە چەند شتێک بۆنمونە لە پەیجەکانی خۆیان لە سۆشیال میدیا بەشێوازێکی سوود بەخشانە بەکاری بهێنن دوور لە وشەی نەشیاو.
هاوکات پڕۆگرامی (تۆڕی گۆڕانکاری) ماوەی سێ ساڵە بەردەوامە، کە پێشتر کەمپینەکان لە هەولێر بووە، بەڵام لەمساڵدا لە سێ شاری جیاوازە و لەو ٢٢ ئەندامەی هەیەتی ١٢ ئەندامیان لە ڕەگەزی مێە، کاتێک ئەو کەپەینە کۆتایی پێدێت، ساڵێکیتر لەگەڵ ٢٢ گەنجیتر بە ٤ بابەتی تازە لەسەر هەمان پڕۆگرام و پەیج کار بۆ گەنجان دەکەن.
” ئێستا زۆر ڕێکخراو خۆیان پەیوندیمان پێوەدەکەن کە ئیشێک بکەین بەیەکەوە و دەرفەت دەدەن بەگەنجەکان، بۆنمونە لە ئیڤێنتی سلێماندای کاتێک ئەو ئۆفیسەمان کردەوە ڕێکخراوەکانی (شار، وەلا) دەرفەتیان دا بە گەنجەکان بە خۆبەخش لەوێ کاربکەن.
ڕێکخراوی سپارکی هۆڵندی رێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا پاڵپشتی دەکرێت، ئەو ڕێکخراوە کاردەکات بۆ کۆکردنەوه و دەرخستنی هێز و توانای گەنجان و بەکارهێنانی تواناکانیان بە شێوازێکی ئەرێنی بۆ بەرەو پێش بردنی خۆیان و کۆمەڵگە.
چاوی خەڵک/ تایبەت