خولێکی یەک ڕۆژی بۆ توێژەرانی کۆمەڵایەتی سەنتەرەکانی پڕۆژەی (یەکسانی جێندەری و گەشەپێدانی ژنان)

viber_image_2021-01-06_22-48-06

ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان PDO، خولێکی یەک ڕۆژی بۆ توێژەرانی کۆمەڵایەتی سەنتەرەکانی پڕۆژەی یەکسانی جێندەری و گەشەپێدانی ژنان  (Gender Equality & women’s Empowerment) ئەنجامدا.

‎خولەکە دەربارەی شانۆگەری ڕاگوزەر و پرۆسەی بەڕێوبردنی حاڵەت و ناسینەوەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان و ئیشی گروپ بوو کە چۆن شانۆو ڕۆڵ بینین و ناسینەوەی کارەکتەرەکان بنەمایەکی سەرەکییە لە دۆزینەوە و هەوڵدان بۆ چارەسەری کێشەکان.

خولەکە لەلایەن ڕاهێنەری بەتوانا کاروخ ئەحمەد و ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان رێکخرا بۆ توێژەرانی کۆمەڵایەتی و ئەو ستافانەی کە راستەوخۆ لەگەڵ کەیسە هەمەجۆرەکانی نێو کۆمەڵگا کاردەکەن.

‎ئامانج لەم خولە  بریتی بوو لە گونجاند و بەستنەوەی کاری کۆمەڵایەتی و شانۆی ڕاگوزەری پێکەوە، تاکو لەو ڕێگەیەوە بە شێوەیەکی شارەزایانه‌ توێژەرانی کۆمەڵایەتی هاوكاری سودمه‌ندان بكه‌ن و ئەو ھەستەیان پێبەخشن کە ئەوانیش کەسی گرنگی کۆمەڵگان ،

‎گرنگی بەکارهێنانی ئەم میتۆده‌ ئەوەیە کە وادەکات هەموان لە ماوەی خولەکەدا لەدنیای دەرەوە داببڕێن و سەرنج  و خەیاڵی هەموان لەسەربابەتەکانی خولەکە بێت .

‎شانۆی ڕاگوزەری بە مامەڵەو فکرەی بیرلێنەکراوە دەژی. توێژەری کۆمەڵایەتیش ئەبێت لە مەیدانی كاردا بە پێی ڕوداوەکان توانای بڕیاردان و مامەڵکردن و ھەڵسوکەوتی نوێی ھەبێت. ئەم جۆرە لە ڕاھێنان یارمەتی توێژەرانی کۆمەڵایەتی دەدات لەو بوارەدا تواناکانیان زیاتر برەوپێبدەن و بروابەخۆتربن.

 

 

Leave a comment