ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن پڕۆژەی خەونی دایکان بۆژنانی دووگیان جێبەجێ دەکات

234868619_596199321375279_7473349331652085681_n

پڕۆژەی خەونی دایکان لە لایەن ڕێکخراوی ڕیێباز فاوندەیشنەوە جێبەجێ دەکرێت، بەمەبەسەتی سوود گەیاندن بەو ژنە دووگیانانەی کە باری دارییان باش نییە یاخود ژنانی شەڵتەرەکان یان بۆ حاڵەتی نەخوازراو.

ڕۆژان حەمە عەلی، فەرمانبەری ئیداری و کارگێڕی لە ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن بە (بەچاوی خەڵک) ی وت” ڕۆژانە تیمی ڕێکخراوەکەمان لە نەخۆشخانەی منداڵ بوونی سلێمانی دەوام دەکەن بۆ ئەوەی  هەر ژنێکی دوگیان پێویستی بە یارمەتی هەبێت، هاوکاری بکرێت بۆ خۆی و کۆرپەلەکەی.”

پێشتر ئەو پڕۆژەیە لە سێ مانگی ڕابردوودا جێبەجێ کرابوو، لە ئێستاشدا پڕۆژەکە تەنها لە سنوری پارێزگای سلێمانیدایە.

ڕۆژان حەمەعەلی وتیشی” لە بەر ئەوەی نەخۆشخانەی منداڵبونی سلێمانی پڕۆژەکەیان زۆر پێ باش بوو، لەسەر داواکاری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی ئەو پڕۆژەیە بۆ سێ مانگی داهاتوو بەردەوامی دەبێت، کە ئێستا لەوێ ڕێنمایی وهاوکاریەکان دەگەیەنرێت بە دایکان و کۆرپەلەی تازە لەدایک بوو.”

بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەش لە نەخۆشخانەی منداڵبونی سلێمانی هۆڵێکیان پێدراوە، کە هەر دایکێکی دووگیان سەردانی ئەو نەخۆشخانەیە بکات، لەو هۆڵەوە داخڵ دەبێت و ستافی ڕێباز فاوندەیشنیش ئەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکاری بێت یارمەتیان دەدەن.

 

چاوی خەڵک / تایبەت

Leave a comment