
بەمەبەستی تێڕوانینی هەمەلایەنە و گشتگیر، بۆ گۆڕینەوەی ئەزمون, داڕشتنی پلانی درێژماوە بۆ کارەکان و گونجاندنی لەگەڵ کوردستان، لیژنەیەک لە دەزگا فەرمیە پەیوەندیدارەکان، یاساناس، سینەماکار و لینکی پەیوەندیەکانی گەنجان بۆ ڕاوێژ و پاڵپشتی لە پرۆژەی هاوکاری نێونەتەوەیی نێوان سوید و کوردستان پێکهات. کۆبونەوەی یەکەم لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ئەنجامدرا.
تەوەری باسەکانی کۆبونەوەکە سەبارەت بە ڕۆڵی لیژنەکە بوو لە هاوکاری و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ ڕێکخراوە هاوبەشەکان بە تایبەت و ڕێکخراوەکانی تر بە گشتی، پشتیوانی دەزگا فەرمی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، باڵانسی جەندەری و پەروەدە، کارکردنمان بەپێی ئەو یاسایانەی کە بەم کارەوە پەیوەندیدارن، لە کۆتایدا بۆ کارکردنی پسپۆڕانە لە دروستکردنی بەرهەمه دەنگی و ڕەنگیەکاندا لەلایەن گەنجانێک کە ئەم مەیدانەیان بۆ گرنگە و دەیانەوێ کاری تێدا بکەن.
لە کۆبونەوەکەدا پێشنیارکرا کە نوێنەرانی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا تیایدا بەشدار بن.
ئەندامانی ئامادەبوو لە کۆبونەوەی لیژنەکە:
– نوێنەری سەنتەری نینا
– نوێنەری ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان
– نوێنەری ڕێکخراوی بەرگری میللی
– نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی
– نوێنەر(بەرپرسی بەشی جێندەری) وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
– نوێنەری بەشی هونەری وەزارەتی ڕۆشنبیری
– یاساناسان
– سینەماکار
– لینکی پەیوەندیەکانی گەنجان.
سەنتەری نینا