خوێندکارانی زانکۆی سۆران بوونە یەکەمی تیمەکانی ئەمریکا و عێراق و ئەردەن

132323826_3347193032076049_4038642344769903508_o

لە ئەنجامی کۆتایی پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندرا کە تیمێک لە خوێندکارانی زانکۆی سۆران بەشدارییان کردبوو، بوونە یەکەمی پێشبڕکێکە. تیمەکە لەلایەن کچە خوێندکار گەلان جەبار مەحمود بەڕێوبەرایەتی دەکرا.

تیمی زانکۆی سۆران لە چوارچێوەی بەشداری سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆ CDC ئامادە و ڕێکخرابوون. پرۆگرامەکە ناوی پرۆگرامی (The Global Solutions Sustainability Challenge) نێودەوڵەتییە و تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی دەستپێشخەری نێوان خوێندکاران بۆ پاڵپشتی کردنی پێشخستنی هێزی کار لە ئەمریکا و عێراق و ئەردەن و لە لایەن IREX بەڕێوەدەبردێت و وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ئەمریکا پاڵپشتی دارایی دەکات.

گەلان جەبار، بەڕێوەبەری تیمی زانکۆی سلێمانی تایبەت بە چاوی خەڵک دەڵێت ” بۆماوەی دوو مانگ زیاتر کارمان لەسەر پرۆکەیەک کرد و تیمەکەمان لە 10 خوێندکار و مامۆستایەک پێک هاتبوو و توانیمان پلەی یەکەم لە نێو ٧٥٠ خوێندکار  لە زانکۆکانی ئەمریکا و عێراق و ئەردەن بەدەست بهێنین.”

لەم پرۆگرامەی ئەمساڵدا ٢٤ تیم لە زانکۆکانی ئەمریکا، ئەردەن، و عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە ٥٧٠  خوێندکار بەشدار بوون. پڕۆگرامەکە ١٠ هەفتەی خایاند و لە کێبڕکێی پڕۆژەی تیمەکان، ٦ تیم چوونە قۆناغی کۆتایی و دواتر ٣ لە باشترینەکان هەڵبژێردران کە تیمی زانکۆی سۆران یەکێک بوو لەو سێ تیمە.

لە نێوان ئەو سێ تیمەدا یەکەم و دووەم و سێیەم دەست نیشانکران و تیمی زانکۆی سلێمانی بووە یەکەمی ئەو پرۆگرامە نێودەوڵەتییە. خەڵاتی ئەو بردنەوەیە گرانتێکە بۆ پێشخستنی ئەو بیرۆکە و پڕۆژەیەی تیمی زانکۆی سۆران ئامادەیان کردبوو کە لە ڕێی ئەو گرانتەوە ئەو پڕۆژەیە پێش دەخرێت و وەکو دەستپێشخەری لە بواری (Art and Entertainment) دەخرێتە بازاڕەوە.

 

 

چاوی خەڵک / تایبەت

 

 

 

 

Leave a comment