بەهێزکردنی توانا داراییەکانی ژنان لەلایەن ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان

photo_2020-12-28_14-23-20

بە ناونیشانی بەهێزکردنی توانا داراییەکانی ژنان، ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان PDO لە چوارچێوەی پرۆژەی یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی ژنان بە پاڵپشتی UNFPA و  SWEDO  چالاکییەکی  بۆ ماوەی دوو هەفتە ئەنجامدا بۆ سێ بواری جیاواز لە شار و شارۆچکەکانی ( هەڵەبجە، جەلەولا، ڕانییە)ئەنجامدا.

لەم چالاکییەدا سێ ڕاهێنانی جیاواز لە بوارەکانی (شیرینی ، درومان، ئارایشتگا) ئەنجامدرا، کە بۆ هەر ڕاهێنانێک (٤٥) ژن بەشداری کردبوو.و کۆی بەشداربون ١٣٥ ژن بووە.

شاسوار صدیق،بەڕێوەبەری پرۆژەکە بە چاوی خەڵکی وت ” ئامانجمان لە کردنەوەی ئەم راهێنانە لەم سێ ناوچەیە بۆ پەرەپێدانی توانا کارامەییەکانی ژنان لەو بوارە جیاوازانەدا و هەروەها پاڵپشتی کردنی ئەو ژنانەی کە دەتوانن ببن بە خاوەن پرۆژەی خۆیان. وە بە پێی لێهاتوویی ئەو ژنانەی کە توانای دەستپێکردنی پرۆژەی هەبووە ئێمە توانیومانە هاوکاری دارایی لە رووی دابینکردنی کەرەستەکان بۆ ٤٥ ژن دابین بکەین کە لە ئێستادا بونەتە خاوەن کاری خۆیان.”

 

هاژە ئەحمەد، بەڕێوبەری سەنتەری گەشەی سەر بەڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان  لە هەڵەبجە دەڵێت “دوای کۆتایی هاتنی خولەکە بازاڕێکمان بۆ ژنانی بەشدار بوو کردەوە بۆ ئەوەی بەکردار  ڕاستەوخۆ فێری ئەوەبن ئەو بەرهەمانەی دروستی دەکەن بیخەنە بازاڕاوە و بژێوی خۆیان پەیدا بکەن ، واتە مەبەست لە کردنەوەی ئەم بازاڕە نیشاندانی بەرهەمەکانیان بووە.”

بەشدار بوویەک لە خولی هەڵەبجە تایبەت بۆ چاوی خەڵک وتی ” زۆر بە گرنگییەوە لەم خولە دەڕوانم، هیوادارم ڕێکخراوەکان گرنگی بدەن بە کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە ، چونکە بەردەوام پەرە دەدات بەتواناکانی ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا، هەروەها وا دەکات ژن بخاتە سەر کارو پیشەو لە ماڵ و گۆشەگیری ڕگازریان بکات و بتوانیت لەم ڕێگەیەوە کارێک بۆخۆی بکات و ببێتە سەرچاوەی بژێوی ژیان بۆی.”

 

 

بەشداربوویەک لە خولی درومانیەکەی هەڵەبجە دەڵێت ” زۆر سوودم بینی چونکە ئێستا بەتەواوی دەتوانم بلێم فێری کارەکە بووم، هەروەها زۆر ئاسودە بووم لەگەڵ کارمەندو مامۆستاو ڕاهێنەرەکەدا بەو شێوازی کارکردنە لەگەڵماندا.”

 

 

 

چاوی خەڵک/ تایبەت

 

Leave a comment