بۆ یەکەمین جار ژنێک دەبێتە فەرمانڕەوای نیویۆرک

medium_2021-08-11-34904f829a

لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ یەکەمین جار ژنێک وەکو فەرمانڕەوای نیویۆرک دەستبەکاردەبێت، ئەو پێشتر لە چەندین پێگەی گرنگی حکومیدا کاریکردووە، لەوانە؛ ئەندامێتی ئەنجومەنی شارەوانی باکوری نیویۆرک و فەرمانبەری لە باڵەخانەی کاپیتەڵ لە واشنتۆن.

پۆستی فەرمانڕەوا ‘حاکم’ی نیویۆرک، یەکێکە لە پێگە گرگەکانی ئەمەریکا و دووەم باڵاترین دەسەڵاتە لە ئاستی ویلایەتەکەدا، بڕیارە لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ‘کاسی هوکول’ لەو پۆستەدا دەستبەکاربێت.

پێشتر ئەندرۆ کۆمۆ فەرمانڕەوای نیویۆرک بوو، بەڵام بەهۆی ئاشکرابوونی ئابڕووچوونێکییەوە کە گێچەڵی سێکسی بە یەکێک لە کارمەندانی نوسینگەکەی کردبوو، ناچاربوو دەستلەکاربکێشێتەوە.

هوکول، تەمەنی ٦٢ ساڵە، بۆ ماوەی ١٤ ساڵ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هامبورگ بووە کە شارێکی ئەمەریکایە و ژمارەی دانیشتوانەکەی ٥٥ هەزار کەسە.

هوکول، لە تویتەر لەبارەی ئەرکە نوێکەیەوە قسەی کردووە و نوسیویەتی “لە ڕوانگەی منەوە ئەم پۆستە رێگەیەکە بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک لە ئاستی حکومییدا”.

نیویۆرک یەکێکە لە ویلایەتە گەورەکانی ئەمەریکا و خاوەنی زۆرترین دانیشتوانە لە ئاستی وڵاتەکەدا.

 

Leave a comment